نووسینی: روح الله قادری كنگاوری
پارێزه‌ر/
وه‌رگێڕانی:- هێرۆ مراد
پێشه‌كی:-
هێرشی سه‌ربازی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر عیراق كه‌به‌پێچه‌وانه‌ی مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌دوایین رۆژه‌كانی مانگی مارسی ساڵی 2003وه ده‌ستی پێكرد به‌هۆی تێڕامانی گشتی جیهانی له‌م كرده‌وه یه‌كلایه‌نه له‌ناوچه‌ی نائارام و پڕ رووداوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كاربه‌ده‌ستانی سه‌ربازیی و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌ترسی تیرۆریزم به‌ئامانجێكی گرنگی خۆیان له‌هێرشكردنه‌سه‌ر عیراق و داگیركردنی داده‌نێن.
له‌كاتێكدا كه‌ده‌وڵه‌تی بوش هیچ كاتێك نه‌یتوانیوه په‌یوه‌ندی نێوان سه‌دام حسێن و ئه‌لقاعیده‌و یان گرووپه توندڕه‌وه‌كانی تر بسه‌لمێنێت، بوونی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ له‌عیراق یه‌كێكی تر له‌به‌هانه‌كانی ئه‌م هێرشه سه‌ربازییه بوو كه‌ئه‌مه‌شیان نه‌سه‌لمێنرا.
له‌مڕووه‌وه، وڵاتانی ئه‌مریكاو بریتانیا به‌فێڵكردن له رای گشتی ناوخۆ‌و نێوده‌وڵه‌تی تۆمه‌تباكران، بێگوومان عیراق یه‌كێكه له‌گرنگترین ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌مریكا له‌ئێستاداو ئاسه‌واره ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی گۆڕانكاری و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كانی به‌رده‌م ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌ڕوانگه‌ی چاودێرانی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه نه‌شاراوه‌ته‌وه، به‌ڵام شیكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئێستای عیراق پێویستی به‌تێگه‌یشتن و ناسینی قووڵی هێزو فاكته‌ره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه كاریگه‌ره‌كان له‌سه‌ر ره‌وشی گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌كات.
له‌م میانه‌دا، ئاڵۆزی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگای قه‌دیمی و قه‌بیله‌یی عیراق و هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانی ئاماده‌بوونی داگیركه‌ره ئه‌مریكی و بریتانییه‌كان له‌ڕووی سیاسیی و ئابووری و ئه‌منی له‌م وڵاته‌دا، كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه بۆسه‌ر تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه له‌عیراقدا رووده‌دات.
عیراق ئێستا له‌هه‌رسێ رووی سیاسی، ئابووری و ئه‌منی له‌مامه‌ڵه‌كردن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ هێزه هاوئاراسته‌و پێچه‌وانه‌كان و هه‌روه‌ها فاكته‌ره‌كانی رێگر له‌به‌رده‌م به‌ره‌و پێشچوونی ئه‌م وڵاته‌دا.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی كه‌به‌سه‌ر داگیركردنی ئه‌م وڵاته‌دا تێپه‌ڕیوه، هه‌لومه‌رجی ئابووری (چاكسازی خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخان)و ئاسایشی وڵاته‌كه له‌باروودۆخێكی نه‌گونجاودایه‌و هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن ئابوورییه‌وه چه‌ند به‌ره‌وپێشچونێك به‌رچاو ده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه هیچ نیشانه‌یه‌كی به‌ره‌و پێشچوونی باری ئاسایش و جێگری له‌شارو سنووره‌كانی عیراق به‌دی ناكرێت، ته‌نها لایه‌نی گۆڕانكارییه سه‌ركه‌وتووه‌كانی عیراق، ره‌وشی سیاسی ئه‌و وڵاته‌یه، به‌و واتایه‌ی كه‌گه‌لی عیراق و هێزه‌كانی هاوڕا بۆ بنیاتنانی رێكخراوه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان وه‌ك داگیركه‌ره‌كان، كۆمه‌ڵگه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هاوسێكان به‌تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌هاوده‌نگن له‌گه‌یشتنی عیراق به‌په‌رله‌مانێكی هه‌مه‌لایه‌ن و ده‌وڵه‌تێكی به‌رده‌وام، شایه‌تی به‌ئه‌نجام گه‌یشتنی ئه‌م ئامانجه‌ن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا بۆ عیراق نائه‌منه؟! له‌م وڵاته جه‌نگ زه‌ده‌و ماندوو له‌هه‌موو نائارامییه‌كان و خوێنڕێژییه‌كان و ترسا‌و له تیرۆریزمه‌دا چی رووده‌دات؟! وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌و پرسیاره هاوشێوه‌كانی له‌م نووسینه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت، به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره بنه‌ڕه‌تییه‌یه كه‌كام نموونه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی و گفتوگۆ ده‌توانێت كۆتایی بێنێت به‌نائه‌منییه‌كان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت له‌عیراقدا؟!
سه‌ره‌تا جیوپۆلێتیكی نائه‌منییه‌كان له‌عیراق شیده‌كه‌ینه‌وه‌و دواتر نموونه جۆراوجۆره‌كان به‌ڕێوه‌بردن و هاوكاری تاووتوێ ده‌كرێت، له‌كۆتاییدا چه‌ند پێشنیارێك بۆ كۆتایی هاتنی ناكۆكییه‌كان یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه كۆنترۆڵ‌و به‌ڕێوه‌بردنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خرێته‌به‌رچاو.
جیو پۆله‌تیكی نائه‌منی له‌عیراقدا
هێزه تیرۆریستییه‌كان له‌عیراق زۆر ئاڵۆز‌و جۆراوجۆرن، له‌ڕاستیدا داگیركه‌ران رووبه‌ڕووی هێزێكی نه‌ناسراوو دوژمنانی نائاشنا بوونه‌ته‌وه كه‌تاكو هه‌نوكه هیچ كۆنتاكتێكیان نه‌بووه له‌گه‌ڵیاندا، ئه‌مریكییه‌كان نازانن كه‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كێ ده‌كه‌ن، ئێستا عیراق بووه‌ته مه‌یدانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه‌سانێك كه‌دژایه‌تی بوونی ئه‌مریكا له‌عیراق و كرده‌وه‌كان و به‌رنامه‌كان و ئامانجه‌كانین.
هه‌رچه‌نده كه‌ئه‌مریكییه‌كان پێشكه‌وتووترین جۆری چه‌كی جه‌نگی به‌كارده‌هێنن له‌عیراق، به‌ڵام به‌هۆی نه‌توانینی ناسینی دوژمن، ناتوانن بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن، ره‌وشی جه‌نگ له‌عیراقدا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه‌به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر تاكتیكێكی ئه‌مریكییه‌كان، نه‌یاره‌كانی تاكتیكی نوێ به‌كارده‌هێنن و گورزی ترسناكی لێ ده‌وه‌شێنن.
