هه‌ندێ كات واپێویست ده‌كات كه‌كێشه‌یه‌كی گه‌وره رووبدات تاوه‌كو ئێمه هه‌موومان سه‌رنجمان رابكێشێ وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌یه‌مه‌ندا رووده‌دات ئه‌و كۆمه‌ڵگایه وادیاره كه له‌سه‌ر لێواری رووخاندنه، هه‌رچه‌نده زۆر ئاسان نییه له‌وڵاتی خۆش به‌ختی عه‌ره‌بیدا جیاوازیی نێوان فه‌نتازیاو راستی بكه‌ین ئه‌مڕۆ یه‌مه‌ن توشی چه‌ندین كێشه بووه‌و یاریزانه نێوده‌وڵه‌تیه‌یكان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن وه‌كو سعودیه‌و ئه‌مریكا، زمانی راگه‌یاندنه‌كی ئاگاداری مه‌ترسیمان ده‌كه‌نه‌وه له‌یه‌مه‌ن و له‌بواری ئاسایشیدا، چاودێرییه‌كی نزیك هه‌یه له‌سه‌ر فراوانبوونی رێكخراوی قاعیده له‌یه‌مه‌ن ئه‌مه‌ش له‌دوای چه‌د هێرشێكی به‌هێز كه وای له‌پسپۆڕه‌كانی ئاسایش كرد كه ئاگادارمان بكه‌نه‌وه كه‌نه‌وه‌ی تازه رێكخراوی قاعیده زۆر توندتر‌و كوشنده‌ترن له‌وانه‌ی پێشوو، هه‌روه‌ها ده‌نگ و باسه‌كان واده‌كه‌ن كه‌یه‌مه‌ن بگاته ئاستی ده‌وڵه‌ته لاوازه‌كان وه‌كو سۆماڵ و ئه‌فغانستان و رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی فریاگوزاری نێوده‌وڵه‌تی و وه‌زیره‌كان یه‌مه‌ن پێشبینی داڕووخانێكی یه‌كجاره‌كی ده‌كه‌ن له‌یه‌مه‌ن، له‌به‌ر هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كه‌ره‌سته‌ی خۆراك و ئه‌و وشكه ساڵییه‌ی كه‌زه‌ره‌رێكی زۆری داوه له‌كه‌رتی كشتوكاڵ و یاخی بوونی حوسییه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی ئاژاوه‌گێڕی له‌باشوور له‌وه‌ته‌ی یه‌مه‌ن یه‌كیگرته‌وه له‌ساڵی 1990، له‌هه‌مانكاتدا لێكۆڵه‌ره‌كان به‌پێچه‌وانه‌ی رۆژنانه‌نووسان و ئه‌وانی دیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین كه‌یه‌مه‌ن داده‌ڕوخێت، چونكه رایان وایه كه‌سه‌رۆك عه‌لی عه‌بدوڵڵا زۆر به‌جدی كار ده‌كات هه‌وڵی جێگیریی و یارمه‌تی ده‌ره‌وه ده‌دات ره‌نگه چه‌مكه كۆنه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات گۆڕابێت سیناریۆی ئاژاوه مایه‌ی ژیان بێت و له‌دوای مردنی عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د له‌ساڵی 2007 كه نوێنه‌رێكی باش بوو له‌نێوان عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح و باڵی عه‌شایه‌ری پارتی چاكسازی ئۆپۆزیسیۆندا بۆشاییه‌كی سیاسی گه‌وره‌ی دروستكرد‌و سه‌له‌فییه‌كانی یه‌مه‌ن هه‌وڵده‌ده‌ن پڕی بكه‌نه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له‌ساڵی 2009 تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ ده‌بێت و جێگرتنه‌وه‌ی سه‌ركۆماری یه‌مه‌ن له‌داهاتوودا ده‌رده‌خات، چونكه عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح له‌ساڵی 2013 خوله‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت و لیستی جێگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆك درێژده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌ناو خێزانه فراوانه‌كه‌داو پاڵێوراوه گرنگه‌كانی ئه‌حمه‌دی كوڕی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح و زڕبراكه‌ی عه‌لی موسحین ئه‌لئه‌حمه‌د سه‌رۆكی باڵی سه‌ربازی باكوری رۆژهه‌ڵات كه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ سه‌له‌فییه‌كان چاودێره نێوده‌وڵه‌ییه‌كان ده‌ڵێن فشاره‌كانی ناجێگیرو كێشه ئابوورییه‌كان باری گرانی ده‌سه‌ڵاتن ئه‌مانه‌ش بوونه هۆی رێگری به‌رده‌م ئازادییه سیاسییه‌كان له‌دادگا له‌مانگی 7 بڕیاری 6 ساڵ زیندانی دا به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووس عه‌بدولكه‌ریم خیوانی به‌هۆی هاوسۆزی بۆ یاخی بووانی حوسییه‌كان (الحوسی) و چاوێره‌كان ده‌ڵێن ئامانجی رژێم ئه‌م رۆژنامه‌نووسه بووه، چونكه له‌زینداندا رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی دیاری‌یان پێشكه‌ش به‌م رۆژنامه‌نووسه كرد له‌سه‌ر راپۆرته‌كان ده‌رباره‌ی یاخیبوونه‌كه.
