لێدوانێك له‌لایه‌ن ستیڤن بیدل
وه‌رگێڕانی : دیار ئه‌كره‌م
ئه‌ندامی باڵای ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌تی به‌رگری بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه.
له‌به‌رده‌م لیژه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی دره‌وه
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا دانشتنی دووه‌می 110ی كۆنگرێس 2ی نیسانی 2008
عێراق چی به‌سه‌ردێت كاتێك ئه‌و ته‌وژمه به‌هێزه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ریكا دابمركێنێته‌وه؟ له‌كۆتایی ساڵی 2007 ئاستی توندوتیژی رووله كه‌م بوون بوو، ئایا ئه‌و ئاسته هه‌ر به‌وچه‌شنه ده‌بێت؟
یاخود ئه‌وه بێده‌نگییه‌كی كاتی بوو؟ هه‌فته‌ی رابردوو گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی له‌وساته‌وه‌ی كه حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی هێرشی ده‌ستپێكرد له‌دژی میلیشیا شه‌ڕكه‌ره‌كانی شاری به‌سره، به‌ڵام ئایا ئه‌وه مژده ده‌ره به ئاینده‌یه‌ك كه لێوان لێوبێت له توندوتیژیی؟ دواتر ئه‌و وه‌ڵامانه چی ده‌خه‌نه روو سه‌باره‌ت به‌تێڕوانینی ئه‌مریكا له‌عێراق؟ ئایا پێویسته ئێمه به‌ردوامبین له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌عێراق؟
له‌راستیدا دابه‌زینی ئاستی توندوتیژی مانایه‌كی زیاترده‌به‌خشێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به ته‌نها بریتی بێت له‌بێده‌نگی كاتی، ئه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كی سسته‌ماتیكیی درێژخایه‌نه ئه‌گه‌ر ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاوو ره‌فتاربكه‌ین.
عێراقی سه‌قامگیر زیاتر وه‌ك (بۆسنه)و(كۆسۆڤۆ) دێته پێش چاو وه‌ك له (ژاپۆن) یاخود (ئه‌ڵمانیا). به‌هه‌مان چه‌شنی بۆسنه و كۆسۆڤۆ، به‌ردوام بوونی مانه‌وه‌ی هێزی ده‌ره‌كی به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاشتی بۆ چه‌ند ساڵێك پێویست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا ئێمه بێ توانا بكات له‌ئاماده‌ییمان وه‌ك هێزێكی ده‌ره‌كی، ئه‌وا كێشی توندوتیژی قورسترده‌بێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2006دا، ناتوانین پێداگرین له‌سه‌ر خواسته‌كانمان به‌وه‌ی كه‌عێراق له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ئیدی بتوانێت كۆنترۆڵی ناوچه‌كانی خۆی بكات و پێویستی به‌هاوكاری ئێمه نه‌بێت و بتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی رابوه‌ستێت، جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌مه‌به‌ستی بنیادنانی عێراقێكی به‌هێز و پته‌وی یه‌كگرتووی نموونه‌یی له‌كورتترین كاتدا ده‌بێته‌هۆی له‌ده‌ستدانی چه‌ند هه‌لێكی سه‌ركه‌وتن به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی عێراقێكی سه‌قامگیر.
ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كه‌ی ساڵی (2007)ه كه‌به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌ره‌وژور (نه‌ك سه‌ربه‌ره‌وژێر) ده‌ستیپێكرد، له‌جیاتی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی سیاسی نێونه‌ته‌وه‌یی، شكستی سه‌ربازی یاخود چه‌كداماڵینی دوژمن، گۆڕینییان به‌سیاسه‌تمه‌داری ئاشتیخواز له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی پێكه‌وه‌ژیاودا، ئاستی توندوتیژی روو له‌كه‌مبوون بوو، چونكه زۆرینه‌ی شه‌ڕكه‌ره‌كانی پێش‌و گه‌یشتنه بڕیاری ناوچه‌یی خۆویستیی خۆیان كه‌كۆتایی به‌شه‌ڕبێنن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌به‌رده‌وام بوون له هه‌ڵگرتنی چه‌كه‌كانیان و پابه‌ندبوون به‌ڕێكخراوو سه‌ركرده‌كانیانه‌وه، ئه‌م بڕیارانه به‌ڕێكه‌وت یاخود كورتخایه‌ن نه‌بووه.ئه‌وانه ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعیه‌تی ستراتیژی عێراقی دوای ساڵی 2006 بوون، كه‌بۆیه‌كه‌مین جار و له‌ئاگربڕێكدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی زۆری به‌شه‌ڕكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان به‌خشی، ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌ی ئه‌م ئاگربه‌سته بوارێكی گرنگ ده‌ڕه‌خسێنێت تاكو سه‌قامگیری بۆ عێراق دێنێته كایه‌وه، به‌ڵام سروشتی ئه‌م ئاگربه‌ستانه‌ی كه له‌ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زییه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه ئه‌وه‌مان نیشانده‌دات كه‌ئه‌و ئاگربه‌ستانه پێویستییان به‌سه‌رپه‌رشتیكردنی ورد‌و به‌رده‌وامی ئه‌مریكا هه‌یه تاكو به‌به‌رده‌وامی بمێننه‌وه.
دواتر رۆڵی ئه‌مریكا گۆڕانی به‌سه‌ردادێت له‌شه‌ڕكردنه‌وه بۆ پاراستنی ئاشتی، بۆیه قوربانییه‌كانی ئه‌مریكاش به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو كه‌مده‌بێته‌وه، به‌ڵام مانه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وامی هێزێكی گه‌وره‌ی بیانی به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌دوژمنه‌كانی پێشوو بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێك پێویست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌وڵمان دا كه ئاستی توندوتیژی كه‌م بكه‌ینه‌وه و دواتریش ئاشتی بهێنینه ئاراوه به پاشه‌كشه‌پێكردنی هێزه‌كانمان، ئه‌وا چاوه‌ڕێده‌كرێت رێكه‌وتننامانه‌ی ئاگربه‌سته‌كان هه‌ره‌س بێنێت ئه‌گه‌ر هه‌وڵمان دا ئه‌م رێككه‌وتننامه ناوچه‌ییانه بگۆڕێن به‌حكومه‌تێكی به‌هێزی مه‌ركه‌زی (كه‌ڕه‌نگه كۆنترۆڵی توندوتیژی بكات له‌عێراق و پاشان رێگه به‌ئێمه‌ش بدات كه‌وڵاته‌كه به‌جێبهێڵین)، ئه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌ئه‌نجامه‌كه بریتی بێت له‌هه‌ره‌س هێنانی ئاگربه‌سته‌كانی ئه‌مڕۆمان، به‌بێ جێگرتنه‌وه‌ی حكومه‌تێكی مه‌ركه‌زی به‌هێز له‌شوێنی ئه‌واندا.
كاتێك كه ئیداره‌كه‌ی بوش عێراقی داگیركرد شتێكی ئه‌وتۆیان له‌بیردا نه‌بوو، خه‌ڵكانی ژیر ده‌توانن كه مه‌ترسی و زیانه‌كان به‌بڕێكی زۆر بخه‌مڵێنن، به‌ڵام عێراقێك كه به شێوه‌ی سه‌ربه‌ره‌وژوور سه‌قامگیربكرێت به‌مجۆره چانسێكی گرنگی له‌پێشه تا كۆتایی به‌شه‌ڕ بێنێت و ژیانی هه‌زاره‌ها خه‌ڵكی بێتاوانی عێراقی بپارێزێت ئه‌گه‌رنا ئه‌وا مردنێكی دڕندانه و به‌دناو پێشوازییان لێده‌كات.
عێراق بواری هه‌یه به‌رژه‌وه‌ندیی گرنگ و ستراتیژی ئه‌مریكا بپارێزێت له‌م نێوه‌نده‌دا كه ته‌شه‌نه ناكات تاكو جه‌نگێكی به‌ربڵاوی هه‌رێمی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌رپابكات، هیچ رێگایه‌ك سه‌باره‌ت به‌عێراق به‌باش نابینرێت، به‌ڵام ئه‌لتێرناتیڤێك (كه‌ئه‌ویش بریتییه له‌سه‌قامگیركردنی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌ره‌وژوور) ره‌نگه باشترین رێگابێت سه‌باره‌ت به‌سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌ساڵی 2008دا.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت به 4 هه‌نگاو له‌م دۆسیه‌یه بدوێم:
• یه‌كه‌م: هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی توندویژی ئه‌م دواییانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنم ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ زنجیره‌یه‌ك له‌رێكه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ستی ناوچه‌یی، نه‌ك ئاشت بوونه‌وه‌یه‌كی سیاسی نێونه‌ته‌وه‌یی، هه‌ره‌س هێنانی دوژمن، چاكسازی له‌هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقیدا.
• دووه‌م: تاوتوێی ئه‌و هه‌لانه ده‌كه‌م كه‌به‌هۆیانه‌وه ئاگربه‌ست ده‌پارێزرێن، ئه‌گه‌ر توندوتیژی كه‌م بێته‌وه له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕكه‌ره‌كان شه‌ڕیان وه‌ستاندووه، ئایا ئه‌وان هه‌ر به‌وجۆره ده‌مێننه‌وه كاتێك كه‌تیمه سه‌ربازییه‌كان گه‌ڕانه‌وه وڵاتی خۆیان؟ مشتومڕی ئه‌وه ده‌كه‌م له‌كاتێكدا ئه‌م ئاگربه‌سته خۆویستانه ده‌كرێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بارودۆخی پێشوویان، هه‌رگیز هه‌ره‌س ناهێنن، ئه‌م ستراتیژییه نوێیه له‌خاكی عێراقدا ده‌رگا واڵا ده‌كات له‌به‌رده‌م ئاگربه‌ستێكی درێژخایه‌ن.
• سێ یه‌م: مشتومڕی ئه‌وه ده‌كه‌م كه د‌رك پێكردنی ئه‌م هه‌له به‌رده‌وام بوونی مانه‌وه‌ی سه‌ربازیی ده‌خوازێت كه له‌لایه‌ن ئاشتی پارێزێكی ده‌ره‌كییه‌وه ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌واتای جه‌نگێكی بێ سنوور نایه‌ت، یا قوربانییه‌كانی ئه‌مریكا كه درێژه بكێشێت له‌گه‌ڵیدا، پێده‌چێت پێویست به‌ئامارێكی زیادبوونی سه‌ربازه‌كان نه‌كات، له‌به‌رئه‌وه باشترین بیروبۆچوون سه‌باره‌ت به‌پاراستنی سه‌قامگیری بریتییه له زۆرترین هێز كه‌ئێمه بتوانین به‌شێوه‌یه‌كی كارا بیهێڵینه‌وه له‌مانه‌وه‌یه‌كی درێژخایه‌ندا.
• چواره‌م و كۆتایی: له‌ئه‌ڵتێرناتیڤی به‌هێزكردنی ده‌وڵه‌تی عێراقی ده‌دوێم، ئه‌ڵتێرناتیڤێك كه توانا به‌عێراق ده‌به‌خشێت كه‌كۆنترۆڵی توندوتیژی بكات، كۆنترۆڵی خاكی خۆی بكات و دواتر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان به‌هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقی شوێنیان بگرێته‌وه، مشتومڕی ئه‌وه‌ده‌كه‌م ك ه‌له‌ئاینده‌یه‌كی پێشبینی كراودا، هه‌رهه‌وڵێك كه مه‌به‌ست لێی شوێن گرتنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته ناوچه‌ییه‌كان به ئاسایشێك كه له‌حكومه‌تی مه‌ركه‌زییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت له‌ده‌ستدانی ده‌سكه‌وته‌كانی ساڵی 2007 به‌دوای خۆیدا دێنێ، دواجار ره‌نگه عێراق رووه‌و ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی چالاك هه‌نگاوبنێت، به‌ڵام ئه‌وه مه‌به‌ستێكی له‌مێژینه‌یه نه‌ك په‌له له‌م ماوه زوه‌ی كه دێته‌پێش، سه‌قامگیریی له‌عێراقدا بڕیارده‌دات له‌سه‌رئه‌وه‌ی چیمان چنگ ده‌كه‌وێت نه‌ك پێداگرتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌پێشتر به‌دواییدا گه‌ڕاوین.
1-بۆچی ئاستی توندوتیژی كه‌م بووه‌وه؟
بیرۆكه‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌پشت زیادكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بریتی بوو له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی له‌به‌غدای پایته‌خت بۆئه‌وه‌ی توانا به‌عێراقییه‌كان ببه‌خشێت تاكو وتوێژ له‌سه‌ر جۆره رێكه‌وتنێكی نیشتمانی بكرێت كه ئێمه له‌وباوه‌ڕه‌دا بووین ئه‌و رێكه‌وتنه گرنگه, بۆ سه‌قامگیركردنی عێراق.
بڕوا وه‌هابوو ئه‌و فه‌وزایه‌ی كه‌له‌پایته‌ختدا هه‌یه رێگره له‌به‌رده‌م رێگه‌چاره‌ی سیاسی‌دا، به‌زیادكردنی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و شاره‌دا، ئومێد وابوو كه‌ناوچه‌یه‌كی هێمن پێكبهێنرێت له‌نێوان سه‌ركرده نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سونه و شیعه‌و هه‌روه‌ها كورده‌كان له‌عێراق دا.
توندوتیژی كه‌م بۆوه، به‌ڵام چاره‌سه‌ری نێوه‌ندی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ده‌توانین گۆڕانكارییه‌كی سیاسی تاڕاده‌یه‌ك خێرا به‌دیبكه‌ین، به‌ڵام ئه‌و جۆره خێراییه له‌گه‌ڵ نیازی ئه‌مریكادا یه‌ك ناگرێته‌وه.
هه‌روه‌ك به‌ڕوونی ده‌بینرا، زۆرینه‌ی سیاسه‌تمه‌داران له‌سه‌ركردایه‌تی دیموكراته‌كان له‌كاپتیۆل هێل بۆ نموونه ئاماده‌بوون كه‌شكستی ئه‌و زیادكردنه رابگه‌یه‌نن له‌ئه‌نجامی كه‌م تواناییان له‌هێنانه كایه‌ی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی ئاشت بوونه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری كه له‌بنه‌ڕتدا ئه‌مه گرنگترین خاڵ بوو.
له‌م نێوه‌نده‌دا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌رێكی ته‌واو پێچه‌وانه هاته ئاراوه-ئه‌گه‌رێك كه‌نه‌ك پلانی بۆ دانه‌نرابوو، به‌ڵكو نه‌پێشبینی كرابوو نه‌خوازرابوو- كاتێك كه‌ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا زیادكرا، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش بووه خاڵێكی ناوه‌ندی له‌هه‌له‌كانی سه‌ركه‌وتن به‌مه‌به‌ستی سه‌قامگیركردنی وڵاته‌كه‌دا، ئه‌م (نمونه‌یه‌ی ئه‌نبار) یا (پڕۆسه‌ی سه‌ربه‌ره‌وژوور)ه له‌لایه‌ن گروپێك له‌هۆزه‌كانی شێخی سونه له ناوچه‌ی ئه‌نبار ده‌ستپێكرا و دواتر به‌خێرایی گواسترایه‌وه بۆ سونه‌كانی تر له‌ناوچه‌كانی تری وڵات و ئێستا بۆ زۆرێك له‌شیعه‌كانیش.
ئه‌م نمونه‌یه زنجیره‌یه‌ك له‌ڕێكه‌وتننامه‌ی دولایه‌نانه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا كه‌تیایدا گروپه ناوچه‌ییه‌كانی عێراقی ره‌زامه‌ندییان نواند كه‌له‌دژی ئه‌مریكاو حكومه‌تی عێراقی جه‌نگ به‌رپانه‌كه‌ن هه‌روه‌ها چه‌كه‌كانیان ئاراسته‌ی دوژمنانی كۆنیان بكه‌ن به‌تایبه‌تی رێكخراوی قاعیده له‌عێراق، هه‌روه‌ها له‌دژی شیعه ناپاكه‌كانیش.
ئه‌و گروپه ناوچه‌ییانه هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندبوون كه(جل و به‌رگی جیاوازی یه‌ك پۆش) له‌به‌ربكه‌ن و هه‌روه‌ها پارێزگاری له‌ماڵ و ناوچه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌و چالاكیانه‌ی كه له ناوچه‌كانیاندا رووده‌دات سنوردار بكه‌ن، زانیاری بایۆمیتریك به‌هێزه‌كانی ئه‌مریكاو حكومه‌تی عێراقی بده‌ن (په‌نجه‌مۆر، ناو، شوێن و ناونیشانی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كان) له‌به‌رمبه‌ریشدا وه‌ك (ئاسایش پارێزی یاسایی) ڕێزیان لێ‌نرا له‌ناوچه‌كانی خۆیاندا، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیان پێدرا كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی و هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه ته‌قه له‌دژیان نه‌كرێت به‌ومه‌رجه‌ی كه‌ئه‌وان په‌یوه‌ستن به‌ڕێكه‌وتننامه‌كه‌وه و بڕی 300 دۆلار موچه‌ی مانگانه بۆ هه‌ر ئه‌ندامێك بڕایه‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش(ئه‌وان چه‌ك و زه‌خیره‌یان له‌هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه پێ نه‌گه‌یشتبوو، به‌شداربووانی ئاگربه‌سته‌كه چه‌ك و زه‌خیره‌ی خۆیان به‌كارده‌هێنا، كه‌خۆیان خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه‌ن و پێویستییان به‌هاوكاری ئێمه نییه).
ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌په‌یوه‌ست بوون به‌ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌سته‌وه به‌شێویه‌كی جیاواز ناونرابوو له‌وانه (ئه‌نجومه‌نی رابوون)، (كوڕانی عێراق SOI)، گروپه‌كانی (هاووڵاتییه ناوچه‌ییه به‌په‌رۆشه‌كان CLC)له‌كاتێكدا و له‌مارتی 2008 كه به‌ئه‌ندام بوون له‌ڕێكخراوه‌كانی CLC زیادیكرد به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2007 كه له سفر ئه‌ندامه‌وه بۆ 95 هه‌زار عێراقی له‌ژێر 200 گرێبه‌ستدا زیادیكرد كه‌زۆرینه‌یان له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست وخۆرئاوایی عێراقدا ئه‌نجامدران .گه‌شه‌كردنی به‌ئه‌ندام بوون له‌ڕێكخراوه‌كانی CLC له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی كه‌مدا به‌ڕاستی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه.
سه‌باره‌ت به‌ئێستامان، له‌گروپه‌كانی CLC ئه‌ندامه سونه‌كان رێژه‌ی له‌سه‌دا هه‌شتایان پێكهێنابوو له‌كانوونی دووه‌می 2008دا، زۆرینه‌ی شه‌ڕكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی شیعه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، په‌یوه‌ست به‌ئاگربه‌سته‌كانی خۆیانه‌وه، به‌تایبه‌تی (موقته‌دا سه‌در) كه‌رێنوێنی میلیشیاكانی (سوپای مه‌هدی) كرد، كه‌كۆتایی به‌چالاكییه سه‌ربازییه‌كانیان بێن ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای ئه‌و مشتومڕه تونده‌ی مانگی ئابی 2007 له‌گه‌ڵ (تیمی سه‌ربازی به‌دری شیعه) له‌شاری كه‌ربه‌لا، له‌ئاكامدا (هه‌روه‌ك سه‌ره‌تایی ساڵی 2008)، زۆرینه‌ی شه‌ڕكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ردوولایه‌نی سوننه و شیعه په‌یوه‌ست بوون به‌چه‌ند ئاگربه‌ستێكی خۆویستانه‌وه.
ره‌نگه له‌وباوه‌ڕه‌دابین كه‌ئه‌م بڵاوبوونه‌وه خێرایه‌ی ئاگربه‌سته ناوچه‌ییه‌كان كاریگه‌ریی گرنگی هه‌بێت له‌مه‌ڕ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی له‌عێراقدا(كه‌له‌ڕاستیدا وایه)، بێگومان ئه‌و ئاگربه‌ستانه رۆڵی سه‌ره‌كیان گێڕاوه له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی له‌كۆتایی ساڵی 2007.