هه‌رچه‌نده كه‌ده‌بێت خاڵێكی تر ره‌چاوبكه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌مریكییه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌به‌رپرسیارێتی ته‌واوی دابینكردنی ئاسایشی عیراقیان له‌ئه‌ستۆدایه، ده‌توانن ده‌ورێكی بارزیان هه‌بێت له رێ پیشاندان و دیاریكردنی ئامانجی هێزه‌كانی (مقاومه)و تیرۆریسته‌كان، چه‌ندین نموونه له‌م بابه‌ته ده‌خرێته روو له‌وانه:- به‌خواستی ئه‌مریكییه‌كان ئاستی نائه‌منییه‌كان له‌هه‌رسێ ده‌وری هه‌ڵبژاردنه‌كان و ریفراندمی عیراق گه‌یشته كه‌مترین راده‌ی خۆی، یان كاتێك كه‌ئه‌مریكییه‌كان خاڵه گرنگه سنوورییه‌كان به‌ڕووی تیرۆریسته‌كاندا داده‌خه‌ن، ئه‌م كاره ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریی هه‌بێت بۆ هاندانیان به‌ره‌و خاڵه‌كانی تر، هه‌روه‌ك له‌ڕووداوی سامه‌رادا كه‌هه‌موو لایه‌ك ئاگاداره كه‌ئه‌و شاره له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌مریكیه‌كاندا بوو و وابڕیاربوو كه له‌هه‌مان رۆژدا دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كه ته‌سلیم به‌هێزه‌كانی عیراق بكرێت له رووداوه‌كانی ناوی رویاندا، هه‌روه‌ها جموجوڵی تیرۆریسته‌كان له‌باكوورو ناوه‌ندی عیراق به‌ره‌و ناوچه شیعه‌نشینه‌كان بۆ دروستكردنی رووداوی (پردی ئه‌لئه‌ئیمه) له‌كازمین و یان كوشتاره‌كانی ناوچه‌ی سه‌در له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كان به‌نادیده دانراوه، ده‌كرێت گرووپه تیرۆریستییه‌كانی عیراق به‌مجۆره ریزبكه‌ین:-
1-گرووپه ئایدیۆلۆژیك و توندڕه‌وه‌كان، وه‌كو ئه‌لقاعیده كه له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراقه‌وه دێن و راده‌یه‌كی كه‌می هێزه نه‌یاره‌كان پێكدێنن و هێرشه تیرۆریستییه‌كانیان زۆرتر به پشتێن و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌كه به‌كرده‌وه‌ی خۆكوژی داده‌نرێت و زیاتر له‌نێو هێزه سه‌ربازییه‌كان یا خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بێ تاوانی كورد‌و شیعه‌و یان پێگه‌كانی پۆلیس و هێزه‌كانی ئه‌مریكاو خاڵی پشكنیینه‌كان رووده‌دات.
*هێزه‌كانی مقاومه‌و تیرۆریتس له‌عیراق زۆر ئاڵۆز‌و جۆراوجۆرن، له‌ڕاستیدا داگیركه‌ران رووبه‌ڕووی هێزو دوژمنێكی نائاشنا بوونه‌ته‌وه كه‌تاكو هه‌نوكه هیچ كۆنتاكتێكیان نه‌بووه، ئه‌مریكییه‌كان نازانن له‌گه‌ڵ كێ شه‌ڕده‌كه‌ن.
2-عیراقییه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌ناوچه سونه نشینه‌كان كه‌به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ریان و بۆمبارانكردنی ئه‌و ناوچانه خۆشه‌ویسته‌كانیان له‌ده‌ست داوه‌و به‌ره‌به‌ره هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌ئه‌مریكییه‌كانیان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، هێرشه‌كانی ئه‌م كه‌سانه كرده‌وه‌ی خۆكوژی نین.
3-هێزی به‌عسی پێكهاتوو له‌هێزی تایبه‌تی كۆماری (له‌ناوچوو) و ئه‌و له‌شكرانه‌ی كه له‌كاتی شه‌ڕ له‌ناكاو دیارنه‌مان و ئێستا به‌فه‌رمانده‌ییه‌كی به‌هێزو رێكخراوێكی شاراوه‌و ئاڵۆز به‌چه‌كی شاراوه‌ی كاتی سه‌دام، خۆیان له‌ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات شاردۆته‌وه، ئه‌مانه ته‌كنیكی ترین و چڕترین هێرشه تیرۆریستییه‌كان بۆسه‌ر هێزه‌كانی عیراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه كرده‌وه‌ی خۆكوژی نییه، ئه‌م گرووپه له‌كاتی سه‌دام هه‌ستاون به‌ئه‌نجامدانی ترسناكترین ئه‌شكه‌نجه‌و كوشتاری عیراقییه‌كان به(كورد‌و شیعه‌و سونه)ه‌وه.
له‌ڕوانگه‌ی ئه‌مانه‌وه، هێزه‌كانی ئه‌مریكاو هه‌موو هێزه ده‌وڵه‌تیی و داگیركه‌ره‌كان به‌دوژمنی عیراق داده‌نرێن، ئه‌مانه سه‌باره‌ت به‌ئێرانیش هه‌مان روانگه‌ی پێشبینی سه‌دامیان هه‌یه، ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه به له‌ناوچوونی سه‌دام هه‌موو شتێكیان له‌كیس چوو و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبی به‌عسیان به‌مانه‌وه‌ی ئه‌م گرووپه‌وه به‌ستراوه، به‌ڵام وادیاره كه‌به‌ڕه‌چاوكردنی زانیاری و لێهاتوویی سه‌ربازییانه‌وه له‌عیراق كۆچ بكه‌ن و له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق سودیان لێ وه‌ربگیرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه ساڵانێكی دوورودرێژه كه له‌ناوخۆی عیراق تاوانیان كردووه‌و بۆ كورد‌و شیعه‌و سوننه‌كان دیار‌و ئاشكران و جارێكی تر نایانگه‌ڕێننه‌وه بۆ گۆڕه‌پانی سیاسی.
4-خراپه‌كاره‌كان كه له‌باروودۆخی ناله‌باری عیراق سوودوه‌رده‌گرن و به‌كوشتن و رفاندن و ده‌ست درێژیكردن و به‌كارهێنانی هێز له‌خه‌ڵك پاره‌وه‌رده‌گرن، دوورنییه ئه‌م گرووپه له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سێیه‌م پاره وه‌رنه‌گرن بۆ هه‌ستان به‌كاری ته‌قینه‌وه‌و رفاندنی كه‌سانی سیاسی و ئه‌منی له‌عیراقدا.
