له‌وكاته‌دا كه‌ده‌ركه‌وتنی نیگه‌رانییه‌كانی كورد‌و عه‌ره‌به‌كان دووباره هه‌ڕه‌شه‌ی خسته‌سه‌ر سه‌قامگیریی عیراق، توركیای دراوسێ تارماییه‌كی گه‌وره‌ی خسته‌سه‌ر كوردستانی عیراق، له‌لایه‌كه‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوبه‌ناو هێرشیان كردۆته‌سه‌ر حه‌شارگه گومانلێكراوه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) له‌باكوری عیراق و ئه‌نكه‌ره ئاماژه‌ی به‌زه‌نگی ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتنی سه‌ربه‌خۆی كوردی داوه‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌یوه‌ستییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا قوڵتر كردۆته‌وه.
هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق و توركیا به‌دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌لته‌رناشناڵیزم و به‌رده‌وامبوونی وه‌به‌رهێنان له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا كه‌به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كرداری و به به‌رهه‌مه سودمه‌ند ده‌بن.
سیاسه‌تی ئه‌نكه‌ره به‌ره‌و عیراق له‌سه‌ر دوو قازانجی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌یی بناغه‌ی گرتووه: پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق‌و دژایه‌تیكردنی په‌كه‌كه كه‌یاخی بووانی سوود له‌چیا دووره‌كان وه‌رده‌گرن وه‌ك حه‌شارگه‌و وێستگه‌یه‌ك بۆ هێرشه‌كانی ناوخۆی توركیا، به‌بیروڕای توركیا، پێده‌چێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عیراق سه‌نگێكی گرنگی كاریگه‌ریی ئێران لاببات و هێمایه‌ك بێت بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی له‌باكووری عیراقدا، ئه‌مه‌ش هه‌ڕ‌شه‌یه‌كه بۆ زیادبوونی شه‌یدایی نه‌ته‌وه خوازه كورده‌كان له‌ناوخۆی توركیادا، له‌ئه‌نجامدا هه‌وڵده‌دات بۆ رێگه‌گرتن له‌زیادبوونی ململانێ تایه‌فییه‌كانی ناوخۆی عیراق و جیابوونه‌وه‌ی كورده‌كانی عیراق و گه‌شه‌سه‌ندنی (PKK).
سه‌باره‌ت به‌م ئامانجه‌ش رێككه‌وتنێكی به‌رفراوان له‌توركیادا هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیروبۆچوونه‌كان زۆرن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌چۆن به‌باشترین شێوه ئه‌م ئامانجانه به‌ده‌ست بهێنرێن.
ئه‌ندامانی دامه‌زراوه‌ی كه‌مالی جیاخواز كه‌هێزێكی سه‌ربازیی توركیا‌و پارته به‌هێزه‌كانی سیستمی بیرۆكراسییه‌و پارتی جه‌ماوه‌ری كۆماری و پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌خواز نوێنه‌رایه‌تی ده‌كا، حكومه‌تی (KRG)و ئه‌و خواسته نه‌ته‌وه‌ییه كوردییه‌ی كه‌نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وه‌ام ده‌بینن، قایلن به‌وه‌ی كه‌وه‌ستانێكی شه‌ڕه‌نگێزانه دژبه (KRG) ئه‌وه‌یه كه‌داوایان لێ بكه‌ن واز له‌پاراستنی (PKK) بهێنن، له‌ئه‌نجامدا، به‌شَوه‌یه‌كی دیبلۆماتی لایه‌نگری جیابوونه‌وه‌و سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌و لاوازكردنی ئابوورییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
هێزه ئازاده ئه‌ورووپی خوازه‌كان و پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان (AKP)و ده‌سته‌ی هه‌ڵبژێردراوانی كوردی بیروڕای جیاوازیان هه‌یه، ئه‌وان هه‌رێمی كوردستانی فیدراڵ وه‌ك ناوچه‌یه‌كی به‌رگه‌نه‌گرتوو ده‌بینن و هیچ چاره‌سه‌رێكیان نییه بۆ پاراستن و گه‌شه‌پێدانی ئابوری جگه له‌پشت به‌ستن به‌توركیا، ناوچه‌كه وه‌ك ناوچه‌یه‌كی هێوركه‌ره‌وه ده‌بینن له‌نێوان توركیا‌و سه‌رتاسه‌ری عیراقدا كه‌پێده‌چێت دوای پاشه‌كشێی ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه بۆ جه‌نگی ناوخۆ، له‌وباوه‌ڕه‌دان كه‌باشترین ریگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی (PKK) قایلكردنی (KRG) بێت، بۆئه‌م هۆكارانه، لایه‌نگری په‌یوه‌ستییه‌كی به‌هێزی دیبلۆماتی و سیاسی و ئابووری ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ (KRG)دا بۆ مه‌به‌ستی زیادكردنی كاریگه‌ریی توركیا‌و به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی فیدراڵی كوردستان و جه‌ختكردنه‌وه له‌و چالاكییانه‌ی كه‌دژی (PKK) ده‌كرێن.
