بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا، بە ستراتیژێکی نوێ و بە ئامانجێکی هەمە لایەن کە تەنها لە خزمەتی گەل و نیشتمان دا بێت و بتوانین ببینە رێگر لەبەردەم بە هەدەر چوونی خەباتی رابردووماندا، داواکارین هەر کەس شارەزایی هەیە لە :
1- سیاسەتی دەرەوە
2- شرۆڤەی سیاسی
3- تیرۆریزم
4- جینۆساید و ناسیۆنالیزم
5- بەعسیزم و فاشیزم
6- لۆبیکردن
بە بەرهەم و لێکۆڵینەوەکانی پەیوەندیمان پێوە بکات
مەرجەکان:
توێژەر پێویستە شارەزایی هەبێت لەو بوارەی کاری لەسەر دەکات. باشترە بڕوانامەی بەکالۆریۆس و باڵاتری هەبێت. بوونی شارەزایی لە یەکێک لە زمانەکانی (عەرەبی، تورکی، فارسی، ئینگلیزی، فەرەنسی، ئەلمانی..) ئاسانکاریی دەکات لە بەهێزبوونی توانای شرۆڤە و شیکاری سیاسیدا.
توێژەر پێویستە باوەڕی بە خزمەتکردن بە گەل و نیشتمان هەبێت و ئامادە بێت بەشێک لە کاتی خۆی، بۆ خزمەتی نەتەوەکەی تەرخان بکات.
بوونی کۆلێژەکانی زانستە سیاسییەکان، یاسا و رامیاری، یاسا، کۆلێژەکانی زمان، راگەیاندن، مێژوو و کۆمەڵناسی..یارمەتیدەرن بۆ توێژەر کە بە باکگراوندێکی بەهێزەوە، بەشداریی بکات لە کوردپرێس دا.
بۆ زانیاریشتان، هەموو نووسینێک، راپۆرت، شرۆڤە و لێکۆڵینەوەی سیاسی و ستراتیژی، پێویستە ئەکادیمیانە بنووسرێت. و بە شێوەیەکی بەردەوامیش جگە لە پاراستنی ناو و تایبەتمەندیی داهێنان بۆ خاوەن بابەتەکە، هەوڵ دەدرێت باشترین بابەتەکان بخرێنە سەر زمانی بیانی و بە تیراژی بەرز بڵاو بکرێنەوە.
ئەم ئەرکێکی ئەرکێکی لە خۆبردوانەی نیشتمانییە. هەرکەس ئامادەی ئەم خەباتە نوێیەیە، با پەیوەندیمان پێوە بکات.