راپۆرتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ژماره 76-18 حوزه‌یرانی 2008
سه‌ركه‌وتنی ئیخوان موسلیمین له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل له‌نۆڤه‌مبه‌رو دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2005 گورزێكی به‌هێز بوو له‌سیستمی سیاسی میسر، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی له‌لای حكومه‌ت دروست كرد، بوه هۆی توندكردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كردن و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی جموجوڵی ئیخوان له‌میسردا، به‌هۆی ئه‌م كار‌و كردارانه‌ی حكومه‌تی میسریش حكومه‌ت له‌هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی كه‌ده‌ستی پێكردووه به‌ره‌و دواوه گه‌ڕایه‌وه.
بێگومان ئه‌مه‌ش به‌هۆی كورت بینی بڕیار به‌ده‌ستان هاته كایه‌وه، هه‌روه‌ها بوونی دڵه‌ڕاوكێ له‌ئاست به‌رنامه‌كاری سیاسی ئیخوان موسلمین، چونكه گرووپی ئیخوان هیچ روون كردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی كاری سیاسییه‌وه خسته‌ڕوو ئه‌مه‌ش بۆخۆی ئاڵۆزی لای ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ل دروستكرد، هه‌رئه‌مه‌ش وایكرد پارتی نیشتمانی دیموكراسی ده‌سه‌ڵاتدار له‌حكومه‌تدا به‌رنامه‌ی كاری سیاسی ئیخوان ره‌تبكاته‌وه هاوكاتیش ئاڵۆزی و ململانێ بوونی ناكۆكی له‌سه‌ر ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا كاریگه‌ریی خۆی هه‌بوو، بۆیه پێویستی ده‌كرد حكومه‌تی میسر هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو كار له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخ بكات بۆ به‌شداریكردنی ئیخوان له‌ژیانی سیاسی میسردا.
هاوكاتیش هیچ كۆت و به‌ند له‌سه‌ر كاری خێرخوازی ئیخوانه‌كان له‌ئارادا نه‌بوو به‌تایبه‌ت له‌بواری به‌شداری له‌پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری به‌ڵام به‌شداری ئیخوان له‌كارو چالاكی سیاسی تائێستاش كۆتوبه‌ندی زۆری له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیخوان توانیویه‌تی له 20% ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات.
له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا حكومه‌تی میسر به‌ته‌واوی كۆتوبه‌ندی له‌سه‌ر شێوازی به‌شداری ئیخوانه‌كان دانابوو، وه‌ك ته‌زویركردن له‌هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵدان بۆ به‌شداری نه‌كردنی ئه‌ندامانی ئیخوان و دروستكردنی گرفت و كێشه له‌به‌شداریكردنیان.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ئیخوان موسلیمین له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسردا سه‌لماندی كه‌خاوه‌نی قاعیده‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌هێزه، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی بێهێزی و لاوازی حزبه ده‌سه‌ڵاتدارو حزبی ئۆپۆزسیۆنی ده‌رخست، به‌ڵام حكومه‌ت خواستی ئه‌وه بووه كه‌ئیخوانه‌كان كه‌مترین رێژه به‌ده‌ست بهێنن له‌په‌رله‌ماندا ئه‌مه‌ش بۆخۆی ببوه مه‌ترسی لای سیاسه‌تمه‌داران، چونكه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌بوو كه‌ئیخوانه‌كان كۆنترۆڵی ته‌واوی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی خواستی ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر دواڕۆژ كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كات.
حكومه‌تی میسر هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنی 2005ه‌وه زنجیره‌یه‌ك كرداری قانوونی ئاسایشی ده‌رهه‌ق به‌بزاوتی ئیخوان موسلمین ئه‌نجامدا، وه‌ك دیاریكردنی تواناكانی به‌شداریكردن له‌هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی ئاینده‌داو دانانی كۆتوبه‌ند له‌سه‌ر جموجوڵی ئیخوان له‌ناو په‌رله‌مانداو ده‌ستگیركردنی هه‌زاران له‌لایه‌نگرانی ئیخوان و دادگایی كردنی سه‌ربازی بۆ سه‌ركرده‌كانی ئیخوان و ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌كۆمه‌كی ئیخوان ده‌كه‌ن، له‌هه‌مان كاتدا حكومه‌تی میسر هه‌ستا به‌ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌ده‌ستووردا بۆئه‌وه‌ی رێگری له به‌شداریكردنی ئیخواندا دروست بكات له‌كاری سیاسی و ده‌ركردنی بڕیاری توند له‌ئاست ئه‌م كێشه‌یه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كه‌م توانایی و بێ هێزی گرووپی ئیخوان موسلمین بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌تر، هه‌موو ئه‌م كردارانه وایكرد كه‌ده‌ربكه‌وێت كه‌حكومه‌ت و حزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌ته‌واوی ده‌ست به‌سه‌ر حكومه‌تدا بگرێت، ئه‌مه‌ش بۆخۆی زیانی گه‌یانده ئۆپۆزسیۆن و پڕۆژه نائیسلامییه‌كان.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئیخوان موسلمین شێوازی كاركردنی خۆیان گۆڕی له‌ئێستادا ئیخوان بوونی گه‌وره‌یی خۆی له‌په‌رله‌ماندا به‌هێزده‌كات تائه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی زیاتر بتوانێت رووبه‌ڕووی حكومه‌ت ببێته‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه‌ڕه‌وتێكی سیاسی و كار بۆ خزمه‌تكردنی چاكسازی سیاسی ده‌كات.
ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌موو هێزێكی خۆی به‌كارده‌هێنێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیخوان هه‌روه‌ها ئیخوانه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شورا‌و لۆكاڵی و یه‌كێتییه لۆكاڵییه‌كاندا بكه‌ن، له‌ساڵی 2007، بۆیه‌كه‌م جار گرووپی ئیخوان موسلمین به‌ڕه‌سمی بۆ یه‌كه‌مجاره ئاره‌زووی دامه‌زراندن و راگه‌یاندنی حزبێكی قانوونی راگه‌یاند ئه‌مه‌ش هه‌گاوێكه بۆ جیابوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو باڵی ئاینی و باڵی سیاسی نێوان ئیخوان ئه‌مه‌ش رێگه‌خۆشده‌كات بۆ پڕۆسه‌ی تێكه‌ڵبوون به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتی بۆیه‌كێك له به‌هێزترین ره‌وته‌كانی میسر.
له‌ئێستادا گرووپی ئیخوان موسلمین گه‌مارۆیان له‌سه‌ره‌و ده‌توانن پاڵێوراوی سه‌ربه‌خۆ پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئه‌م لایه‌نه‌ش هه‌موو لایه‌ك سوودی لێ وه‌رده‌گرێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئیخوان موسلمین ده‌توانن له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا بمێننه‌وه به‌هۆكاری ئه‌و كار‌و چالاكییه رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌توانن مانۆڕی سیاسی ئه‌نجام بده‌ن حكومه‌تیش هه‌میشه پاڵه‌په‌ستۆی له‌سه‌ریانه، كۆسپ و رێگر له‌به‌رده‌م كار‌و چالاكی ئیخواندا دروست ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، تێكه‌ڵ بوونێك هه‌یه له‌نێوان وتاری ئاینی گرووپی ئیخوان له‌گه‌ڵ گوتاری سیاسی گرووپه‌كه هه‌ندێك پێیانوایه ئه‌م لایه‌نه نهێنی سه‌ركه‌وتنی ئیخوانه له‌میسردا.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بارودۆخی ئیخوان موسلمین له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا، هه‌ر له‌ته‌نگژه‌دایه ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی خۆیان خسته‌گه‌ڕ بۆ روونكردنه‌وه‌ی تێڕوانینی خۆیان و هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر بنه‌ماكانی دیموكراسی سیاسی و پابه‌ندبوون به‌هاووڵاتی بوون و ئاڵوگۆڕه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی حوكم و فره‌یی له‌پارتی سیاسی‌دا، به‌ڵام له‌واقیعدا كۆمه‌ڵێ پرسیار هه‌یه كه‌به‌دوای وه‌ڵامی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت، زۆربه‌ی لێپرسراوانی گرووپی ئیخوان موسلمین هێشتا ئاڵۆزن كه‌ناوه‌ڕۆك دا‌و هه‌ندێ له‌ئاراسته‌ی نادیموكراسیان تێدایه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش له‌سه‌ر بارودۆخی ژنان و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌كان.
بۆنموونه ئیخوانه‌كان وایده‌بینن كه‌ژنان مافیان نییه خۆیان بۆ پۆستی گه‌وره پاڵێوراو بكه‌ن، هه‌روه‌ها كه‌مینه نه‌ته‌وه‌كانیش مافی ئه‌وه‌یان نییه بۆ پۆستی سه‌رۆك خۆیان هه‌ڵبژێرن، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر گرووپی ئیخوان موسلمین روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر هه‌ندێ مه‌سه‌له بدات، هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی له‌لایه‌ن ئیخوان موسلمینه‌وه له‌نێو ریزه‌كانی خۆیدا ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێ چه‌مكی ئیخوان و هه‌وڵدان بۆ به‌شداری كردن له‌كارو چالاكی سیاسی له‌میسردا.
رێگای تێكه‌ڵبوون كارێكی ئاسان نییه.
ئه‌مه‌ش بۆخۆی هۆكاری هه‌یه‌و هه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ش واده‌كه‌ن تێكه‌ڵ بوون پێویست بێت، ئاڵۆزبوونی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و نزیك بوونه‌وه له‌گۆڕانی ده‌سه‌ڵات خودی ئه‌مانه واده‌كه‌ن سیستمی حوكم قایل‌بوونی به‌م تێكه‌ڵبوونه لا ئه‌سته‌م بێت.