له‌ڕاستیدا زۆرینه‌ی ئه‌و شه‌ڕكه‌رانه‌ی كه‌به‌رهه‌ڵستكاری حكومه‌تی عێراقی و هێزه‌كانی ئه‌مریكا بوون خۆویستانه رازی بوون كه‌كۆتایی به‌شه‌ڕبێنن، وێرای ئه‌وه‌ش پاشماوه سه‌خته‌كانی قاعیده‌و میلیشیاكانیان زۆر زه‌ره‌رمه‌ندبوون به له‌ده‌ستدانی هاوپه‌یمانه‌كانی پێشوویان، له‌ئه‌نجامی له‌ده‌ست چوونی مۆڵگه‌و په‌ناگه‌كانیان، هاوكاری مادی، ده‌زگای هه‌واڵگرییه‌كان كه‌پێشتر له‌لایه‌ن هاودینییه‌كانیانه‌وه بۆیان فه‌راهه‌م هێنرابوو، میلیشیا چه‌كداره‌كانی قاعیده به‌جۆرێك شكستیان هێناوه كه‌هه‌رگیز له‌پێشتردا به‌وجۆره نه‌بوون، فاكته‌ری مانه‌وه‌ی گه‌ریلاكان بریتییه له‌پۆشینی جلوبه‌رگی هێزه‌كانی حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی لاوازكردنی تواناكانی حكومه‌تی عێراقی له‌جوداكردنه‌وه‌ی شه‌ڕكه‌ران و هاووڵاتیانی بێ تاواندا.كاتێ كه‌هاوپه‌یمانه‌كانی پێشوویان ئاماده‌بوون بنكه‌و باره‌گاكانیان ده‌ستنیشان بكه‌ن تاكو كاری هێزه‌كانی ئه‌مریكا ساناتربێت، میلیشیاكانی قاعیده چیتر له‌شوێنه‌كانی خۆیان نه‌مان (به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خۆرئاوای عێراق) هه‌ربۆیه ناچاربوون رووه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی وه‌ك سه‌لاحه‌دین و دیاله و نه‌ینه‌وا هه‌نگاوبنێن له‌و ناوچانه‌ی كه‌هێشتا ده‌ستی CLC نه‌گه‌یشتوه‌تێ، ئه‌نجامی گرنگ بریتی بوو له‌كه‌م بوونه‌وه‌یه‌كی دراماتیكی له‌به‌رهه‌ڵستی كردن‌دا، كه‌م بوونه‌وه‌ی دراماتیكی له‌هێرشه‌كانی دوژمن‌دا، گه‌رم بوونه‌وه‌ی دراماتیكی له‌ژماره‌ی قوربانییانی هێزه‌كانی ئه‌مریكاو مردنی هاووڵاتیانی عێراقی و زه‌ره‌ره‌كانی هێزی ئه‌منی عێراقی.
له‌ساڵی 2007، ژماره‌ی قوربانییه‌كانی رێكخراوی قاعیده رووله‌زیادبوون بوو، به‌ڵام قاعیده هه‌رگیز به‌شێكی سه‌ره‌كی نه‌بوو له‌به‌هێزبوونی شه‌ڕكه‌ره سونییه‌كان، فاكته‌ری توندوتیژی 2006 زیاتر‌و زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چالاكییه‌كانی میلیشیاكانی قاعیده، هیچ كام له‌و دووانه هێنده زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بوون تاكو گوزارشت له‌كه‌م بوونه‌وه‌یه‌كی دراماتیكی بكه‌ن له‌توندوتیژیدا و زۆرینه‌ی شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌و دوو لایه‌نه‌ش هێشتا وڵاته‌كه‌یان به‌جێ نه‌هێشتووه.
كه‌م بوونه‌وه‌ی توندوتیژی په‌یوه‌ست نییه به‌جیاوازی تایفییه‌وه، زۆرینه مشتومڕی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌كه‌م بوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه‌كه‌سی تر نه‌ماوه تابكوژرێت.
شاره دراوسێیه‌كانی به‌غدا ئێستا به‌ته‌واوه‌تی شیعه‌كان، به‌ڵام زۆرینه‌ی دانیشتووانی سونی له‌به‌غدا و ده‌مێننه‌وه، وێرای ئه‌وه رێژه‌ی نێوان سونه‌و شیعه دراوسێكان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ په‌یوه‌ندی نییه به‌ئاستی توندوتیژییه‌وه.