5-به‌شێك له‌كۆمه‌ڵگای سوننه‌ی عیراق، كه‌خۆیان به‌هێزه‌كانی مقاومه داناوه‌و له‌گونجانی عیراقی و هێزه جیهادییه‌كان له‌ناوچه‌كانی سونه‌نشین و له‌ژێر چاودێری پیاوانی ئاینی سوننه پێكهاتووه، به‌مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له‌لایه‌نه‌كانی ره‌سمی و ئیداری هه‌ڵده‌ستن به‌شه‌ڕو پێكدادان له‌گه‌ڵ داگیركه‌ران و هه‌ر كه‌سێك كه‌هاوكارییان بكات، ئه‌م گرووپه دووره‌په‌رێزن له‌هێرشكردنه‌سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بێ تاوان و مزگه‌وته‌كان و كڵێسانكان و قه‌برسانه‌كان و ئامانجیان كۆتایی هێنان به‌داگیركه‌ری و ده‌ستێوه‌ردانی بێگانه‌یه، ئه‌مانه، هه‌روه‌ها له‌گرووپی دووه‌م هێز وه‌رده‌گرن و له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌نی ته‌كنیكی و زانیارییه‌وه لاوازن، ناچارن یارمه‌تی له‌ئه‌ندامانی گرووپی سێیه‌م (به‌عسییه‌كان) وه‌رده‌گرن و دورنییه كه‌ببنه دارده‌ستی به‌عسییه‌كان له‌پلانه‌كان و تاكتیكه ئاڵۆزه‌كانیان، له‌گه‌ڵ بوونی چه‌كدارانه‌ی ئه‌م گرووپه له‌عیراقداو ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ره‌تادا به‌شداری كردنی له‌ڕه‌وشی سیاسی عیراق ته‌حریم كرد، دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك ئه‌هلی سونه‌و ئه‌م گرووپه به به‌شداری كردنی چالاكانه له‌ڕه‌وشی سیاسی و ریفراندۆمی ده‌ستوور (هه‌رچه‌نده كه‌ده‌نگیان بۆنه‌دا)، نزیكه‌ی 55 كورسی په‌رله‌مانیان داگیركرد‌و كێبركێیه‌كی نزیكیان له‌گه‌ڵ كورد‌و شیعه‌كان ده‌ستپێكرد.
6-فاكته‌ره‌كانی موساد، CIA و ئاژانسه‌كانی زانیاریی بریتانیا رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌یه له‌نائارامی له‌شوێنه جیاجیاكان له‌وكاتانه‌دا كه‌پێویست به‌هه‌لومه‌رجی نائارام و ناله‌بارده‌كات و بێجگه له‌دابینكردنی به‌هانه‌ی كافی بۆ بوونی داگیركه‌ران له‌عیراقدا، كرده‌وه‌كانی سه‌ركرده‌كانی سه‌ربازیی و سیاسی ئه‌مریكاو بریتانیا پشت راست ده‌كه‌نه‌وه تاكو هاوسێكانی عیراق تۆمه‌تباربكه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌ئه‌ندامانی بڵاوبووی ئه‌لقاعیده له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ره‌و عیراق په‌لكێش بكه‌ن و شه‌ڕی دژه تیرۆر له‌یه‌ك جه‌بهه ئه‌نجام بده‌ن و له‌كاتی پێویست نائارامییه‌كان به‌ره‌و سنووری هاوسێكانی عیراق په‌ره‌بده‌ن. (نووسه‌ر به مه‌به‌ست ئاماژه‌ی به رۆڵی سوپای مه‌هدی‌و میلیشیا شیعه‌كانی ناو عێراق نه‌كردووه كه له تێكدانی ئاسایشی وڵات‌دا رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه.)
به‌شێوه‌ی گشتی واده‌رده‌كه‌وێت كه‌گرووپی سێیه‌م هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه له‌گه‌ڵ دروستكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی تر، فه‌رمانده‌ییه‌كی یه‌كپارچه به‌رپابكه‌ن و سوپای ئه‌مریكاو ده‌وڵه‌تی عیراق به‌هێرشی هاوكات له‌سه‌رانسه‌ری عیراق تووشی گرفت بكه‌ن و هه‌مووی ئه‌و شته‌ی كه‌ده‌وڵه‌تی عیراق تاكو ئێستا به‌ده‌ستی هێناوه تێكبده‌ن، هه‌رچه‌نده تاكو ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو نه‌یتوانیوه ئه‌م كاره به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ده‌توانێت چالاكییه‌كه دابڕێژێت و له‌یه‌ك كاتدا جێبه‌جێ بكات، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه، تێكدانی ره‌وشی سیاسی و دواخستنی چاكسازی و نائه‌من كردنی عیراق و له‌ئه‌نجامی گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاته.
ئه‌وانه به‌دوای رێكخستنی شه‌ڕی ناوخۆ‌و ئاشووبی نه‌ته‌وه‌یی و شه‌ڕی نێوان شیعه‌و سوننه‌دان له‌عیراقدا، چونكه ئه‌گه‌ر شه‌ڕێكی وا له‌عیراق ته‌شه‌نه بسێنێت، نه‌ته‌نها عیراق، به‌ڵكو هاوسێكانی عیراق و سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌و هێزه‌كانی داگیركه‌ر له‌گۆماوێكی پڕ گرفت توش ده‌بن و له‌وانه‌یه كه‌خواستی به‌عسیه‌كان بسه‌لمێنرێت، كه‌ده‌ڵێن ئه‌نجامی رووخانی رژێمی سه‌دام حسێن، ناجێگیری ته‌واوی عیراق و توش بوونی گشت وڵاتانی ناوچه‌كه‌و ئه‌مریكا له‌شه‌ڕێكی وێرانكه‌ردایه.
هه‌رچه‌نده واده‌ره‌كه‌وێت كه‌به‌هه‌وڵ و كۆششی بریتانییه‌كان، ئه‌م گرووپه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان داخڵ به‌گفتوگۆ ببن و له‌داهاتوودا رۆڵیان هه‌بێت له‌به‌شه‌كانی سه‌ربازیی و زانیاری عیراق و به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ست چووی خۆیان بگه‌ڕێننه‌وه، باشترین نمونه‌ش ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی نائارامییه‌كانی فه‌لوجه، كاتێك كه‌ئه‌مریكییه‌كان نائومێدبوون له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕی له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌یه‌كێك له‌جه‌نه‌راڵه‌كانی رژێمی سه‌دام (له‌ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه) له‌فه‌لوجه (محافه‌زه‌ی ئه‌نبار) وه‌ك پارێزگاری سه‌ربازی شاره‌كه دابنرێت، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی سه‌رسوڕمانی زۆرێك له‌چاودێرانی سیاسی عیراق، له‌ڕاستیدا ئه‌مریكییه‌كان توانای ئارامكردنی شاری فله‌لوجه‌یان نه‌بوو و ئه‌ندامانی به‌عس ئه‌م شاره‌یان كردبوو به‌حه‌شارگه‌ی ئه‌لقاعیده.(1)
شایانی باسه كه‌هه‌رچه‌نده كۆنترۆڵی نائارامییه‌كانی عیراق له‌ده‌ست ئه‌مریكا ده‌رچووه‌و بووه‌ته هۆی فشاری ده‌روونی بۆ بوش، به‌شێك له‌نائه‌منییه‌كان له‌ڕوانگه‌ی CIA و موساده‌وه له‌ڕاستیدا زۆریش له‌زیانی ئه‌مریكییه‌كان نییه له‌عیراق و ناوچه‌كه‌دا و ئه‌گه‌ر ژماره‌ی كوژراو‌و برینداره‌كانیش له‌زیادبووندایه زیاتر له‌خه‌ڵكی بێ تاوان و هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق پێكهاتووه.
لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به رژێمه ئه‌منییه جۆراوجۆره‌كان:-
به‌سه‌یركردنێكی ورد‌و شیكارییانه ده‌كرێت رژێمه ئه‌منییه‌كان به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك دابه‌ش بكرێن، فاكته‌ری جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م رژێمانه بریتییه له:-
به‌سیسمی كردن، كرداری سه‌ربازی، راده‌ی هاوئاراسته‌یی سیاسی و هاوكاریی سه‌ربازیی و سیاسی.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه رژێمی ئه‌منییه‌كان بریتیین له:-
په‌یمانه‌كانی هاریكاریی ئه‌منی (له‌گشت ئاسته‌كان)، رژێمی ئه‌منی مه‌رجدار، رژێمی ئه‌منی ساكار، رژێمی ئه‌منی گشتی و رژێمی ئه‌منی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكاری دوولایه‌نه، هه‌ندی له‌تایبه‌تییه‌كانی رژێمی ئه‌منی گشتی له‌وه‌و پێش له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دی كراوه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاكو ئێستا زۆر دووره له‌هه‌لی هاوكاریی هه‌مه‌لایه‌ن بۆ بنیاتنانی ئاسایش، رژێمی ئه‌منی له‌ناوچه‌ی ئه‌ورووپا زۆر پێشكه‌وتووه، هاوكاری ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی بۆ بنیاتنانی ئاسایش ده‌كرێت به‌ڕژێمی ئه‌منی (له‌سه‌ر بنه‌مای هاریكاری) وه‌سف بكرێت.
*ئاڵۆزییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وه ده‌خوازێت كه‌پانتایی جۆگرافی هه‌ر رژێمێكی ئه‌منی (فاكته‌ره‌كانی هاوكاری بۆ به‌رپاكردنی ئاسایش) سنوورداربێت، چونكه توانای ناوچه جیاجیاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك یه‌ك نین و هه‌وڵدان بۆ بنیاتنانی سیسته‌مێكی ئه‌منی گشتگیر ئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌نها دروستكردنی كۆمه‌ڵێكی لاواز‌و ناكارامه‌ده‌بێت*
گشت ئه‌م رژێمه ئه‌منییانه له‌سه‌ر تێكه‌ڵه‌یه‌ك له(پشتگیری كردنی یه‌ك لایه‌نه)و (ناچاربوونی كه‌سانی تر به‌پاراستنی بارودۆخی دانراو له‌لایه‌ن یه‌ك هێز)و یان پشتگیری كردنی دوولایه‌نه له(كرده‌وه‌ی متمانه ساز‌و ئه‌منییه‌ت ساز) بنیاتنراون.(2)
كرده‌وه‌ی متمانه‌سازو ئه‌منیه‌ت ساز به‌و كۆمه‌ڵه كرده‌وانه ده‌وترێت كه له‌سه‌رده‌مێكی تایبه‌تدا، هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌ربازی هه‌ریه‌ك له‌به‌شه‌كانی سیاسی له‌ئاراسته‌ی زیادكردنی (پشت به‌ستن به‌خۆ) رێكده‌خات، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌هه‌ر ده‌وڵه‌تێك هه‌ستیاربێت به‌رامبه‌ر به‌باروودۆخی ئه‌منی خۆی، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م كرده‌وانه، هه‌ر وڵاتێكی دانده‌نێت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌رو وابه‌سته ده‌بێت به‌ئاسایشی گشتییه‌وه.
له‌سه‌ر بنه‌مای كرده‌وه‌ی متمانه‌هێنه‌رو ئه‌منیه‌ت ساز‌و رێگری به‌هێز، وڵاتانی جیاواز ره‌وش و رێگه‌چاره بۆ پێشگیری كردن له‌هێرش و مه‌ترسیی سه‌ربازیی پێشبینی ده‌كه‌ن.
رژێمه جۆراوجۆره‌كان هه‌ندێ نمونه‌یان هه‌یه كه له‌گه‌ڵ یه‌ك مامه‌ڵه‌و كرداری به‌رامبه‌ریان هه‌یه، ئه‌م جۆره رژێمانه ئاماده‌ن كه له‌كاتی پێویست چاوپۆشی بكه‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورتخایه‌نی خۆیان بۆ گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندییه درێژخایه‌نه‌كانیان، كرداری هه‌ر وڵاتێك له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌م ئیمتیازه‌یه كه له‌ڕژێمی-به‌رامبه‌ر چاوه‌ڕوانی ده‌كات، له‌چوارچێوه‌ی رژێمه زۆره‌كانی ئه‌منی، نموونه‌ی جۆراوجۆری كرداری به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه له‌دوورزه‌مانه‌وه بوونیان هه‌بووه، هه‌روه‌ها رژێمه جۆراوجۆره ئه‌منییه‌كان ده‌توانن كاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر روانگه‌ی هه‌ر وڵاتێك له‌به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان خۆیدا, له‌م رووه‌وه رژێمێكی ئه‌منی جێگیره‌و سه‌ركه‌وتوو ده‌توانێت رۆڵێكی كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌داڕشتنی سیاسه‌ته ئه‌منیی و ده‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له‌ڕژێمه‌كان، هه‌ندێك له‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌ڕّژێمێكی به‌هێزو بنچینه‌یی له‌وانه‌یه بگۆڕدرێت بۆ دیارده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆو كاریگه‌ر له‌سه‌ر سیاسه‌تی وڵاته‌كه، رژێمه ئه‌منییه‌كان ده‌توانن شێوه‌ی جۆراوجۆر بگرنه‌خۆ، ئه‌م رژ ێمانه هه‌ندێك جار فه‌رمی و هه‌ندێك جاریش نافه‌رمین، ئه‌م گوومانه‌ش دوورنییه له‌ڕاستییه‌وه كه‌ڕژێمه ئه‌منییه‌كان له‌هه‌ندێ كاتدا به‌شێوه‌ی كۆمه‌ك كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.(3)
ا-په‌یمانه ئه‌منییه‌كان
په‌یمانی ئه‌منی له‌بارودۆخی پێشگیریی كه‌ری یه‌ك لایه‌نه دروست ده‌بێت و ئه‌و كرداره متمانه هێنه‌رو ئه‌منیه‌ت سازانه‌ی كه‌ئه‌نجام ده‌درێت به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ئامانجێكی تایبه‌ته.
په‌یمان یان رێككه‌وتنی ئه‌منی هه‌ندێك جار به‌شێوه‌ی نافه‌رمی جێبه‌جێ ده‌كرێت و زیاتر له‌نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه كه‌په‌یوه‌ندیی سیاسیان پێكه‌وه نییه، بۆنموونه ده‌كرێت باس له‌ڕێككه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به بیابانی سینا له‌ساڵانی 1967 تا 1975 بكرێت كه له‌نێوان ئیسرائیل و میسر به‌بێ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی واژۆ‌و جێبه‌جێكرا.
ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه به‌شێك بوو له‌ڕژێمی ئه‌منی هه‌مه‌لایه‌نه كه‌جێگیر بوونی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له‌شوێنه جیاجیاكانی سینادا ده‌سته‌به‌ر ده‌كرد.
ب/رژێمی هاریكاریی ئه‌منی مه‌رجدار
رژێمی هاریكاریی ئه‌منی مه‌رجدار به‌و رێككه‌وتننامه‌یه ده‌وترێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای پشتگیرییكردنی یه‌كسان یان دولایه‌نه‌و له‌چوارچێوه‌یدا له‌سه‌ر هه‌ندێك تۆڕی ئاڵۆزی كرده‌وه‌ی ئه‌منیه‌ت ساز‌و متمانه هێنه‌ر ده‌كه‌ون، ئه‌م جۆره هاوكارییانه له‌نێوان ئه‌و وڵاتانه ئه‌نجام ده‌درێت كه‌په‌یوه‌ندیی دیپلۆماتیكیان نییه‌و له‌بارودۆخی پێكدادان به‌سه‌رده‌به‌ن.