زۆر قورسه به‌حزبێك قایلبن سه‌ربه گرووپی ئیخوان بێت هێشتا حوسنی موباره‌ك له‌سه‌ر كورسی حوكم بێت، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دواده‌كه‌وێت بۆ دوای گۆڕینی سه‌رۆكی میسر، ره‌نگه ئه‌م بارودۆخه‌ش وه‌ك خۆی تائه‌وكاته نه‌مێنێته‌وه.
بۆیه پێویسته له‌سه‌ر سیستمی حوكم و گرووپی ئیخوان موسلمین ده‌ست به‌گفتوگۆو ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێ هه‌گاوی سه‌ره‌تایی بكه‌ن بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه، كه‌س ناتوانێت ئه‌وه‌ش پشت گوێ بخات كه‌گرووپی ئیخوان موسلمین خاوه‌نی هێزی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ن، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌پڕۆسه‌ی تێكه‌ڵبوونیان به‌پڕۆسه‌ی سیاسی له‌میسردا پێویست بێت، چونكه ئاڵۆزی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پێویسته، چونكه ئه‌و وڵاته پێویستی به‌كرانه‌وه‌ی سیاسییه.
پێشنیاز:
ا-بۆحكومه‌تی میسر
1- ره‌خساندنی بوار له‌به‌رده‌م گرووپی ئیخوان موسلمین بۆ به‌شداری كرن له‌ژیانی سیاسی كه‌ئه‌م لایه‌نه‌ش پێویستی به‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه هه‌یه:-
ا-راگرتنی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی ئیخوان و ئازادكردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه‌ئێستا له‌زینداندان.
ب-چاو پیاخشانه‌وه به‌ماده‌ی 5 ی ده‌ستووری ساڵی 2007 ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی دانانی هه‌ندێ كۆتوبه‌ند بۆ پێكهێنانی پارتێكی سیاسی كه‌خاوه‌نی مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینییه.
جـ-چاوپێداخشانه‌وه به‌هه‌موو ئه‌و قانوونانه‌ی كه‌تایبه‌تن به‌پارتی سیاسی و گرووپه سیاسییه‌كان وه‌ك لیژنه‌ی پارتی سیاسی له‌ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریدا له‌پێناوی رێگه‌دان به‌دروستكردنی پارتی تر، له‌وانه‌ش ئه‌و پارتانه‌ی كه‌خاوه‌نی مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینین.
د-ده‌ست كردن به‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئیخواندا له‌باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌لانه‌وه.
بۆ ته‌ركیزكردنه‌سه‌ر هه‌ندێ روونكردنه‌وه هه‌نگاوه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردوولا ئه‌مه‌ش بۆ تێكه‌ڵكردنی گرووپی ئیخوان به‌پڕۆسه‌ی سیاسی له‌و وڵاته‌دا.
2-هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی یاسای نائاسایی و رێگه‌نیشاندان به‌گفتوگۆی گشتی و وردبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌باره‌ی هه‌ر قانوونێكی تیابه‌ت به‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
3-هه‌وڵدان بۆ به‌شداریكردنی ئیخوان له‌پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه له‌پێناوی چاكسازی سیایسدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ گێڕانه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و كردنه‌وه‌ی بوار له‌به‌رده‌م به‌شداری پێكردنی سیاسی بۆهه‌موو هێزه سیاسییه ئاشتی خوازه‌كانا.
پێشنیاز بۆ ئیخوان موسلمین.
ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ڕێگه‌ی:
ا-په‌یوه‌ندییكردن به به‌رپرسان و توخمه‌كانی چاكسازی له‌پارته نیشتمانییه‌كان به‌مه‌رجی پێویست بۆ ته‌واوكردنی تێكه‌ڵبوونی ئیخوان به‌پڕۆسه‌ی سیاسی.
ب-ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه علمانییه‌كاندا كه‌ئۆپۆزسیۆنن به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌باره‌ی شێوازه‌كانی تێكه‌ڵبوونی ئیخوان له‌پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا، هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی كه‌تایه‌به‌ته به‌پڕۆسه‌ی چاكسازیی سیاسی.
جـ-ئه‌نجامدانی گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ش له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی نه‌ژادییه‌وه هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی ئیخوان له‌باره‌ی گرووپی كه‌مینه‌ی ئاینی.
د-پشتگیرییكردنی ئاكشرای پڕۆسه‌ی چاكسازی سیاسی.
5-بڕیاردان له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی سیاسی گرووپی ئیخوان موسلمین به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی كه‌ئه‌م لایه‌نانه له‌خۆبگرێت:-
ا-چاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئیخوان له‌باری به‌شداری ژنان له‌ژیانی گشتیدا.
ب-گوێگرتن له‌زاری هه‌موو چین و توێژه‌كای ناوكۆمه‌ڵ.
جـ-روونكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان گرووپی ئیخوان و پارته سیاسییه‌كانی تر به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ.