بەرەو هەڵبژاردن

بەرەو هەڵبژاردن
شاسوار مامە
هەڵبژاردن بۆتە یەکێک لەرەگەزە گرنگەکانى شەرعیەتى دیموکراسى چونکە شەرعییەتى دیموکراسى لەسەر ئەو بنەمایە بناغەنراوە کە ئەوانەى دەسەڵات پراکتیزەدەکەن دەبێت هەڵبژێردراوبن لەلایەن چینەکانى کۆمەڵەوە ئەگەرنا ئەو حکومەتەى لەرێگاى هەڵبژاردنەوە دروست نەبێت، ناشەرعییە. چونکە هەڵبژاردن بریتییە لەدەرخستنى ئیرادەى خەڵک. بۆیە پێویستە هاوڵاتیان زانیارییان هەبێت لەسەر ناوەڕۆکى هەڵبژاردن.
هەڵبژاردن چییە؟
بنەماى سیستەمى دیموکراسییە، بریتییە لە وەرگرتنى دەسەڵات بەگوێرەى خواستى گەل یان جەماوەر دوور لە بەکارهێنانى هێز، واتا بەبآ پەیڕەوکردنى سیستەمى دەستبەسەراگراگرتن کەتیایدا بەپێى کودەتا یان شۆڕش کۆمەڵێک دەست دەگرێت بەسەر حکومدا یان لەرێگاى میراتییەوە لە باوکەوە بۆ نەوەکانى دەمێنێتەوە، بەڵام هەڵبژاردن گەڕانەوەیە بۆ مەیلء ئیرادەى گەل لە دانانى سەردار  یان سەرۆکدا.
هەڵبژاردنء  دیموکراسى
تا دیموکراسى زیاتر بێت، هەڵبژاردن مەرجء سنورەکانى کەمتر دەبێتەوە ء بەم پێیە پەیوەندییەکى راستەوانە لەنێوان ئەم دووچەمکە سیاسیەدا هەیە بەشێوەیەک ئەم دووە هیچ کامیان بآ ئەویتریان هەڵناکەن، بەم پێیە هەڵبژاردنى سیاسى ئەو دەسەڵاتەیە کە یاسا دەیبەخشێتە ئەو هاوڵاتیانەى دەستەى دەنگدەران پێک دەهێنن ء بەشداریدەکەن لەژیانى سیاسیدا بەشێوەیەکى راستەوخۆ یان لەرێگاى هەڵبژاردنى نوێنەرانەوە.
گرنگى هەڵبژاردن
1. مافێکى سروشتىء یاسایى خۆت بەکاردەهێنیت.
2. بەشدارى دەکەیت لە بەشێکى بڕیارى دەسەڵاتدا.
3. ژیانى فرەیی ودیموکراسى وکۆمەڵگەى مەدەنى درێژە پێدەدەیت.
4. رێگە دەگریت لە هەموو جۆرەکانى گەڕانەوە بەرەو دیکتاتۆریەت وتاکڕەوى.
5. بەشدارى دەکەیت لە گۆرینى بەردەوامى کۆمەڵگادا.
6. ئازادى هەڵبژاردن بە هەموو ماناکانیەوە بەرجەستە دەکەیت.
7. لە وڵاتێکى بێ دیکتاتۆریەتدا مومارەسەى دیموکراسیەت دەکەیت.

 سروشتى یاسایى هەڵبژاردن:
هاوڵاتیان بەپێى دەستورى دەوڵەت بەشدارى لە پرۆسەى دەنگداندا دەکەن.
1- بەماف بوونى هەڵبژاردن: هەڵبژاردن مافێکى سروشتى کەسەکانە و دەبێت دەوڵەت ء یاسادانەر پارێزگارى لەم مافەى هاوڵاتیان بکەن،  مەرجە هاوڵاتیان شایستەبن بەگوێرەى یاسا، لێرەدا هاوڵاتی دەتوانآ بەمەیل ء ئیرادەى خۆى بەشدارى لە پرۆسەى هەڵبژاردندا بکات یان نەیکات.
تاک بەستراوەتەوە بەسەروەرێتى گەلەوە، سەروەرێتى گەلیش پێکهاتووە لەکۆى سەروەرێتى تاکەکان ء لە بەرئەوەى سەروەرێتیش نابەخشرێت ء دابەشناکرێت ء نوێنەرایەتى ناکرێت، تاک ئازادە لەبەشداریکردنى لەپرۆسەى هەڵبژاردندا ء دەتوانێت وەک هەر مافێکى ترى سروشتى بەکارى بهێنێت. جان جاک رۆسۆ بەلایەنگیرى یەکەمى ئەم بۆ چونە دادەنرێت، لە عیراقدا ئەمە پیادەدەکرآ.
2- بەوەزیفە بوونى هەڵبژاردن: هەڵبژاردن دەبێتە ئەرک نەک ماف.
3- ئاراستەى سێیەم: لێرەدا هەم مافە ء هەم ئەرکیشە، واتە کۆکردنەوەى ماف ء وەزیفەى هەڵبژاردن بەیەکەوە دەگونجێتء دەشێت.