هه‌موو ئه‌م كێشانه رووبه‌ڕووی یه‌مه‌ن ده‌بێته‌وه پێویسته به‌هێزتر وه‌ربگیرێ، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مبۆته‌وه، هه‌رچه‌نده حكومه‌ت سووره له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی بیری نه‌وتی تر‌و هه‌میشه یه‌مه‌ن قه‌یرانی بێ ئاوی هه‌یه‌و ئه‌م وڵاته پێویستی زۆری به‌وزه هه‌یه هه‌تاكو بتوانێت كارگه‌كان به‌رده‌وامبن، هه‌رچه‌نده یاریچییه نێوده‌وڵه‌تییه گرنگه‌كان وه‌كو سعودیه‌و ئهمریكاو ئه‌نجومه‌نی هاوكاری كه‌نداو نه‌یانتوانی ستراتیجیه‌تێكی به‌كۆمه‌ڵ و درێژخایه‌ن دروست بكه‌ن بۆ رزگاركردنی یه‌مه‌ن له‌كێشه‌كانی، تێگه‌یشتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه له‌ناو هێزه‌كانی ده‌روه‌دا كه‌یه‌مه‌ن رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌ت ناجێگیریی و هه‌ڵه‌تێگه‌شتن له‌نێوان یه‌مه‌ن و ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی بنبڕكردنی تیرۆر كێشه‌یه‌كی بنچینه‌ییه به‌درێژایی ساڵێك ده‌بێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌مه‌ن و ئه‌مریكا رێگری یاخود كێشه‌ی تێكه‌وتووه له‌سه‌ر چاره‌نووسی جمال البدری كه‌یه‌كێكه له‌پشت ئه‌وانه‌ی كه‌پاپۆڕی USS كولی ته‌قانده‌وه له‌ساڵی 2007 ئازادكرا له‌دوای ئه‌وه‌ی سوێندی بۆ سه‌رۆك خوارد كه لایه‌نگری حكومه‌ت بكات و دژی رێكخراوی قاعیده كاربكات، ره‌خنه‌گران دژبه حكومه‌ت، حكومه‌ت تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌جه‌مال البدری ئازادكرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌مریكییه‌كن داوای ده‌كه‌ن و تۆمه‌تباره‌و یه‌مه‌ن گوێ بۆ داواكارییه‌كانی ئه‌مریكا ناگرێت به‌پشتیوانی بڕگه‌ی 44 له‌ده‌ستووری یه‌مه‌ندا كه‌هاتووه نابێت هیچ هاووڵاتییه‌ك بدرێته ده‌سه‌ڵاتێكی بێگانه‌و یه‌مه‌ن سوره له‌سه‌ر هێنانه‌وه‌ی سه‌د زیندانی یه‌مه‌نی له‌كه‌نداوی گوانتانامۆ له‌كوباو ئه‌م هه‌ڵوێسته كۆنه‌ی یه‌مه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریكای بێزاركردووه‌و له‌هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی یه‌مه‌ن له‌چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز له‌مانگی 7/2007 ده‌ڵێ ئه‌مریكا زۆرداره.
كێشه‌ی جه‌مال البیو ئه‌مریكای زۆر هه‌راسان كرد ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئاسایش و سیاسه‌ت له‌یه‌مه‌ندا شه‌ڕه قسه‌كان په‌یوه‌ندیی نێوان ئهمریكاو یه‌مه‌نی به‌ره‌و وه‌ستان برد‌و به‌رنامه‌ی عه‌ته‌به كه‌بایی 20.6 ملیۆن دۆلار بوو كۆمیانیا (شركه التحدی الافیه) ده‌یكرد وه‌ستاو ئامانج له‌م پڕۆژه‌یه یارمه‌تیدانی یه‌مه‌ن بوو بۆئه‌وه‌ی بتوانێت یارمه‌تی گه‌شه‌پێدانی ئابووری زیاتری ده‌ستكه‌وێت و دواتر كه هێرشه رووكێته‌كان كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئهمریكاو هه‌موو كارمه‌نده سه‌ره‌كییه‌كان چۆڵیانكرد ئه‌مه‌ش له‌وكاته‌دابوو كه‌دادگا بڕیاریدا له‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسی ئه‌لخیوانی و ئه‌مریكا به‌شاكرا ره‌خنه‌ی گرت له‌حكومه‌تی یه‌مه‌ن و بڕیاری زیندانكردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئاماژه‌یه بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی ترساندن له‌یه‌مه‌ندا، هه‌تاكو ئێستا ئه‌مریكا جیاوازیی ده‌كات له‌نێوان كێشه ئاسایشییه‌كان و كێشه مرۆڤایه‌تییه‌كان له‌یه‌مه‌ن كه‌تایبه‌ته به دیموكراسی كردن ئه‌وه‌ی كه‌په‌یوه‌ندیی به‌سعودی وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو هه‌یه، یه‌مه‌نییه‌كان ده‌ستێوه‌ردانی سعودیه له‌كێشه‌ی (حوسییه‌كان) داوا ده‌كه‌ن داوای یارمه‌تی له‌سعودیه ده‌كه‌ن كه‌ئه‌مانیش پێی خۆشحاڵ نین له‌و یاخی بوونه شیعییه‌و له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سعودیه بڕی یارمه‌تییان بۆ یه‌مه‌ن زیادكرد به‌تایبه‌تی پشگیری دارایی به‌ڵام وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاوكاری كه‌نداو یارمه‌تی بۆ یه‌مه‌ن كه‌متره له‌وه‌ی سعودیه، ئه‌مه‌ش زۆر روونه ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌سعودیه‌و وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاوكاری كه‌نداو هه‌یانه بۆئه‌وه‌ی یه‌مه‌ن ببێته ئه‌ندام له‌ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان بۆ یارمه‌تی دارایی یه‌مه‌ن ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی پێشینه‌ی چاكسازییه‌كانی ئهمریكاو رۆژئاوایه.
ره‌نگه یه‌مه‌ن بڕوخێت‌و ره‌نگه له‌ژێر سێبه‌ری سعودیه‌و وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاوكاری كه‌نداو هه‌نگاوی باش بنێت.