|
شوێنەوارى تاقى کردنەوەى موشەکى ئێران
|
• شوێنەوارى تاقى کردنەوەى موشەکى ئێران
=ئەو جۆرەى کە چاوەروان دەکرا ،تاقى کردنەوەى موشەکى ئێران لە 8ى جولاى 2008 دەنگ دانەوەیەکى بەربڵاوى لە ئاستى ناوچەیی و نێودەوڵەتى بو. گرنگایەتى ئەم تاقى کردنەوە لە مە دایە کە تایبەتمەندیەکانى نیزامى دەر بارەى توانایی موشەکى ئێران، بە جیهان نیشان ئەدات .هەر وەها ئەم تاقیکردنەوە لە کاتێک دابو کە ئامریکا و ئیسراییل زەخت و پاڵەپەستوى بەهێزیان خستە سەر ئێران . بە تایبەت دواى بڵاو بونەوەى هەواڵى ئەنجام دانى مانۆرى هێزەکانى ئیسراییل لە دەریاى مدیترانا کە سەد دەزگا فڕۆکەى جەنگى بەشداریان تیا کردبو ، و بە مەبەستى نیشان دانى توانایەکانى ئیسراییل بۆ هێرش بردنە سەر بنکەکانى ئەتۆمى ئێران ساز درا ، ئەمەش دواى هێرشى فڕۆکەکانى ئیسراییلى بۆ سەر بنکەیەک لە سوریا کەپێدەچو بنکەیەکى ئەتۆمى سوریا بێت . تاقیکردنەوە موشەکیەکەى ئێران سەلماندى کە دەتوانێت مەترسى ساز بێت لە ناوچە دا.
هەر بۆیەش گرنگى ئەم تاقیکردنەوە موشەکیە زیاتر لە پرۆڤە کردن و یان نمایش کردنى توانایی ئێرانە و زۆر لایەنى بەربڵاو تر و ستراتێژیکى بەرچاو دەگرێتە خۆ
- یەکەمین کاردانەوەى ئامریکا لە مەڕ ئەم مانۆرەى ئێران کەم بایەخ نیشان دانى ئەم مانۆرە بو .
- هەندێ لە کارناسانى نزامى غەربى ئەم مانۆرەیان کەم بایەخ لە قەڵەم داو وتیان کە ئەو تاقیکردنەوە شتێکى نوێ نیە و بە چەندین جار لە مەو پێش دوپات کراوەوتە ، ئەم موشەکانەتوانایی نشان گرتنى وردیان نیە و لە بەرابەر سیستەمى بەرگرى موشەکى ئیسراییل لە هەر دە موشەک هەشت موشەک ناگاتە ئەنجام و دەکەوێتە خوار. هەر وەها لە کێشى کڵاوەکەى کەم کراوە و بۆ ئەوەى مەودایەکى زیاتر ببڕێت سوتەمەنیەکى لێ زیاد کراوە . بەڵام بە پێچەوانەى ئەم قسانە، نیگەرانى نهێنى کارناسان دەربارەى توانایی موشەکى ئێران لە قسەکان و لە رەفتاریان دەردەکەوت . بۆ نمونە بە زیاد بونى مەودا بڕینى موشەکى شەهاب3 چەندهىن بنکەى سەرەکى زۆر گرنگ لە ئیسراییل وەک بنکەى ئەتۆمى دیمۆنا بە توندى ڕوبەڕوى مەترسى دەبێتەوە. هەر ئەم بابەتەش دبێتە هۆى پاشەکشە کردنى ئیسراییل لە پلان و بەرنامەکانى بۆ هێرش بردنە سەر بنکەکانى ئەتۆمى ئێران .
