هاوپەیمانێتی سیاسی لەنێوان تۆڕە چەکدارە توندڕەوە تیرۆریستەکانی باشوری بەغدا
بەگوێرەی راپۆرتە ئەمنییەکان، بەم دواییە هاوپەیمانێتییەکی سیاسی لەنێوان تۆڕە چەکدارە توندڕەوە تیرۆریستەکانی باشوری بەغدادا دروست بووە.
لە هەڵمەتێکی هێزەکانی سوپای عێراقدا بۆسەر مۆڵگەکانیان، دەرکەوتووە بەم دواییە یەکگرتنێکی سەرنج راکێش لەنێوان گروپ و تاقمە جیاوازەکاندا روویداوە بەتایبەت لە باشوری عێراقدا و لەو چوارچێوەیەشدا، ئەو گروپانە کاری پێکەوەیی ئەنجامجدەدەن و ماڵی خۆیان وەک حەشارگەی چەک و تەقەمەنی بەکاردێنن و ئەندامانی یەکتر داڵدە دەدەن هۆکاری ئەوەش بە بڕوای چاودێرێک بۆ هاوبەشیی ئەو گروپانە دەگەڕێتەوە کە سەرجەمیان لە یەک سەرچاوەوە، پشتیوانی ماڵیی دەکرێن.
ئەوەشی جێی سەرنجە، ئێستا ئەو هاوپەیمانێتییەی نێوان گروپە جیاوازەکان کە لەڕووی ئایدیۆلۆژییەوە ناکۆکن، لە ناوچەکانی ناسراو بە "سێ گۆشەی مەرگ" دا دەبینرێت.

لەلایەکی ترەوە رۆژنامەی الحیاەی چاپی لەندەن لە ژمارەی 162009 هەواڵی دەستگیرکردنی ئەمیری جەیشی ئەنسار ئەلسوننەی لە کەرکوک بڵاوکردۆتەوە.
بەپێی زانیارییەکان لەهەڵمەتێکی هاوبەشی سوپای هاوپەیمانان و هێزەکانی پۆلیسی کەرکوک دا ئەمیری جەیشی ئەنسار ئەلسوننە لە کەرکوک دەستیگر کراوە و یاریدەدەرەکەی کوژراوە و دەیان ئەندامی ئەو تۆڕەش دەستگیر کراون و هەڵمەتەکانیش بۆ راماڵینیان بەردەوام دەبێت.
رۆژنامەکە باس لە مێژووی جیابوونەوەی ئەنسار ئەلئیسلام دەکات لە ناوەڕاستی ساڵی 2006 و ئەوە دەخاتەڕوو کە ئەنسار ئەلئیسلام پاش لێکترازانی، بەسەر ئەنسار ئەلئیسلام و ئەنسار ئەلسوننە-هەیئەی شەرعی دا دابەش بوون کە ئەنسار ئەلئیسلام لەلایەن ئەبو عەبدوڵای شافعییەوە سەرکردایەتی کراو و لەگەڵ ئەلقاعیدەدا هاوپەیمانێتی ئەنجام دا و باڵی دووەمیش کە بە ئەنسار ئەلسوننە-هەیئەی شەرعی ناسراوە لەلایەن ئەبو عومەر (عەبدولوەهاب بن محمد) سەرپەرەشتی کرا و لەگەڵ جەیشی ئیسلامییدا هاوپەیمانێتی دروست کرد.
-
لەم سەروبەندە، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشکرای کردووە کە محمد حەرزاوی ئەمیری ئەنسار ئەلسوننەیان لە کەرکوک، ناوچەی رەشاد دەستیگر کردووە و یاریدەدەرێکیش بەناوی سەعدون عەلوش کوژراوە و دەیان کەسیش دەستگیر کراون کە سەرجەمیان عەرەبی عێراقین. و هاوکات دەستگیراوە بەسەر چەندین حەشارگەی چەک و تەقەمەنیدا.
-
بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەکان، ئەبو عەبدوڵای شافعی سەرباری پەیوەندییە بەتینەکەی لەگەڵ ئەبو حەمزەی موهاجیر بەڵام ئەنسار ئەلئیسلام بەیعەتی بە دەوڵەتی عێراقی ئیسلامی نەداوە.
لەڕووی مێژووییشەوە، جیابوونەوەی بەرپرسی شەرعیی جەیشی ئەنسار ئەلسوننە کە ناوی عەبدولوەهاب بن سوڵتانە لە  رێکخراوەکە بووە هۆی دروستبوونی ئەنسار ئەلسوننە-هەیئەی شەرعی و لێرەشەوە جارێکی تر ، ئەبو عەبدوڵای شافیعی ناوی جەیشی ئەنسار سوننەی گۆڕیۆییەوە بۆ ئەنسار ئەلئیسلام و لەو کاتەوە بەو ناوەوە وتار دەدات.
هەرچۆنێک بێت لەماوەی رابردوودا، زیاتر لە سێ جار هەواڵی دەستیگرکردنی ئەمیری ئەنسار ئەلسوننە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە کە دووانیان لە سەرەتای ئەمساڵەوە و ئەمیرێکیش لە ساڵی رابردوو گوایە دەستیگر کراون
Friday, July 17, 2009
Pring page
بۆچوونه‌کان

کۆمێنتی خۆت بنێره‌:
 
ناو :
ئیمه‌یڵ :    
بیروڕا :  
   

زیاتر...
گوێگرتن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان بەبێ رێپێدانی قانونی
هاوپەیمانێتی سیاسی لەنێوان تۆڕە چەکدارە توندڕەوە تیرۆریستەکانی باشوری بەغدا
دەستگیرکردنی بەرپرس و ئەمیرەکانی دەوڵەتی عێراقی ئیسلامیی لە کەرکوک
ئیستخبارات لە عێراق و دووبارەکردنەوەی لە ئەفغانستان
گروپه‌ تیرۆریسته‌كانی جیهان / به‌شی (چوار) له‌ (چوار)
گروپه‌ تیرۆریسته‌كانی جیهان / به‌شی (سێ) له‌ (چوار)
گروپه‌ تیرۆریسته‌كانی جیهان / به‌شی (دوو) له‌ (چوار)
تیرۆر له‌ سۆماڵه‌وه‌ بۆ بریتانیا
جیهادییه‌ ته‌وبه‌كه‌ره‌كان كه‌شێكی پێچه‌وانه‌و پاشگه‌زبوونه‌وه‌
گروپه‌ تیرۆریسته‌كانی جیهان / به‌شی (یه‌ك) له‌ (چوار)
رێگریكردنی تیرۆریستان
رێگه‌پێدانی ئه‌لقاعیده‌و تاڵیبان هه‌ڕه‌شه‌ی كرایه‌سه‌ر
تیرۆر; بێ‌ به‌ش بوونی‌ قاعیده‌ له‌ پاڵپشتی‌ خه‌ڵك
راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ ته‌شه‌نه‌كردنی‌ القاعده‌ بۆ ناو لوبنان
رێکخراوی قاعیدە لەعیراق

له‌ میدیاکانه‌وه‌
Home  |  Contact us  |  About usNews  |  Kurdistan  |  Iraq  |  Book back to top ^

coyright 2008, Kurdpress.net All rights reserved

DotNet for IT Solutions