دابه‌شبوونه‌كان پێوانه‌یه‌كی شێواویان دروستكردبوو، به‌ڵام له‌كۆتاییدا رێككه‌وتنێكی كاریگه‌رو كرداری له‌نێوان پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان و دامه‌زراوه نه‌ریت خوازه‌كاندا دروست بوو، ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی په‌ستانی سه‌ربازی و سیاسه‌ته‌كان و دیبلۆماسی و هانده‌ره ئابوورییه‌كانیان، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی داهاتووی سیاسه‌تی عیراق، توركیا قایل بوون به‌وه‌ی كه‌چیتر گوێنه‌ده‌ن به‌وه‌ی كه‌ئایا حكومه‌ته‌كه فیدراڵییه یاخود مه‌ركه‌زی، به‌ڵكو گرنگی ده‌دات به‌وه‌ی كه چ جۆره فیدراڵییه‌ك و له‌گه‌ڵ چ ئاستێكی لامه‌ركه‌زیدا سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌روه‌ها رێگایه‌ك یاخود ستراتیژێكی مامناوه‌ندیی هه‌یه له‌ململانێكانی سه‌ربه كه‌ركوكدا، كه‌جێی ناكۆكی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان و كه‌مایه‌تییه‌كانی تره.
هه‌روه‌ها چیتر پشت نابه‌ستێت به‌دانیتشووه توركومانه‌كان بۆ خاڵه سه‌ره‌كییه به‌رزكه‌ره‌وه‌كانی، به‌ڵكو جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی عادات و ته‌قالیدی فره نه‌ژادی و دینی وڵاته‌كه ده‌كاته‌وه، له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌شه‌وه، ده‌توانێت ته‌گه‌ره بخاته داوای كورده‌كانه‌وه سه‌رباره‌ت به‌هه‌رێمه‌كه كه له‌ونه‌وتدا ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌پێی ئه‌مه‌ش پێده‌چێت (KRG) به‌ره‌و پێشچوونی ئابووری نه‌بێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو.
توركیا شاره‌زای خۆی له‌ڕێگای تریشدا سه‌لماندووه، به‌وه‌ی كه‌په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ ناوچه كوردییه‌كاندا قوڵتر كردۆته‌وه‌و رێگه‌ی به (KRG) داوه گاز‌و نه‌وت له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمه‌كانیه‌وه بنێرێته ده‌ره‌وه هه‌تاوه‌كو ئه‌وكاته عیراق یاسایه‌كی نه‌وتی فیدراڵ جێبه‌جێده‌كات، به‌مه‌ش هاریكاریی ماددی بۆسه‌ر به‌شی وزه‌كانی خۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، له‌كۆتاییدا، توركیا چالاكییه سه‌ربازییه سنورداره‌كانی دژبه (PKK) زیادكردووه‌و نه‌خشه‌ی زیاتری كێشاوه بۆ په‌ستان خستنه‌سه‌ر (KRG) كه‌هه‌وڵ بدات و ئه‌مریكا قایل بكات به‌وه‌ی گوشاره به‌رزكه‌ره‌وه‌كانی خۆی به‌كاربهێنێت، به‌كورتی، توركیا په‌ستانێكی زۆری خستۆته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی كورده‌كانی عیراق به‌وه‌ی كه‌ئه‌م رێگایه باشترین و گونجاوترین رێگایه بۆ راگرتنی (PKK) و هاندانی پێكهاتنی نه‌ته‌وه‌ی عیراق و پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی كورده‌كان به‌باشی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌ركه‌زیدا، هه‌روه‌ها قازانجی به‌رچاویش بۆ حكومه‌تی (KRG) ده‌بێت، تاڕادده‌یه‌ك گه‌رمی په‌یوه‌ندییه‌كان پشت ده‌به‌ستێت به‌وه‌ی كه‌درك به‌وه‌بكرێت كه‌هێزه‌كانی (US) پێده‌چێت له‌دووساڵی داهاتوو بگه‌ڕێنه‌وه‌و كورده‌كان به‌جێ بهێڵن بۆ پشتبه‌ستن به‌حكومه‌تی فیدراڵ و ده‌وڵه‌ته دراوسێكانی وه‌ك ئێران و توركیا، له‌ژێر ئه‌م سیناریۆیه‌دا، توركیا هاوكارێكی باشی كورده‌كان ده‌بێت له‌چاو به‌غداو ئێران‌دا، چونكه توركیا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت كه‌بچێته‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئاماده‌بوونیشی وه‌ك وڵاتێكی ئاڵوگۆڕكه‌ر بۆنه‌وت گازی كوردی و تواناكانی بۆ وه‌به‌رهێنانی له ژێرخانی پڕۆژه سه‌ره‌كییه‌كان و ئه‌و جۆره باشه كه‌لوپه‌لانه‌ی كه ده‌فرۆشرێنن به‌هه‌رێمی كوردستانی عیراق‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندیی كورده‌كانیشدا ده‌بێت.
ئه‌نجامه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌وتۆی پراگماتیزم ناژمێردرێت به‌سه‌ر ئه‌ڵته‌رناشناڵیزمی هه‌روو وڵاته‌كه‌دا، رێككه‌وتنه‌كانی نێوان توركیا‌و (KRG) هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات و بارگرژییه‌كانی وتاره نه‌ته‌وه‌خوازه‌كان له‌ڕیشه ده‌رناهێنێـ كه‌ناوبه‌ناو گفتوگۆ سیاسییه‌كان دشێوێنێت، هه‌وڵی زیاتر پێویسته بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌قامگیری ماوه‌درێژ وه‌ك چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه‌ی ئه‌وتۆ كه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتن بۆ مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك بناغه‌ی گرتبێت، به‌ڵام له‌نێوان ئه‌و نادڵنیایانه‌ی كه‌ڕووبه‌ڕووی عیراق ده‌بنه‌وه، ئه‌مه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌ره‌وپێشچونێكه كه‌پێشوازی لێ بكرێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.