*هه‌رچه‌نده له‌ده‌ورانی دوای شه‌ڕی سارد، چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه‌وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داخڵ به‌هاریكاریی ئاشتیخوازانه بن، ئه‌م ناوچه‌یه تائێستا ناجێگیرو ئاماده‌ی توندوتیژییه، ده‌وترێت كه‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌م مه‌ترسییانه، نه‌بوونی به‌رچاوی هاوسه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵات و گه‌ل له‌م ناوچه‌یه‌دا به به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ناوچه‌كانی تردایه، شێوه‌ی بێ هاوتای رژێمی ده‌وڵه‌تی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندیی تاریكی پێناسه‌و ده‌سه‌ڵاتداری ده‌وڵه‌ت، داڕشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دژوار‌و ئاڵۆزكردووه*
زۆربه‌ی رژێمه ئه‌منییه‌كان كه له‌نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی جێبه‌جێكراوه له‌ڕژێمه هاریكارییه ئه‌منییه مه‌رجداره‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێت.
جـ/ رژێمه ئه‌منییه ساكاره‌كان
رژێمه ئه‌منییه ساكاره‌كان ئه‌و كرده‌وه متمانه‌هێنه‌رو ئه‌منیه‌ت سازانه‌ن كه له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیی دیبلۆماسی دوو وڵات ئه‌نجام ده‌درێت، رژێمی ئه‌منییه‌تی ساكار له‌دوای واژۆكردنی په‌یمانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و میسر‌و هه‌روه‌ها ئیسرائیل و ئه‌رده‌ن، پراكتیزه‌كرا، هه‌رچه‌نده رژێمه هاریكارییه ئه‌منییه مه‌رجداره‌كانیش پێویستییان به‌یه‌ك زنجیره كرده‌وه‌ی متمانه هێنه‌ر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رژێمه ئه‌منییه ساكاره‌كان له‌ڕژێمه هاریكارییه ئه‌منییه مه‌رجداره‌كان جیاده‌كاته‌وه، بوونی هاوكاری و په‌یوه‌ندیی دبلۆماسی نێوان هه‌ردوولاو جه‌ختكردنی زیاتر له‌سه‌ر كرده‌وه متمانه هێنه‌رو ئه‌منیه‌ت سازه‌كانه له‌ڕژێمه ئه‌منییه ساكاره‌كان، له‌كاتێكدا له له‌ڕژێمی هاریكاری ئه‌منی مه‌رجدار زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر پشتگیرییكردن ده‌كرێت، خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه كه‌ڕژێمه ئه‌منییه ساكاره‌كان به‌شێوه‌ی فه‌رمی (فه‌رمی و نافه‌رمی) واژۆی ده‌كرێت و جێبه‌جێ ده‌بن.
د/رژێمه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كان*
خاڵی لێكچوونی رژێمه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ رژێمه ئه‌منییه ساكاره‌كان له‌وه‌دایه كه‌هه‌ردووكیان جه‌خت له‌سه‌ر هه‌وڵی جدیی بۆ ئه‌منیه‌ت سازی و متمانه‌كردن ده‌كه‌ن و له‌چوارچێوه‌ی ده‌زگا فه‌رمییه‌كان پراكتیزه‌ی ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه‌ڕژێمی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌ڕژێمی ئه‌منی ساكار جیاده‌كاته‌وه ئاماده‌كاری و رێكخستنی چه‌ند لایه‌نه‌و هه‌روه‌ها ئاستی هاوكاری به‌رچاوی هه‌ردوولایه، لایه‌نه‌كانی ئه‌م جۆره رژێمانه به‌ڕێككه‌وتنێكی چه‌ند لایه‌نه، كرده‌وه‌ی ئه‌منیت ساز‌و متمانه‌هێنه‌ر به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن و ئاستی هاوكارییان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
ه/رژێمی ئه‌منی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكای ته‌واو
رژێمی ئه‌منی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكای ته‌واو درووست ده‌بن، خاوه‌نی چه‌ندین ده‌زگاو رێكخراوه كه‌به‌ڕێككه‌وتنی چه‌ند لایه‌نه‌و به‌ئامانجی ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی ئاڵۆز‌و ئه‌منیه‌ت ساز‌و متمانه‌هێنه‌ر هاتوونه‌ته كایه‌وه، ئاستی هاوكاری له‌م رژێمانه‌دا زۆر به‌رزه، رژێمی ئه‌منی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوركای ته‌واو له‌نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ئه‌گه‌ری رودانی شه‌ڕ له‌نێوانیاندا زۆر ئه‌سته‌مه.
*ناسازگاری به‌رچاوو و جیابوونه‌وه‌ی نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵات له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌م ناهاوسه‌نگییه تاڕاده‌یه‌كی زۆر، كرده‌وه‌ی ئه‌منی ناوچه‌كه دروست ده‌كات و هه‌ندێ بابه‌تی ئه‌منییه‌تی ئاڵۆز دێنێته كایه‌وه، راده‌ی ئه‌م بابه‌ته ئه‌منییانه‌و مه‌ترسییه زاتییه‌كانی، بیرۆكه‌یه‌كی به‌هێز بۆ به‌ڕێوه‌بردنی (نائارامییه‌كان)و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌ئاستی ناوچه‌كه دروست ده‌كات.*
جیوپۆله‌تیك و سنووری جوگرافی رژێمی هاوبه‌ش
ئاڵۆزییه‌كانی ئێستا له‌ده‌وڵه‌تای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وه ده‌خوازێت كه‌پانتایی جوگرافی هه‌ر رژێمێكی ئه‌منییه‌تی (فاكته‌ره‌كانی هاوكاری بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاسایش) سنوورداربێت، چونكه تواناكانی ناوچه جیاجیاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌كسان نییه‌و هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ به‌رپاكردنی سیسته‌مێكی ئه‌منی گشتگیر ئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌نها دروستكردنی كۆمه‌ڵێكی لاواز‌و ناكارامه ده‌بێت.
شێوه‌ی دروست و راست ئه‌وه‌ی كه تیشك بخه‌ینه‌سه‌ر یه‌كێك له‌شوێنه‌كانی ناوچه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌په‌یوه‌ندیی ئه‌و شوێنه له‌گه‌ڵ شوێنه‌كانی تر به‌رچاو نه‌گرین، له‌م رووه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه به‌جه‌ختكردنه‌سه‌ر یه‌ك ناوچه‌ی تایبه‌ت واته وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو (سعودیه، كوه‌یت، به‌حره‌ین، قه‌ته‌ر، ئیمارات، عه‌ممان)، ئێران و عیراق، شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی نائارامییه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و هه‌روه‌ها رێگاكانی پێشگیریی كردنه‌كه‌ی روون بكه‌ینه‌وه.