سنوری ناوچه‌كانی نێوان سونه‌و شیعه‌كان هه‌میشه بریتی بووه له‌گۆڕه‌پانی كوشتاركارییه‌كانی نێوانیان، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌دا كه‌میلیشیا شیعه‌كان شه‌ڕیان به‌رپاكرد تاكو كۆنترۆڵی خۆیان فراوانتربكه‌ن، یاخی بوانی سونه‌ش ده‌جه‌نگان به‌و مه‌به‌سته‌ی رێگه له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان بگرن، به‌م جۆره سونه‌كان هه‌ندێك جار وه‌ده‌رنراون و بیناگه‌وره‌كانی شاریش له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌كاندا هه‌ره‌سیان هێناوه، هه‌ربۆیه جیاوازی تایفی بۆته هۆی جۆشدانی توندوتیژی، به‌ڵام نه‌بۆته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی، ئه‌مه‌ش به‌ناڕوونی و ئاشكرا ده‌بینرێت له سه‌رژمێری قوربانییان له ساڵی 2006، كاتێك كه‌ڕێژه‌ی دانیشتووانی سونی له‌به‌غدادا رووی له‌كه‌م بوونكرد، هه‌موو رێژه‌كان زۆربوونی ژماره‌ی قوربانییه‌كان پیشان ده‌ده‌ن له‌و ساڵه‌دا، تاكه رێگه‌یه‌ك كه‌گوزارشت بكات له‌كه‌م بوونه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆسه‌ی جیاوازیی تایفییه بریتییه له‌دابه‌زینێكی به‌رچاوی توندوتیژی ئه‌گه‌ر سنوره‌كان نه‌مێنن له‌ئه‌نجامی فه‌وتانی دانیشتوانی سونه له‌پایته‌خت، به‌ڵام ئه‌مه رووی نه‌داوه، ئاشكرانییه كه‌ئایا وه‌ده‌رنانی سه‌رجه‌م دانشتووانی سونه له‌به‌غداد كۆتایی به‌م توندوتیژییه دێنێت یاخود نه‌خێر، سنووره‌كه ره‌نگه تاكو (پشتێنه‌ی به‌غداد) درێژه ببێته‌وه، زنجیره‌یه‌ك له‌شاره سونییه‌كان كه‌ده‌وری شاره‌كه ده‌كه‌ن، له‌ڕاستیدا شتێكی له‌و جۆره پێشتر‌و له‌ساڵی 2006-2007 روویداوه: هه‌ریه‌ك له‌شه‌ڕكه‌ره شیعه‌و سونییه‌كان مانۆڕی سه‌ربازییان ئه‌نجام داوه تاكو بنكه‌و باره‌گاكانی خۆیان پته‌وتر بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی شه‌ڕێكی به‌رده‌وام له‌پشت شاره‌كه‌وه، كه‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژی په‌یوه‌ست نییه به‌و چاكسازییانه‌ی كه له‌هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی عێراقی دا ئه‌نجام درا.
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق (ISF) له‌جاران باشتر ده‌بنرێن، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تیكردنیان، راهێنان و پێداویستییان به‌شێوه‌یه‌كی ناجێگیر ماوه‌ته‌وه، زۆرینه‌ی یه‌كه‌كانی كورد و شیعه‌كان له‌هێزی ئه‌منی عێراقیدا زۆركات متمانه‌یان پێ ناسپێردرێت له‌لایه‌ن سونه‌كانه‌وه و چه‌ندین ئاسته‌نگ دێته پێشیان تاكو له‌ناوچه‌كانی خۆیاندا رۆڵی كاریگه‌ر بگێڕن، ته‌نانه‌ت پێكهاته شیعه‌كان له‌هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیدا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه كه‌ڕۆڵی خۆیان بگێرن وه‌ك پێویست له‌و ناوچانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن چینه به‌رهه‌ڵستكاره شیعه‌كانه‌وه كۆنترۆڵكراوه، هه‌روه‌ك ئه‌و شه‌ڕه‌ی شاری به‌سره ئه‌م راستییه ده‌خاته‌ڕوو، ژماره‌یه‌كی كه‌م له یه‌كه‌كانی (ISF) وه‌ها ناسراون كه‌بێلایه‌ن بن و بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست كاربكه‌ن، وه‌ك به‌رگریكاری نه‌ته‌وه‌خواز، به‌ڵام له‌ژماره‌دا زۆركه‌من تاكو بتوانن ئاسایشی وڵات زامن بكه‌ن، له‌راستیدا زۆرێك له‌هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌وكاره هه‌ڵده‌ستن كه CLC جێبه‌جێی ده‌كات كه ئه‌ویش بریتییه له‌به‌رگریكردن له‌خۆیان، كۆمه‌ڵگا ناوچه‌ییه‌كان، داخۆ سونی یا شیعه‌بن، به‌رگری په‌سه‌ندده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌و هاوئاینانه‌ی كه متمانه‌یان پێده‌كه‌ن، نه‌ك به‌وانی دیكه، له‌به‌رئه‌وه عێراق ئه‌مڕۆ بریتیه له‌پێكهاته‌ی چه‌ند چینێكی جیاوازی تایفی كه‌به‌چاوی گومانه‌وه له‌یه‌كدی ده‌ڕوانن، به‌ڵام ئه‌وه په‌سه‌ند ده‌كه‌ن كه‌هانا بۆ توندوتیژیی نه‌به‌ن و به‌و مه‌رجه‌ی كه به‌ته‌نها وازیان لێبهێنرێت.