شێوازەکانى دەنگدان:
- دەنگدانى گشتى: بەشدارى تەواوى هاوڵاتیانە لە پرۆسەى هەڵبژاردندا.
- دەنگدانى راستەوخۆ: واتە هەر دەنگدەرێک بەشێوەیەکى راستەو خۆ دەچێتە بەردەم سندوقەکانى دەنگدان و دەنگدەدەنە ئەو کەسەى پەسەندى دەکەن.
-  دەنگدانى ناراستەوخۆ: ئەگەر دەنگدەران دابەشکرانە سەر سآ پلە ئەوا دەنگدەرانى پلە یەک پلە دوو هەڵدەبژێرن ء ئەمانیش پلەسآ هەڵدەبژێرن پاشان دوا پلە سەرۆک هەڵدەبژێرن.
- دەنگدانى ئاشکرا: دەنگدانى ئاشکرا بوێرى ء ئازایەتى دەداتە دەنگدەران ء خەڵکانى نەخوێندەوار ء نابینا گرفتیان بۆ دروست نابێت.
-  دەنگدانى نهێنى: زۆربەى دەوڵەتە دیموکراسییەکان پەنا بۆ دەنگدانى نهێنى دەبەن لە پێناو پاراستنى سەلامەتى هەڵبژاردنەکانیان، چونکە ئەم شێوازە سەربەستى دەروونى ء جەستەیى زیاتر بۆ کەسى دەنگدەر زامن دەکات، رێگە نادات کاریگەرییە دەرەکییەکان رەنگدانەوەى لەسەر کەسى دەنگدەر بێت ء بیخاتە ژێر چاولێ سورکردنەوەوە.
مەرجەکانى بەشدارى کردن لە هەڵبژاردن:
1- مەرجى تەمەن 18ساڵى تەواءکردبآ.
2- مەرجى رەگەزنامە(هاوڵاتى بوون) واتە جنسییەى عێراقى هەبێت.   
3- لەکەدار نەبێت بە خیانەتى نیشتمانى.
4- مەرجى لێهاتویى عەقڵى، واتە شێت نە بێت.
سیستەمەکانى دەنگدان:
1- هەڵبژاردن بەشێوازى تاکەکەس: واتە هەڵبژاردنى بازنەیى، دابەش دەبێت بەسەر بازنەى بچوک بچوکى هەڵبژاردندا کە لێرەدا تاکەکەس خۆى هەڵدەبژێرێت ء دەبێت زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێت لەچاو پاڵێوراوەکانى تردا، لێرەدا پێوەرەکانى دەنگدان لێهاتویى کەسێتىء شەرعییەتى کەسەکەیە. 
2- هەڵبژاردن بەشێوازى دەنگدان بەلیست: لێرەدا وڵات دابەشدەکرێت بەسەر چەند ناوچەیەکى بەرفراوانى هەڵبژاردن ء هەر ناوچەیەک چەند لیستێکى تایبەت بەخۆى دەبێ دەبێت، دەنگدەران بەگوێرەى ئەو لیستانە دەتوانن دەنگ بدەنە پاڵێوراوەکانیان. ئەمە بۆ وڵاتێکە کە فرە حزبى تێدا بێت.
ڕ‌- لیستى داخراء: بریتییە لەدەنگدان بەتەواوى لیستێک بآ دەستکاریکردن، ناوى پاڵێوراوان بۆ دەنگدەران ئاشکرانییە، ئەمەش تارادەیەکى زۆر دوورە لە دیموکراسییەوە، لەم لیستانەدا لەبەشى سەرەوەى ناوى پاڵێوراوە بەهێزء ناسراوەکان ریز دەکەن کە دەبنە هۆى سەرخستنى لیستەکە، ئەم رێگایە دەبێتە مایەى هەڵخەڵەتاندنى دەنگدەر ء دورى دەخاتەوە لە هەڵبژاردنێکى ئازاد ء راستەقینە.
ب‌- لیستى کراوە: دەنگدەر بۆ خۆى دەتوانآ دەنگ بدات بەو کەسەى لێهاتووە و خزمەتى دەکات لە لیستێکى دیاریکراودا.


کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان:
کۆمسیۆنى باڵا لەلایەن بەڕێوەبەرى ئیدارەى دەسەڵاتى هاوپەیمانى کاتى سەفیر (پۆلڕ بریمەر) لە 31- 2004 پێکهات، دەستورى عێراقى لە بەشى 4 کە پەیوەستە بە دەستە سەربەخۆکانەوە لە ماددەى (99) هاتووە کە کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان دەستەیەکى سەربەخۆیە لەژێر سانسۆرى پەرلەماندایە کارەکانیشى بە یاسا رێکدەخرێت، سەرۆکایەتى کۆمار لە 26-2-2007 پەسەندى یاساى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى ژمارە (11)ى ساڵى 2007 کرد. دەستەیەکى هەمیشەییە و لە(7)ئەندام پێک دێتء مەرجە دوانیان یاسایى بن ء لەلایەن پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێن تەنها لە ژێر سانسۆرى پەرلەماندایە، وەزارەتى دارایى پاڵپشتى دارایى دەکات.

کارەکانى کۆمسیۆن:
-دانان ء تازەکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران (ناوى ئەو کەسانەى تێدا تۆمارکراوە کە مافى دەنگدانیان هەیە)
-تۆمارکردنى پاڵێوراوان (لایەنە سیاسییەکان – یا هەرکەسێک بیەوآ خۆى بپالًێوآ)
-بۆ پاکڕاگرتنى هەڵبژاردنەکان.

 دادگاى فیدرالى باڵا
دەستەیەکى دادوەرى باڵاى سەربەخۆیە لەرووى ئیدارى ء داراییەوە.
- پەسەندى هەڵبژاردنەکان دەکات.
- سکاڵا ء تانە لێدان وەردەگرێت لەسەر هەڵبژاردنەکان.
- هەموو کەسێک بۆى هەیە تانە لە کردارى هەڵبژاردنەکان بدات ء سکاڵا تۆمار بکات بەرامبەر تەزویر ء نا شەفافى تیایدا.

شەش هەنگاو یارمەتیت دەدەن بۆ هەڵبژاردنى باشترین لیست:
1. سەیرکە، بگەڕێ بۆ زانینى زۆربەى لیستەکان و بەڵێنەکانیان.
2. بیرى لێ بکەرەوە – چیت دەوێت.
3. بەراوردى بکە – کام لیست داخوازییەکانت بەجێ دێنێت.
4. شى بکەرەوە کامیان باشترین ڕێگەیە کە بەڵێنەکانیان بەجێ بێنن.
5. دڵنیابە لە ڕاستگۆیى بەڵێنەکانیان.
6. هەڵبژێرە – دەنگت بدە ئەو لیستەى کە دڵنیاى کە ئەو پارتە دەتوانێت سۆز و بەڵێنەکانى بەجێ بێنێت.

Wednesday, May 13, 2009
Pring page
بۆچوونه‌کان

کۆمێنتی خۆت بنێره‌:
 
ناو :
ئیمه‌یڵ :    
بیروڕا :  
   

زیاتر...
گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتیدا : گرژیییەکانی نێوان بەغدا و هەولێرن قورسن
بەرەو هەڵبژاردن
ئاینده‌ی كوردی عێراق/ به‌شی‌ حه‌ڤڤه‌: ده‌سه‌لاَتی پێشمه‌رگه ‌له ‌بنچینه ‌سه‌ره‌كیه‌كانی ‌ده‌ره‌وه‌ی‌ سنوره‌كانی ‌(KRG)دا
ئاینده‌ی كوردی عێراق/ به‌شی شانزه‌: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ په‌ره‌سه‌ندنی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ موسڵ دا :
ئاینده‌ی كوردی عێراق/ به‌شی پانزه‌: ئاسایشی‌ سنوری‌ نێو ده‌وڵه‌تی
ئاینده‌ی کوردی عێراق / به‌شی چوارده‌: ئاژانسه‌ ئه‌منی‌ یه‌كان
ئاینده‌ی‌ كوردی عێراق: به‌شی سیانزه‌: به‌رگری‌ كردن له‌ ( KRG ) : زه‌نگێكی‌ ناوخوَ .
ئاینده‌ی كوردی‌ عێراق/ به‌شی‌ دوانزه‌: ڕابه‌ری‌ كردنی‌ ڕوَڵی‌ كوردی‌ له‌ سه‌قامگیركردنی‌ باكوری‌ عێراق دا
ئاینده‌ی کوردی عێراق / به‌شی یانزه‌
ئاینده‌ی کوردی عێراق / به‌شی ده‌یه‌م
ئاینده‌ی کوردی عێراق / به‌شی نۆیه‌م
ئاینده‌ی کوردی عێراق / به‌شی هه‌شته‌م
ئاینده‌ی‌ كوردی عێراق / به‌شی حه‌وته‌م
ئاینده‌ی‌ كوردی عێراق / به‌شی شه‌شه‌م
كه‌ركوك: ئه‌وخاكه‌ی كه‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌یادی كردووه‌

له‌ میدیاکانه‌وه‌
Home  |  Contact us  |  About usNews  |  Kurdistan  |  Iraq  |  Book back to top ^

coyright 2008, Kurdpress.net All rights reserved

DotNet for IT Solutions