بارودۆخی نائارامی عیراق و به‌رده‌وامبوونی پێویستی ئه‌م باسه‌مان بۆ ده‌رده‌خات،
*نه‌بوونی به‌رچاوی هاوسه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵات و گه‌ل له‌ناوچه‌كه كه‌مایه‌ی په‌یدابوونی فاكته‌ری ئایدیۆلۆژیك و هاوسۆزی و بابه‌ته ناوخۆییه‌كان، به‌ڕێوه‌بردنی ناكۆكییه ناوچه‌ییه‌كان بۆ ئه‌كته‌رو ده‌زگا ناوچه‌ییه‌كان دژوار‌و سه‌خت ده‌كات، له‌ئه‌نجامدا، ئه‌كته‌رانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه، ده‌بنه كلیلی به‌ڕێوه‌بردنی ناكۆكییه‌كانی ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش توانای هێزه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دروستكردنی به‌ڕێوه‌بردنی ناكۆكییه‌كانی ناوچه‌كه سنوورداره‌و له‌م رووه‌وه بارودۆخی ئاسایش له‌ناوچه‌یه‌ك كه‌په‌یوه‌سته به به‌ڕێوه‌بردنی نائارامییه‌كان له‌ده‌ره‌وه، گرفت سازده‌بێت*
ئه‌م رژێمه ئه‌منییه ده‌بێت به‌پێی پێویست نه‌رم و نیان بێت تاكو بتوانێت مه‌ترسییه‌كانی ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رێت و له‌ناویان ببات.
ئامانجه‌كانی سیستمی ئه‌منی هاوبه‌ش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:-
به‌ڕێوه‌بردنی نائارامییه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی شه‌ڕی نوێ بۆ هاوشێوه‌ی شه‌ڕ (Sub-war) دروستكردنی هۆكارێك یان ئامرازێك تاكو بتوانێت رێگاچاره‌ی ئاشتیخوازانه پته‌وترو ده‌سته‌به‌ربكات و له‌كۆتاییدا، كه‌مكردنه‌وه‌ی هێدی هێدی به‌سه‌نته‌ركردن و مه‌ركه‌زیه‌ت و قبوڵكردنی ره‌وشی سه‌ربازی له‌په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌تان.
رێگاچاره‌كانی به‌ده‌ستهێنانی سیستمێكی ئه‌منی هاوبه‌ش
یه‌كه‌مین رێگا بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه، به‌رده‌وامی ره‌وشی ئاشتییه تاگه‌یشتن به‌قۆناغێك كه‌هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه په‌یمانی ئاشتی نێوانیان واژۆ بكه‌ن.
دووه‌مین رێگا دوكۆمه‌ڵه‌ی كرده‌وه‌ی ئه‌منیه‌ت ساز‌و متمانه‌هێنه‌ر ده‌گرێته‌خۆوه كه‌به‌شێوه‌ی دولایه‌نه‌و چه‌ند لایه‌نه جێبه‌جێ ده‌كرێت، كرده‌وه‌ی متمانه‌هێنه‌رو ئه‌منیه‌ت ساز به‌پێنج به‌ش دابه‌ش ده‌كرێت:-
1-ئه‌و ئامراز‌و رێ و شوێنانه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی رێكخستن و كۆنترۆڵكردنی چالاكییه سه‌ربازییه‌كان به‌ئامرازی فیزیكی داڕێژراوه، كه‌بریتییه له:-
سنوورداركردنی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان یان سیستمه چه‌كدارییه‌كان، بۆنموونه: ده‌كرێت باس له‌مه‌ده‌نی كردنی هه‌ندێك ناوچه یان جێگیركردنی سنوورداری هێزی سه‌ربازی له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی تر بكرێت.
2-دووباره رێكخستنی هێزه‌كان: بۆنموونه، گۆڕانی بارودۆخی هێزی سه‌ربازی ئاماده بۆ دوو هێزی ئاماده‌و پشتیوان.
3-چاكسازی په‌یوه‌ندییه‌كان، زیادكردنی شه‌فافیه‌ت و دروستكردنی ترسی دولایه‌نه له‌ئه‌گه‌ری روودای شه‌ڕێكی نه‌خوازراو یان هێرشی چاوه‌ڕوان نه‌كراو.
هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و رێگاچاره‌و ئامانجانه‌ن كه له‌ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منی و هاوكاری ئه‌وروپا ره‌چاوكراون به‌تایبه‌ت له‌دانیشتنی هلیسنكی (1957)و ستۆكهۆڵم (1987)، له‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌دا، په‌یمانی تایبه‌ت به‌ڕێككه‌وتننامه‌ی هێزه‌كان متعارف له‌ئه‌وروپاش ره‌چاوكرابوو.
كرده‌وه‌ی له‌م جۆره به‌وكرده‌وانه ده‌وترێت وه‌كو ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی سیسته‌م له‌چالاكی سه‌ربازی پێشڕه‌و، ناردنی چاودێرانی سه‌ربازی بۆ بینینی راهێنانی سه‌ربازی لایه‌نی تر‌و بینینی دوولایه‌نه له‌هه‌ندێ چالاكی سه‌ربازیی تایبه‌ت.
میكانیزمێكی تر بۆ په‌یوه‌ندیی زیاتر، ده‌سته‌به‌ركردنی هێڵی په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆ له‌نێوان فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و یان دروستكردنی كۆمیته‌ی هه‌میشه‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی و كێشه سه‌ربازییه‌كانه.
4.هاتوچۆی زانستی و ئاشنابوونی دوولایه‌نه: ئه‌م كرده‌وانه‌بۆ به‌ئاگابوون له‌زانیاری سه‌ربازی و رێگاچاره‌كانی هه‌ردوولا ئه‌نجام ده‌درێت، پێویسته كۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر ئه‌نجام بدرێت و له‌نێوانیدا هه‌موولایه‌ك له‌مه‌ترسییه‌كان‌و هه‌روه‌ها زانیارییه سه‌ربازییه‌كان له‌ئاراسته‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره مه‌ترسییانه ئاگاداربكرێته‌وه.(4)
5. یاسا‌و رێنماییه‌كانی پێكدادان، ئه‌م رێنماییانه به‌و رێوشوێنانه ده‌وترێت كه‌زیاتر له‌باره‌ی چالاكی هێزی ئاسمانی كه‌خێراییه‌كی به‌رچاویان هه‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌و رووه‌وه كه‌چالاكی هێزی ئاسمانی پێویستی به‌بڕیاری خێرا‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌و ئه‌گه‌ری هه‌ڵه له‌هێرشی خێرادا زیاتره، پێویستی به به‌كارهێنانی هه‌ندێ رێوشوێن و رێنمایی پێكدادانه، له‌گه‌ڵ ئه‌م كرده‌وانه‌ش، دامه‌زراندنی هه‌ردوو سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی قانوونه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری به‌ڕێوه‌بردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت له‌وڵاتانی كه‌نداو ده‌توانێت سوودی هه‌بێت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌ڕو ناكۆكییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌خواره‌وه باس له‌چۆنیه‌تی كاری ئه‌م دوو سه‌نته‌ره ده‌كه‌ین:-
ا/ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه (شه‌ڕ) دامه‌زراندنی سه‌نترێكی له‌م شێوه‌یه پێویستی به‌پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌ك له‌زانایان و خاوه‌ن پله‌كانی وڵاتانی تایبه‌تمه‌ند هه‌یه كه‌ناسین و دیاری كردنی ناوه‌نده‌كانی ناكۆكی و شه‌ڕ به‌كاری سه‌ره‌كی خۆیان دابنێن و ئه‌و ناكۆكیی و جیاوازیی ئارایانه‌ی كه‌له‌وانه‌یه به‌شه‌ڕی وڵاته‌كان كۆتایی پێ بێت ده‌ستنیشان بكه‌ن و رێگاچاره‌كانی چاكسازی ئه‌م ناكۆكیانه روون بكه‌نه‌وه.