2-ئایا ده‌توانرێت ئاگربه‌سته‌كان درێژه‌یان پێبدرێت؟
بێگومان بڕیارێكی خۆویستانه كه مه‌به‌ست لێی وه‌ستاندنی شه‌ڕبێت ده‌شێت بپارێزرێت، ئه‌ندامانی CLC چه‌كه‌كانیان پاراستووه، زۆرینه‌یان هه‌مان ئه‌و پێكهاتانه‌بوون له‌ژێر فه‌رمانی هه‌مان ئه‌و سه‌ركردانه‌دا كه له‌دژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان جه‌نگابوون تا ئه‌و ساته‌ی قایل بوون كۆتایی به‌شه‌ڕكردن بێنن له‌ساڵی 2007، زۆرینه‌شیان هیوادارن كه ئاواته‌كانی پێشوویان بێننه‌دی و دواتریش جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، سوپای مه‌هدی تاڕاده‌یه‌كی زۆر دامركاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا هه‌ر چالاكه و ره‌نگه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان، زۆرێك مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌ئه‌م ئاگربه‌ستانه ده‌شێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان هه‌ره‌س بێنن، به‌ڵام ئاگربه‌ست به‌واتای كۆتاییهێنان به‌شه‌ڕی ناوخۆی هه‌مه‌لایه‌ن نایه‌ت سه‌باره‌ت به وڵاتێكی وه‌ك عێراق، ئه‌م ئاگربه‌ستانه چه‌ند لایه‌نێكی بێ متمانه‌ی جۆراوجۆر له‌خۆده‌گرێت هه‌ندێك جار ره‌زامه‌ندی، ده‌نوێنن له‌سه‌ر ئاگربه‌سته‌كان، به‌ڵام ئاماده‌نین ده‌ست به‌رداری چه‌كه‌كانیان بن، هه‌میشه له‌مه‌ترسی ئه‌وه‌دان كه‌توندوتیژی سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێبكاته‌وه، زۆرێك له‌ژێر ئه‌م فشارانه‌دا شكست دێنن، به‌ڵام هه‌ندێكیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنن، له‌بۆسنه‌و كۆسۆڤۆ، لیبریا، مۆزه‌مبیق، زیمبابۆی له‌م چه‌شنه ئاگربه‌ستانه هاتۆته ئاراوه و ئارامییه‌كی به‌رده‌وامی به‌دوای خۆیدا هێناوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئاشت بوونه‌وه‌یه‌كی گه‌رم و گوڕی له‌نێوان لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كانی پێشوودا نه‌خوڵقاندبێت.
له‌لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م گرێبه‌ستانه‌دا و چنگ كه‌وتنی سه‌قامگیرییه‌كی سه‌رتاسه‌ری پێویسته لانیكه‌م ره‌چاوی دووخاڵ بكرێت:
یه‌كه‌م: پڕۆسه‌ی ئاشتی پێویسته له‌خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌كاندابێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك شه‌ڕكردنی به‌لاوه په‌سه‌ندتربوو له‌ئاگربه‌ست ئه‌وا هیچ ئاگربه‌ستێك هێنده درێژخایه‌ن نابێت و له‌ئاكامدا هه‌ره‌س دێنێت.
هه‌تا ئه‌م دواییانه‌ش، عێراق له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا شكستی هێناوه، سونییه‌كان له‌زاڵ بوون و ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌كان ده‌ترسان، به‌ڵام له‌وباوه‌ڕه‌دابوون كه له‌لایه‌نی سه‌ربازییه‌وه ئه‌وان له‌شیعه‌كان به‌هێزترن، ئه‌گه‌ر سونییه‌كان بتوانن ئه‌مریكا له‌خاكی عێراق دووربخه‌نه‌وه، ئه‌وا رژێمه لاوازه‌كه‌ی شیعه به‌بێ پارێزگاریی ئه‌مریكا هه‌ره‌س دێنێت و ئه‌مه‌ش زه‌مینه بۆ سونییه‌كان خۆشده‌كات تاكو جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، شیعه‌كان له‌نوێ بوونه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ی سونییه‌كان ده‌ترسان و شه‌ڕكردنیش له‌دژی سونییه‌كان وه‌ك پێوستییه‌ك ده‌هاته پێش چاویان تاكو به‌و هۆیه‌وه رێگری له‌ده‌سه‌ڵاتی سونه‌كان بكه‌ن، له‌سه‌رتادا زۆرینه‌ی شیعه‌كان خوازیاربوون كه له به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی عێراق دا به‌شداربن، هاوپه‌یمانه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌م جه‌نگه‌یان بۆ به‌رپاكردن، به‌ڵام دواتر ئه‌و متمانه‌ی كه‌هه‌یان بوو به‌ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه‌م بۆوه و په‌نایان برد بۆ میلیشیا شیعه‌كان تاكو له‌جیاتی ئه‌مان جه‌نگ له‌دژی سونه‌كان به‌رپابكه‌ن، شه‌ڕی میلیشیاكان بووه هۆی پاراستنی شیعه مه‌ده‌نییه‌كان له‌دژی توندوتیژییه‌كانی سونی، ئه‌م شه‌ڕه‌ی میلیشیاكان بووه هۆی پێدانی بنه‌مایه‌كی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ركرده‌كانی میلیشیا شیعه‌كان (به‌تایبه‌تی موقته‌دا سه‌در) هه‌روه‌ها بووه هۆی به‌خشینی رێگه‌یه‌كی شیاوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ڕێگه‌ی سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازییه‌وه به‌سه‌ر سونییه‌كاندا و دواتریش به‌سه‌ر ئه‌مریكییه‌كاندا (كه‌دژایه‌تی سه‌ركرده‌كانی شیعه‌یان ده‌كرد به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی چاره‌سه‌رێكی ناوه‌ندی ناپه‌سه‌ند له‌گه‌ڵ سونی كێبه‌ركێكه‌دا، شیعه‌كانیش ئه‌م جۆره شه‌ڕه‌یان په‌سه‌ند ئه‌كرد).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رووداوه‌كانی ساڵی 2006 و سه‌ره‌تای 2007 به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌م ئاراسته‌یه‌یان گۆڕی سه‌باره‌ت به‌هه‌ریه‌ك له‌یاخیی بووانی سونی و میلیشیا شیعیه‌كان، رێگه‌چاره‌ش بۆ ئه‌مه بریتی بوو له‌شكستی سه‌ربازی سونی له(جه‌نگی به‌غدا)ی تایفی دا كه‌له‌پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مزگه‌وتی(ئیمام عه‌سكه‌ری) له‌شوباتی 2006دا روویدا.
