شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه به‌ووردی له هه‌ندێ یه‌كه‌ی سه‌ربازی عێرا قی بڕواندرێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئامانجه‌ی كه چۆن هێزه كوردیه‌كان كار ده‌كه‌ن . هه‌ر بۆیه , لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له شاری موسڵ سودمه‌ند ده‌بێت چونكه ئه‌وه ده‌رده‌خات , كه هه‌وڵه‌كان بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی زاڵێتی كوردی له هه‌ندێ به‌شی هێزه ئه‌منی یه‌عێرا قی یه‌كان دا , پێده‌چێت خولیایه‌كی نوێ بێت له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ( KRG) دا .
له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باكو ری عێراقدا , فه‌رمانده‌یی كرده‌وه سه‌ربازی یه‌كانی نه‌ینه‌وا زوَربه‌ی به‌شه كوردی یه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت . به شێوه‌یه‌كی تیۆریانه پارێزگاری له پارێزگاكانی هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا و دهۆك ده‌كه‌ن , به‌لاَم به زۆری كاره‌كانیان بۆ پاراستنی نه‌ینه‌وایه . فه‌رمانده‌كه دوو یه‌كه‌ی سه‌ربازی عێرا قی و ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی كوردی له‌خۆ گرتووه . فه‌رمانده‌كه‌ش لێپرسراوه له‌و هێرش وجه‌نگه زۆرانه‌ی كه‌له موسڵ دا به‌هۆی یاخی بووانه‌وه ڕووده‌ده‌ن وه‌له‌لایه‌كی تره‌وه ڕێگه له‌و لا ڕێیانه ده‌گرن كه‌له سنوره‌كانی ته‌له‌عفه‌ر و شه‌نگاره‌وه تێ ده‌په‌ڕن بۆ ناوچه‌كانی تر .
فه‌رمانده‌ی كرده‌وه سه‌ربازی یه‌كانی نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن ژه‌نه‌ڕاڵ (ریا چی جه‌لال تۆفیقه‌وه ) , كه‌فه‌رمانداری پێشوی نۆهه‌مین یه‌كه‌ی سه‌ربازی عێراقی بوو , سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت . ژه‌نه‌ڕاڵ ریا چی , كه عه‌ره‌بێكی سوننی موسلاَویه و سه‌ر به خێزانی قوصه‌یریه له (باب الجد ید ) ی ڕۆژهه‌لاَتی موسڵ , له جه‌نگی ئێران – عێراق دا تۆمارێكی باشی به ده‌ست هێناوه و په‌یوه‌ندی یه‌كی باشیشی هه‌یه له‌گه‌ڵ شاره‌كه‌دا و له‌لایه‌ن ن‌و ری مالكی سه‌رۆك وه‌زیره‌وه دامه‌زراوه به‌مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی كایگه‌ری كورده‌كان له سه‌ر بڕیار دانی ئاسایشی شاره‌كه كه پێشتر له‌لایه‌ن دوره‌ید كاشمۆلای پارێزگاری نه‌ینه‌وا وجێگری پارێزگار وخه‌سره‌و گۆرانی ده‌سه‌لاَتداری پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه پاڵپشتی ده‌كران . وێڕای ئه‌مه‌ش ژه‌نه‌ڕاڵ ریاچی له‌گه‌ڵ مالیكی دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن گۆران خه‌سره‌و له پله‌كیدا له موسڵ لابه‌رن چونكه ده‌ست له كار‌و باره‌كانی فه‌رمانده‌یی كاره سه‌ربازی یه‌كانی نه‌ینه‌وا وه‌ر ده‌دات . هه‌روه‌ها ژه‌نڕاڵ ریاچی هه‌وڵی داوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بالاَده‌ستی كورده‌كان له دووه‌مین یه‌كه‌ی سه‌ربازی عێراق دا له (4/2008) دا م‌و تعه الخزرجی كه ژه‌نه‌ڕاڵێكی كورده لابردوو عه‌بدولاَ لامی , كه ژه‌نه‌ڕاڵێكی عه‌ره‌بی شیعه‌یه,له جێگه‌كه‌ی دانا ,به‌لاَم له‌وه‌و دواش هه‌ر فه‌رمانی له خه‌سره‌و گۆران و بابه‌كر شه‌وكه‌ت زێباری , فه‌رمانداری فه‌رمانڕه‌وایی هێزه زه‌مینیه عێراقی یه‌كانه‌وه وه‌رده‌گرت , نه‌ك چاودێره نوێكانی . له‌لایه‌كی تره‌وه ژه‌نه‌ڕاڵ ریا چی هه‌وڵ ده‌دات بالاَنسێك له بالاَده‌ستی كورده‌كانی دا دروست بكات له تیپی سه‌ربازی ژماره (2) دا . له شارێكدا كه كورده‌كان 3 به‌شی دانیشتوانی شاره‌كه پێك ده‌هێنن ,
(55%) ی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازی یه عێرا قی یه گرنگانه‌ش دروست ده‌كه‌ن كه پاسه‌وانی ناوچه‌كه ده‌كات , ئه‌و دوو تیمه به‌هێزه‌ی كه له موسڵ دا كار ده‌كه‌ن ( كه تیمی (6) و (8) ) ن له خه‌ملاَندنێكی ( 3/ 2008 ) دا له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ران و چاودێرانی ئه‌مه‌ریكاوه ئاشكرا كراوه كه له (90%) یان كوردن و له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی له‌پارتی پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆكه‌وه سه‌ربازی بۆ ده‌سته به‌ر كراوه . ژماره‌یه‌كی زۆر ئامراز به‌كار هێنراون بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری هێزه كوردی یه‌كان له سه‌ر تیمه سه‌ربازی یه عێرا قی یه‌كانی موسڵ .
یه‌كێك له‌و ڕێگایانه گرنگی دانه به عه‌ره‌به سوننی یه‌كان كه له به‌تالیۆنه‌كانی تری تیمه‌كانی تردا كار ده‌كه‌ن . له‌لایه‌كی تره‌وه ژماره‌ی سه‌ربازه سوننیه عه‌ره‌به‌كان بۆ تیمی سه‌ربازی ژماره (2) زیاد كراوه بۆ (11000) . هه‌وڵی كۆتا یش ئه‌وه بوو كه پێكهاته ن‌و ێكانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه بێننه‌وه ناو تیمه‌كانی ناو شار.
كاتێك ژه‌نه‌ڕاڵ ریا چی چالاكی یه‌كه‌ی خۆی ئه‌نجام دا , له ( 5/ 2008 ) دا (زه‌یر ئه‌لئه‌سه‌د فی سه‌وله‌ت ئه‌لحه‌ق ) (نه‌ڕه‌ی شێر له هێرشی ڕاسته‌قینه‌دا ) سه‌ربازه‌كانی پێشوی خۆی له یه‌كه‌ی (9) وه گواسته‌وه بۆ یه‌كه‌ی (2) و (3) ی موسڵ به‌مه‌به‌ستی هاوسه‌نگ كردنی ئه‌و هێزه كوردی یه زۆره‌ی له یه‌كه‌كاندان .