پێناسه‌كردن و روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌شایانی لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌م گرووپی لێكۆڵینه‌وه‌یه، پێویستی به‌گفتوگۆیه‌كی فراوان ده‌كات، ئه‌گه‌ر سه‌نته‌رێكی له‌م شێوه‌یه له‌ناوچه‌یه‌كی جوگرافی بچوكتر وه‌كو ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یان ناوچه‌ی وڵاتانی كه‌نداو دابمه‌زرێت، ده‌ره‌نجامێكی كاریگه‌رتری ده‌بێت، چونكه خاوه‌ن بڕیاره‌كان له‌م ناوچه‌یه زانیارییه‌كی زیاتر‌و باشتریان هه‌یه له‌كانوونه‌كانی نائارامی و شه‌ڕو ناوچه‌كه‌ی خۆیان باشتر له‌ناوچه به‌رفراوانه‌كانی ده‌ناسن.
بێ گومان دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی وه‌ها پێویستی به‌ئاماده‌بوون و خواستی سیاسی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه‌په‌یوه‌ندییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی نائارامی.
ئه‌گه‌ر سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكدادان كارا نه‌بێت، توشی شكست ده‌بێت، به‌ڵام توانای ئه‌م سه‌نته‌ره له‌پته‌وكردنی جێگیریی، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئاماده‌یی سیاسی وڵاتان، په‌یوه‌سته به‌چه‌ند فاكته‌رێكی تر وه‌كو هاوكاری نزیك و فێركردن و هاتوچۆی دولایه‌نه، هاوكاری ئه‌كته‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌نته‌ره زۆر به‌سوود ده‌بێت.
ب/ سه‌نته‌ری به‌ڕێوه‌بردنی (نائارامییه‌كان)
بێجگه له‌دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌وشه درێژخایه‌نه‌كان، ده‌كرَت پلانی سه‌نترێكی تریش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی قه‌یرانه كورتخایه‌نه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنییان دابڕێژێت، شیكه‌ره‌وه‌كان و خاوه‌ن پله‌كان له‌خۆده‌گرێت كه‌كاری سه‌ره‌كییان ناسینی بارودۆخی نائارام له‌ئاستی سیاسی و ستراتیژی و دامه‌زراندنی بنه‌كه‌یه‌كی فه‌نی بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی خێرا، پێدانی زانیاری سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسی جموجوڵی سه‌ربازی و رێكخستنی په‌یوه‌ندیی خێرای نێوان لایه‌نه‌كانی ناكۆكییه‌كان و ئه‌ندامانی تری سه‌نته‌ره‌كه‌یه، به‌شداری وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه له‌م سه‌نته‌ره سوودی زۆری لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
بێ گوومان هیچ ده‌وڵه‌تێك له‌مافی خۆی بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ناكۆكی و شه‌ڕێك یان به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران چاوپۆشی ناكات، كه‌واته ده‌بێت ئه‌م دوو سه‌نته‌ره (سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی شه‌ڕو سه‌نته‌ری به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران به‌شێوه‌یه‌ك پلانی بۆ دابڕێژرێت كه نه‌جێگری یه‌كبن و نه‌به‌جیا له‌یه‌ك بڕیار بده‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌م دوو سه‌نته‌ره له‌به‌رنامه‌یه‌كی درێژخایه‌ندا هه‌ستن به‌جێبه‌جێكردنی پلانی وه‌ك فێركردن و به‌رنامه‌دانان و میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان.
پوخته‌ی وته:-
ئه‌وه‌نده‌ی كه نائارامییه‌كانی ئه‌م دواییه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (عیراق) بۆمان روونده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌چاوه‌ڕوان ده‌كرا له‌دوای شه‌ڕی سارد‌و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوكارییه‌كی ئاشتی خوازانه‌یان هه‌بێت له‌نێوان خۆیاندا، ئه‌م ناوچه‌یه به‌رده‌وام ناجێگیرو پڕ له‌توندوتیژییه، ده‌وترێت كه‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌م مه‌ترسییانه نه‌بوونی هاوسه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵات و گه‌ل له‌م ناوچه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ناوچه‌كانی تردا، روخساری بێ هاوتای نیزامی حكومی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رٍاست و به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندیی تاریكی پێناس (هویه)و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت، سیاسه‌تی ده‌ره‌كی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا ئاڵۆزكردووه.
رێنه‌كه‌وتنی به‌رچاوو دوری نێوان گه‌ل (پێناس)و ده‌وڵه‌ت (ده‌سه‌ڵات) له‌تایبه‌تمه‌ندییه به‌رچاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌ژمارده‌كرێت.(5)
ئه‌م بێ هاوسه‌نگییه تاڕادده‌یه‌كی زۆر شێوه‌ی كاری ئه‌منی له‌ناوچه‌كه دیاری ده‌كات و هه‌ندێ بابه‌تی ئه‌منیه‌تی زۆر‌و ئاڵۆز ده‌خوڵقێنێت.(6) توندی ئه‌م بابه‌ته ئه‌منیه‌تیانه‌و مه‌ترسییه‌كانی خواستێكی به‌هێز بۆ به‌ڕێوه‌بردنی نائارامییه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌ئاستی ناوچه‌كه دروستده‌كات، ئه‌م خواستانه، له‌گه‌ڵ مه‌نتقی ده‌وڵه‌تێكی خوازیاری بارودۆخی له‌ناوچه‌كه به‌دوای ئه‌منیه‌ت و ره‌ونه‌قی ئابووری له‌سه‌ر بنه‌مای سودو خه‌رجیی ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی هه‌یه، هاوكات، نه‌بوونی به‌رچاوی هاوسه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵات و گه‌ل له‌ناوچه‌كه ده‌ركه‌وتنی خواستی ئایدیۆلۆژیك، بابه‌تی سۆز و سنوورداركردنی ناوخۆیی، به‌ڕێوه‌بردنی ناكۆكییه ناوچه‌ییه‌كان بۆ ئه‌كته‌رو رێكخراوه ناوچه‌ییه‌كان دژوارده‌كات، له‌ئه‌نجامدا، ئه‌كته‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه، ده‌بنه كلیلی به‌ڕێوه‌بردنی ناكۆكییه‌كانی ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا توانای هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌به‌ڕێوه‌بردنی ناكۆكییه‌كان له‌ناوچه‌كه سنوورداره‌و له‌م رووه‌وه بارودۆخی ئه‌منی له‌ناوچه‌یه‌ك كه‌په‌یوه‌سته به به‌ڕێوه‌بردنی نائارامییه‌كان له‌ده‌ره‌وه، گرفت سازده‌بێت.
له‌و رووه‌وه كه ناهه‌ماهه‌نگی ده‌وڵ‌ت و گه‌ل، ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕ زیادبكات، خواستێك لای ئه‌كته‌ره ناوچه‌ییه‌كان كه‌خوازیاری بارودۆخی ئێستان دروست ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناكۆكییه‌كانی ناوچه‌كه، به‌ڵام ئه‌م ناهه‌ماهه‌نگییه، توانای ناوچه‌كه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناكۆكییه‌كان رووبه‌ڕووی سنورداركردنی ده‌رونی و ئایدیۆلۆژیك ده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌ر رێوشوێنی كارامه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناكۆكییه‌كان له‌ئارادا نه‌بێت، ئه‌كته‌ره جیهانییه‌كان، به‌تایبه‌ت زلهێزه‌كان، به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕ ده‌گرنه ده‌ست، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چه‌ند زلهێزێك له‌ناوچه‌كه كێبڕكێ بكه‌ن و یان یه‌ك زلهێزی ركابه‌ر له‌ناوچه‌كه به‌دی بكرێت، شێوه‌كانی ناكۆكیی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زلهێزه‌كان له‌یه‌ك ناوچه، ده‌رئه‌نجامی جۆراوجۆری بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌منیه‌ت ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش، نه‌بوونی به‌رچاوی هاوسه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵات و گه‌ل له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌هه‌م ئه‌كته‌ره ناوچه‌ییه‌كان و هه‌م ئه‌كته‌ره جیهانییه‌كان، له‌وانه زلهێزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئاسته‌نگی جدی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناكۆكییه‌كانی ناوچه‌كه بخوڵقێنن.
به‌هه‌رحاڵ، نه‌بوونی هاوسه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵات و گه‌ل له‌ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو، ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی ناكۆكی و ئاڵۆزی ئه‌منی و توندوتیژیی ئه‌و دیو سنووره‌كانیش زیاد ده‌كات و ئه‌م فاكته‌ره راده‌ی بابه‌ته ئه‌منییه‌كان له‌و ناوچه‌یه ده‌ستنیشانده‌كات، راده‌ی بابه‌ته ئه‌منییه‌كانیش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه خواستی سه‌ره‌كی به‌ڕێوه‌بردنی نائارامییه‌كان له‌ئاستی ناوچه‌یی دروست ده‌كات، به‌ڵام نه‌بوونی هاوسه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵات و گه‌ل، ئه‌م به‌ڕێوه‌بردنه ئه‌سته‌م ده‌كات، له‌م حاڵه‌ته‌دا، هێزه جیهانییه‌كان ده‌توانن به‌سوودبن، به‌ڵام ته‌نها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی راده‌ی بابه‌ته‌كان و نه‌ك بۆ له‌ناوبردنیان كه‌واته:-
1-هه‌رچه‌نده هاوسه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵات و گه‌ل له‌ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو كه‌متر بێت، بابه‌ته ئه‌منییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه قورس‌تر ده‌بێت.
*ئه‌گه‌ر رێوشوێنی كارامه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناكۆكییه‌كان له‌ئارادانه‌بێت، ئه‌كته‌ره جیهانییه‌كان، به‌تایبه‌ت زلهێزه‌كان، هه‌ڵده‌ستن به به‌ڕێوه‌بردنی ناكۆكییه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چه‌ند زلهێزێك له‌ناوچه‌كه كێبڕكێ بكه‌ن، یان زلهێزێكی بێ ركابه‌ر له‌ناوچه‌كه به‌دی بكرێت، شێوه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زلهێزه‌كانی له‌ناوچه‌كه، ده‌ره‌نجامی جۆراوجۆری بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌منیه‌ت لێده‌كه‌وێته‌وه*
2-بابه‌ته ئه‌منییه ئاڵۆزه‌كان له‌ناوچه‌كه، خواستی سیاسی، ئابووریی یان ئه‌منی به‌هێز بۆ به‌ڕێوه‌بردنی نائارامییه‌كان ده‌خوڵقێنێت.
3-ناهاوسه‌نگی زۆر له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و گه‌ل، فاكته‌ری رێگر له‌به‌رده‌م توانای ئه‌كته‌ره ناوچه‌ییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی نائارامییه‌كانه.
4-به‌م هه‌لومه‌رجه، به‌ڕێوه‌بردی جیهانی پێویستی خۆی ده‌نوێنێت، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ره‌وشی كارامه‌تری به‌ڕێوه‌بردنی جیهانی، له‌باشترین حاڵه‌تدا، به به‌ڕێوه‌بردنی سنووردار‌و تاڕاده‌یه‌ك لاوازی نائارامییه‌كان كۆتایی پێدێت، واته، به‌ڕێوه‌بردنی نائارامییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان شوێنی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی ده‌گرێته‌وه، له‌هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا، كه‌چه‌ند سیناریۆیه‌ك بۆ كۆتاییهێنان به‌نائارامییه‌كانی عیراق داڕێژراو، له‌وانه، زیادكردنی هێزی سه‌ربازی (ده‌ره‌كی) و ئه‌منی، دابه‌شكردنی عیراق، به‌كارهێنانی هێزی زیاتر‌و .......، واده‌رده‌كه‌وێت كه‌باشترین رێگاچاره بۆ به‌ڕێوه‌بردن و كۆنترۆڵكردنی ئه‌م نائارامییه كه‌خه‌ریكه ده‌بێت به‌شه‌ڕێكی ناخۆیی ته‌واو و ته‌نانه‌ت پارچه پارچه‌كردنی عیراقی لێده‌كه‌وێت، ده‌رچوونی بێ قه‌یدوشه‌رتی هێزه داگیركه‌ره‌كانه له‌عیراقداو دواتر هاوكاری هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ناوچه‌كه‌و هاوسێكانی عیراق به‌تایبه‌ت ئێران و سوریا بۆ ده‌سته‌به‌ركردن و جێگیركردنی ئاسایش له‌م وڵاته‌دا.
لێكۆڵینه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی بیكر-هامیلتۆنیش ئه‌مه دووپات ده‌كاته‌وه.
یاداشت:-
*ئاسایشی گشتی (collective security) به‌جیا له‌ئاسایشی هاوبه‌ش (common security) و جیاوازی هه‌یه له‌نێوان ئه‌م دوو چه‌مكه‌دا، له‌سیسته‌می ئاسایشی گشتی، ئه‌ندامه‌كان په‌یوه‌ستن به‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رداگیركه‌رو سه‌رپێچكه‌رێكی ناو سیستمه‌كه، به‌ڵام له‌ئاسایشی هاوبه‌ش، به‌پێچه‌وانه‌ی ئاسایشی گشتی، سیستمێكه كه‌هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌ربازی ئه‌ندامه‌كان تێدا روون و ئاشكرایه و شێوه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و له‌ناوبردنی ناكۆكییه‌كان دیاریكراوه، به‌هه‌رحاڵ، پێشبینی ئه‌وه ناكرێت كه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا، له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو و ئێران و عیراق سیستمێكی ئاسایشی گشتی دروستبكرێت، بێگوومان سیستمی ئاسایشی هاوبه‌شی ناوچه‌یی، هه‌لی هاوكارییه‌كی زیاتر له‌نێوان ئه‌ندامانی سیستمه‌كه ده‌ره‌خسێنێت.