- تاقیکردنەوەکانى موشەکى ئێران لە دو لایەنى ترەوە جێ ئاماژە پێ کردنە :
ئەم تاقیکردنەوە بار و دۆخى ئیسراییل دەگۆڕێت و ڕوبەڕوى تەنگەژەى ئەکاتەوە . ماوەیەک لەمەو پێش ئیسراییل بە مەبەستى هان دانى ڕاى گشتى دژى ئێران ، بەرنامە ئەتۆمیەکانى ئێرانى بە مەترسیەکى نێو دەوڵەتى ناساند و وتى زۆربەى وڵاتانى ناوچە و تەنانەت وڵاتانى ئەوروپى ش ڕوەبەڕوى ئەم مەترسیە دەبنەوە . ئیسراییل لە لایەک بەدواى رێکخستنى پاڵپشتى نێو دەوڵەتى بۆ ڕوبەڕوبونەوە دەگەل بەرنامە ئەتۆمیەکانى ئێرانە و لە لایەکى تر هەوڵ ئەدات خۆى لە هەڕەشەکانى کە ئێران باسى لێوەدەکات دور بخاتەوە . دواى ئاشکرا بونى بەرنامەى ئەتۆمى ئێران ، ئیسراییل بۆ هاندانى ئامریکا لەدژى ئێران ، بە تایبەت دواى ئەوەى کە وامریکا ڕایگەیاند کێشەى ئێران لە ڕێى وتو وێژ چارە سەر دەکات ، بڕیارى دا بەتەنهایی هێرشى یەک لایانە بکاتە سەر ئێران.
دواى ڕاگەیاندنى ئەم بابەتە لە لایەن ئیسراییل ، هەندێ لە دەزگا لێکۆڵینەوەکانى لایەنگرى ئیسراییل لەئامریکا دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە و دەربڕینى بیر و بۆچونى خۆیان دەر بارەى کاردانەوەى ئێران لەمەڕ هێرشى نزامى ئیسراییل . بە پێچەوانەى وەى کە تەواوى بەڵگەکان باسیان لە شکەستى ئیسراییل دەنگ دانەوەى بەربڵاوى بە تایبەت لە وڵاتانى عێراق ، ئەفغانستان و لوبنان دەکرد ، ئیسراییل هەر وا پێداگرى لەسەر ئەم هێرشە دەکرد .
بەڕێوەبردنى مانۆرى فڕۆکە جەنگیەکانى ئیسراییل لە کەنارەکانى مدیترانە دوایین بەش لە پلانى هێرش بۆ سەر بنکەکانى ئێران بو . بەڵام تاقیکردنەوەى موشەکى ئێران دە رَاستى دا کاردانەوەیەکى بەهێز وکاریگەر بو ، بۆ پەشیمان کردنەوەى ئیسراییل لە بەڕێوە بردنى پلانەکەى .
خاڵێکى تر ، هاوکات بونى تاقیکردنەوەى موشەکى ئێران دەگەڵ مۆر کردنى قەرار دادى سیستەمەى بەرگرى موشەکى ئامریکا لە ڕۆژهەڵاتى ئەوروپا بو .هەندێ لە کارناسانى غەرب هەوڵیان دا کە ئەم کارەى ئَێران وەک تەکیدێک بۆ دانانى سیستەمى بەرگرى موشەکى ئامریکا لە ئەوروپا بە ئەژمار بێنن و تەنانەت وەزارەتى بەرگرى ئامریکاش ئەم بۆچونانەى پشت ڕاست کردەوە کە بۆ ڕوبەڕوبونەوە دەگەڵ مەترسیەکانى ئێران دانانى سیستەمى بەرگرى موشەکى پێویستیەکى سەرەکیە . بەڵلم بە پێچەوانەى دەربڕینى ئەم هەڵوێستانە کە بە مەبەستى ڕازى بونى روسیا بۆ دامەزراندنى سیستەمە بەرگرى موشەکى بو ، وەزیرى دەرەوەى روسیا ڕایگەیاند : تاقیکردنەوەى موشەکى ئێران ڕونى کردەوە کە هیچ پێویستیەک بە دانانى سیستەمى بەرگرى موشەکى نیە . خاڵی گرنگتر ئەمەیە کە روسیا لە کاردانەوەیەکى چاوەڕوان نەکراو، سەرەڕاى ئەو رێکەوتنانەى کە لە دانیشتنەکانى گروپى هەشت لە هۆکایدۆى یابان مۆر کرا،قەتعنامەى ئەنجومەنى ئاسایشى دەربارەى " زیمباوە" وتۆ کرد .
پێش بێنى دەکرێت پرۆسە هاوکارى نێوان روسیا و غەرب بە تایبەت ئامریکا دەربارەى بابەتەکانى نێو دەوڵەتى بە تایبەت بەرنامەى ئەتۆمى ئێران ،بگاتە ئاستێکى نزم تر.
|
|
Thursday, March 19, 2009
|
|
|
زیاتر...