پروپاگه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به دهسهلاَتی پێشمه‌رگه‌كانی ( KRG)له بنچینه سه‌ره‌كی یه‌كانی باكوری عێراق دا له‌زیادبووندان . له‌م باره‌یه‌وه بار‌و دۆخه‌كانی كه‌ركوك لێكۆڵینهوهیهكن بۆ ئاشكرا كردنی ئه‌م پروپاگه‌ندانه . چوار ده‌هه‌مین یه‌كه‌ی سه‌ربازی عێرا قی كه سه‌ر به تیمی چواره‌می یه‌كه سه‌ربازی یه عێرا قی یه‌كانه و له كه‌ركوك دامه‌زراوه , زۆربه‌یان كوردن و (3) به‌تالیۆنی كوردیش له شاره‌كه‌دا له‌خۆ ده‌گرن . له‌لایه‌كی تره‌وه تیمی (15)ی سه‌ر به یه‌كه سه‌ربازی یه‌كانی عێراق له كامپه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگای سلێمانی كار ده‌كه‌ن زۆرینه‌یان كوردن . وه هێزه عێرا قی یه‌كانی كه‌ركوك له باش‌و ری شاره‌كه‌دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن . ئه‌م پێشمه‌رگانه ته‌نها بۆ داخستنی سن‌و ری ڕۆژههلاَ تی ناوچه‌كه , كه‌له سلێمانی یه‌وه نزیكه , كار ناكه‌ن , به‌ڵكو ده‌شیانه‌وێت بنچینه سه‌ره‌كی یه‌كانی نه‌وت له پارێزگاكه‌دا بپارێزن . له ڕاستیدا, كاتێك پێشمه‌رگه له ساڵی (2007) و (5/2008) دا ڕێگه‌ی له ئه‌ندازیارانی وه‌زاره‌تی نه‌وت گرت بۆ ها تنه ناو ناوچه‌ی (خورمه‌ڵه) ی كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه بوونه هۆی جێ ی نیگه‌رانی حكومه‌تی عێرا قی .
له بار‌و دۆخه‌كانی تردا , هێزه كوردی یه‌كان له ژێر كۆنتڕۆڵی چالاكی یه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ دا پارێزگاری له پێكهاته بنچینهییهكان كردووه .
( KRG) له پرۆسه‌ی ناردنی (25000) پێشمه‌رگه‌دایه بۆ یه‌كه سه‌ربازی یه‌كانی عێراق كه به‌سه‌ر تیمه جۆرا و جۆره‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی به‌هێز بوونیان . هه‌ربۆیه ( KRG) له هاوینی (2007) دا (3) به‌تالیۆنی له بڕی ئه‌و (25000) سه‌ربازه ناردووه بۆ رێگه‌ی نێوان بێجی و كه‌ركوك كه‌له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه عێرا قی یه‌كاندا كار بكه‌ن . ئه‌م هێزانه‌ش جێگه‌ی ئه‌و كه‌رته ستراتیژیه سه‌رباز یانه‌یان گرته‌وه كه له كه‌ركوك و بێجی یه‌وه دامه‌زرابوون و پاشان گۆڕان بۆ هێزی پیاده‌ی ناو یه‌كه سه‌ربازی یه‌كانی عێراق .
