دەستگیرکردنی بەرپرس و ئەمیرەکانی دەوڵەتی عێراقی ئیسلامیی لە کەرکوک

دەزگای دژە تیرۆر کە دەزگایەکی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و دامەزراوە بۆ پاراستنی ئاسایش و قەڵاچۆکردنی تیرۆر، لە نوێترین چالاکیی و هەڵەتدا توانی کۆتایی ئەم هەفتەیە گروپێکی (7) کەسیی لە کەرکوک دا دەستیگر بکات. ئەو گروپە سەر بە دەوڵەتی عێراقی ئیسلامیین کە ئەبو عومەر ئەلبەغدادی ئەمیریەتی.
گرنگیی ئەو چالاکییە لەوەدایە کە ئەو گروپە بەپێی سەرچاوەکانی راگەیاندن، تەنها 2 مانگە لە کەرکوک دا بەنهێنی دامەزراوە و زۆربەی دامەزرێنەرەکانی برتین لە تیرۆریستانی خاوەن ئەزموون و شارەزا کە لە پاش ئازادیی عێراقەوە دەستیان بە کاری تیرۆریستی کردووە.
بەرپرسی گروپە، ئەبو وەحشە، کە تاوانبارێکی ناسراو بووە لە تەلەعفەر و هەر لە هەڵمەتەکەشدا، هەریەک لە ئەمیری ئیستخبارات و ئەمیری دارایی و ئەمیری ئەمنیی و ئەمیری عەسکەریی ویلایەتی کەرکوک لەلایەن دەزگای دژە تیرۆرەوە دەستیگر کراون کە دەکرێت بە هەڵمەتێکی کەم وێنە لێی بڕوانرێت.
لەم بارودۆخەشدا تەقینەوەی ئوتومبیلێکی بارهەڵگر لەناو گەڕەکێکی مەدەنیی شارۆچکەی تازەی سەر بە کەرکوک لە 20ی 6ی 2009، و شەهید و برینداربوونی زیاتر لە 300 کەس، ئەوەی سەلماندووە کە بارودۆخی کەرکوک بەرەو خراپبوون دەچێت و تەنیا بوونی ئەو هەڵمەتە ئەمنیانە دەتوانێت رێ لە قەیرانی ئەمنیی کەرکوک و وڵاتەکە بگرێت.

Saturday, June 20, 2009
Pring page
بۆچوونه‌کان

کۆمێنتی خۆت بنێره‌:
 
ناو :
ئیمه‌یڵ :    
بیروڕا :  
   

زیاتر...
گوێگرتن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان بەبێ رێپێدانی قانونی
هاوپەیمانێتی سیاسی لەنێوان تۆڕە چەکدارە توندڕەوە تیرۆریستەکانی باشوری بەغدا
دەستگیرکردنی بەرپرس و ئەمیرەکانی دەوڵەتی عێراقی ئیسلامیی لە کەرکوک
ئیستخبارات لە عێراق و دووبارەکردنەوەی لە ئەفغانستان
گروپه‌ تیرۆریسته‌كانی جیهان / به‌شی (چوار) له‌ (چوار)
گروپه‌ تیرۆریسته‌كانی جیهان / به‌شی (سێ) له‌ (چوار)
گروپه‌ تیرۆریسته‌كانی جیهان / به‌شی (دوو) له‌ (چوار)
تیرۆر له‌ سۆماڵه‌وه‌ بۆ بریتانیا
جیهادییه‌ ته‌وبه‌كه‌ره‌كان كه‌شێكی پێچه‌وانه‌و پاشگه‌زبوونه‌وه‌
گروپه‌ تیرۆریسته‌كانی جیهان / به‌شی (یه‌ك) له‌ (چوار)
رێگریكردنی تیرۆریستان
رێگه‌پێدانی ئه‌لقاعیده‌و تاڵیبان هه‌ڕه‌شه‌ی كرایه‌سه‌ر
تیرۆر; بێ‌ به‌ش بوونی‌ قاعیده‌ له‌ پاڵپشتی‌ خه‌ڵك
راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ ته‌شه‌نه‌كردنی‌ القاعده‌ بۆ ناو لوبنان
رێکخراوی قاعیدە لەعیراق

له‌ میدیاکانه‌وه‌
Home  |  Contact us  |  About usNews  |  Kurdistan  |  Iraq  |  Book back to top ^

coyright 2008, Kurdpress.net All rights reserved

DotNet for IT Solutions