گوێگرتن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان بەبێ رێپێدانی قانونی

ئاژانسی هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا لەسەردەمی دەسەڵاتی جۆرج دەبڵیو بوش و بە فەرمانی راستەوخۆی دیک چینی جێگری سەرۆک کۆمار، زانیاری تایبەت بە قەڵاچۆکردنی تیرۆریزمی لە کۆنگرێس شاردۆتەوە.
لەمبارەیەوە، کەناڵی CNN لەسەر زاری لیۆن پانیتای سەرۆکی ئێستای سی ئای ئەی بڵاویکردەوە، کە ئەو شاردنەوەی زانیارییە نهێنییانە لەسەر فەرمانی دیک چینی جێبەجێ کراوە و بەم دواییەش 7 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران کە سەر بە پارتی دیموکراتخوازانی ئەمریکان داوایان لە پانیتا کردبوو پەردە لەسەر ئەو رووداوە هەڵماڵێت.
پێشتریش ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرای کردبوو کە لە ساڵی 2001وە تا هەفتەی پێشوو، سی ئای ئەی، زانیارییە نهێنییەکانی تایبەت بە تیرۆریزمی لە کۆنگرێس شاردبۆوە.

لەمە بترازێت،  کارمەندانی باڵای ئێف بی ئای ئەمریکا گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە زۆربەی ئەو زانیاریانەی ئیدارەی پێشووی ئەمریکا لەرێی گوێگرتن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانەوە ، بەبێ رێپێدانی قانونی دەستی کەوتبوو، نەدەتوانرا لەرووی قانونییەوە کاریان پێ بکرێت و لایەنی شاراوە و نارۆشنی تێدا بوو.
پێشتر ئیدارەی بوش رایگەیاندبوو کە سودی زۆریان لە گوێگرتن لە پەیوەندییە تەلەفۆنی و کۆنترۆڵکردنی پەیوەندییە ئەلیتکترۆنییەکان وەرگرتووە و توانیوویانە لەو رێگەیەوە هەڕەشە تیرۆریستییەکانی سەر ئەمریکا رێ لێ بگرن.

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە پلانی گوێگرتن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان، لە ساڵی 2005وە بووە مەسەلەیەکی سەرەکی لە دۆسییەی سیاسەتی ناوخۆ و رێگرتن لە تیرۆری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.

لێرەشەوە کە دەرکەوتوە ئەو رێسایە نەیتوانیووە سودبەخش بێت لە جەنگی دژە تیرۆردا، نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرای کرد ئیدی پێویستە رێگە نەدرێت هیچ سەرۆکێک لەسەرو یاساوە بێت.

Thursday, August 06, 2009
Pring page
بۆچوونه‌کان

کۆمێنتی خۆت بنێره‌:
 
ناو :
ئیمه‌یڵ :    
بیروڕا :  
   

زیاتر...
گوێگرتن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان بەبێ رێپێدانی قانونی
هاوپەیمانێتی سیاسی لەنێوان تۆڕە چەکدارە توندڕەوە تیرۆریستەکانی باشوری بەغدا
دەستگیرکردنی بەرپرس و ئەمیرەکانی دەوڵەتی عێراقی ئیسلامیی لە کەرکوک
ئیستخبارات لە عێراق و دووبارەکردنەوەی لە ئەفغانستان
گروپه‌ تیرۆریسته‌كانی جیهان / به‌شی (چوار) له‌ (چوار)
گروپه‌ تیرۆریسته‌كانی جیهان / به‌شی (سێ) له‌ (چوار)
گروپه‌ تیرۆریسته‌كانی جیهان / به‌شی (دوو) له‌ (چوار)
تیرۆر له‌ سۆماڵه‌وه‌ بۆ بریتانیا
جیهادییه‌ ته‌وبه‌كه‌ره‌كان كه‌شێكی پێچه‌وانه‌و پاشگه‌زبوونه‌وه‌
گروپه‌ تیرۆریسته‌كانی جیهان / به‌شی (یه‌ك) له‌ (چوار)
رێگریكردنی تیرۆریستان
رێگه‌پێدانی ئه‌لقاعیده‌و تاڵیبان هه‌ڕه‌شه‌ی كرایه‌سه‌ر
تیرۆر; بێ‌ به‌ش بوونی‌ قاعیده‌ له‌ پاڵپشتی‌ خه‌ڵك
راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ ته‌شه‌نه‌كردنی‌ القاعده‌ بۆ ناو لوبنان
رێکخراوی قاعیدە لەعیراق

له‌ میدیاکانه‌وه‌
Home  |  Contact us  |  About usNews  |  Kurdistan  |  Iraq  |  Book back to top ^

coyright 2008, Kurdpress.net All rights reserved

DotNet for IT Solutions