ڕۆڵی به‌تالیۆنه‌كانی پێشمه‌رگه له‌م ناوچانه‌دا بۆئه‌وه بوو كه پارێزگاری له ئامرازه‌كانی نه‌وت و بۆ ری یه‌كان و تاوه‌ره‌كانی كاره‌با بكه‌ن تاوه‌كو هێرشیان نه‌كرێته سه‌ر . وه تا ئێستاش هێزه كوردی یه‌كان توانیویانه له‌م ئه‌ركه‌یاندا سه‌ركه‌وتووبن . كاتێك ئه‌م یه‌كه ستراتیژیه مه‌شقه‌كانیان ته‌واو كرد و وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌هێزی لیوای (12) هێزه سه‌ربازی یه‌كانی عێراق ناویان ده‌ركرد , له چه‌قی بێجی و كه‌ركوك دوور خرانه‌وه و چونه ناو پرۆگرامی مه‌شقه سه‌ربازی یه‌كانی عێرا قهوه . ئه‌م یه‌كه نوێ یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌لێك كوردی كه‌ركوك له‌خۆ ده‌گرێت , ژماره‌یه‌كی زۆری عه‌ره‌به سوننی و شیعه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك و سه‌لاحه‌دینیش به‌شداریان تیادا كردووه . به‌به‌راورد كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كوردانه‌ی كه‌له‌كاتی پرۆسه‌ی به عه‌ره‌ب كردن‌دا ڕایانكردبوو , كورده‌كانی كه‌ركوك به‌هۆی زمانه‌وانی و تێكه‌ڵ بوونه نه‌ته‌وه‌ییه كۆنهكانیانهوه باشتر له‌گه‌ڵ تورك و عه‌ره‌به‌كاندا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و ده‌دوێن . له‌كاتی چالاكی یه ئه‌منی یه سه‌ره‌كی یه‌كاندا , له موسڵ و به‌عقوبه‌و ته‌نانه‌ت به‌غدادیش به‌تالیۆنه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌ڵ بژێردراون . لیوای (14) ی هێزه سه‌ربازی یه‌كانی عێراق , كه یه‌كه‌یه‌كه له كه‌ركوك دامه‌زراوه و ئێستا به یه‌كێك له هه‌ره یه‌كه باشه‌كان داده‌نرێت . بۆ به‌شداری كردن له چالاكیه سه‌رپێییه ئاسایشی یه‌كاندا له كۆتای مانگی (5) دا چوون بۆ به‌سره .
هه‌روه‌ها (KRG) داوای له وه‌زاره‌تی به‌رگری كردووه كه ڕێگه بدات به گروپێكی تری پێشمه‌رگه به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی سه‌ربازه‌كانی له سامه‌ڕادا بۆ ده‌سته به‌ركردنی هێمنی و ئاسا یش بۆ قه‌زا شیعه‌كانی شاره‌كه .
سه‌ره‌ڕای هێزه عێرا قی یه‌كان , هه‌زاره‌ها سه‌ربازی كورد له ده‌سته‌ی پۆلیسی ناوخۆی عێرا قی و هێزه ئه‌منیه فیدراڵی یه‌كانی تردا دامه‌زراون . بۆ نموونه له كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا , ئه‌نجومه‌نه پارێزگاییه دهسهلاَتداره كوردی یه‌كان چه‌ند به‌ڕێوبه‌رێكی پۆلیسیان له‌لایه‌ن پارته كوردی یه‌كانه‌وه دامه‌زراندووه و كورده‌كان بوونهتهبهشێكی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی ده‌سته‌ی پۆلیسی عێرا قی له هه‌ردوو پارێزگاكه‌دا . پێشتر ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پلانێكی دا ڕشت كه وه‌رگیران له ڕیزه‌كانی پۆلیسی عێرا قی بۆ نه‌ته‌وه‌كانی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و مه‌سیح له سه‌ر ڕێژه‌ی 32:32:32:4 بناغه بگرێت . له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه ئاشكراكاندا , (KRG ) به شێوه‌یه‌كی نهێنی به‌شداری له ئاسلیشی عێراق دا كردووه و ده‌كات . كرداره‌كانی ده‌زگای زانیاری و پاراستن و ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی تریش به شێوه‌یه‌كی نهێنی پاڵپشتی كاره‌كان ده‌كه‌ن , و زانیاری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و هێزه عێرا قی یه‌كاندا ئاڵ‌و گۆڕ ده‌كه‌ن .
هه‌میشه ( KRG ) په‌رۆشی ئه‌وه‌یه كه هاوپه‌یمانان میلیشیا گومان لێكراوه‌كان دهستهبهسهربكهن .چونكه هاوپه‌یمانان توانایان هه‌یه ده‌ست به‌سه‌را گیراوه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زیا تر له‌لایی خۆیان بهێڵنه‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی لێ‌خۆش بوونی ئه‌وانه‌ی كه‌له لێبووردنه گشتی یه‌كاندا ده‌به‌خشرێن .