هه‌تا ئه‌و ساته‌وه‌خته میلیشیا شیعه‌كان زۆرتر‌و زیاتر شه‌ڕكردنیان وه‌ك هۆكارێك بۆ به‌رگریكردن له‌خۆ به‌كارده‌هێنا و له‌ده‌ره‌وه‌ی هێڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نێوان سونه-ئه‌مریكا وه‌ستابوون، به‌ڵام كاتێك رێكخراوی قاعیده (AQI) مه‌زارگه‌ی خاپوركردن, میلیشیا شیعه‌كان به‌ژماره‌یه‌كی زۆر به‌شدارییان له‌جه‌نگه‌كاندا كرد.
ئه‌نجامه‌كه‌ش بریتی بوو له‌شه‌پۆلێكی تایفی و توندوتیژی كه‌بۆ ماوه‌ی ساڵێك له‌به‌غدا درێژی كێشا هه‌روه‌ها ده‌رخستنی توانای یاخیی بوانی سوننه و قاعیده‌ی هاوپه‌یمانی بوو له‌دژی و به‌تایبه‌تی سوپای مه‌هدی موقته‌دا سه‌در، له‌و ساته‌دا ئه‌و شه‌پۆله خوێن رشتنه وه‌ك كاره‌سات ده‌بینرا، ئه‌مریكا هه‌وڵیدا كه سنورێك بۆ ئه‌و خوێن رشتنه دابنێت.
به‌ر له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مزگه‌وتی (عه‌سكه‌رییه)، شیاو بوو كه سونییه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دابن كه‌ئه‌وان لایه‌نێكی به‌هێزترن و له‌توانایاندایه كه له جه‌نگێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، جه‌نگی به‌غدا ده‌روازه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌و مانایه‌ی كه ئه‌وجه‌نگه به‌سونیه‌كانی ده‌به‌خشێت، ئه‌وه‌ی هاته پێش چاویان حه‌زیان پێ نه‌ده‌كرد، ئه‌وه‌ی زیاتربووه هۆی نیگه‌رانی و سه‌رسوڕمانی سونیه‌كان ئه‌وه‌بوو كه‌جه‌نگه‌كه بووه‌هۆی شكستێكی ته‌واوی سونیه‌كان، ئه‌وشاره‌ی كه له‌پێشوودا بریتی بوو له پێكهاته‌یه‌كی تایفی دواتر له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی دیار كۆنترۆڵكرا له‌وكاته‌دا كه‌سوپای مه‌هدی هێدی هێدی سونیه‌كانی وه‌ده‌رنا و بنكه و باره‌گاكانیانی له‌به‌غدای پایته‌ختدا كه‌مكرده‌وه، به‌هۆی نه‌بوونی رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌و دۆسیه‌یه‌دا، شیعه‌كان ناوچه به‌دوای ناوچه سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر سونه شه‌ڕكه‌ره‌كاندا تۆمارده‌كرد.
ئه‌و سونیانه‌ی كه‌ئاواته‌خوازبوون له‌ئه‌نجامی جه‌نگه‌وه (كه‌تیایدا شیعه‌كان شكست دێنن) حكومڕانی ده‌سه‌ڵات بخه‌نه ژێر ركێفی خۆیانه‌وه ئێستا ناتوانن هانا به‌رن بۆ بنكه‌و باره‌گا سونییه‌كانیان، چونكه سوپای مه‌هدی ئه‌وانی له‌شوێنه‌كانیان ده‌ركردووه و به میلیشیاكانی شیعه شوێنی گرتونه‌ته‌وه، ئه‌و ناوچانه‌ی كه له مێژه‌وه سونیه‌كانی تیادا نیشته‌جێ ببوون ئێستا به‌دوژمنه‌كانیان پڕكراونه‌ته‌وه.
دووه‌م گۆڕانكاری گرنگ بریتی یه له‌زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵه‌ی ستراتیژی كه له‌لایه‌ن قاعیده‌وه ئه‌نجام دراوه، ئه‌مریكییه‌كان كۆنترۆڵیان به‌سه‌ر هه‌ڵه‌كاندا نییه له‌عێراقدا، سه‌ركردایه‌تی قاعیده‌ش چانسی سه‌ركه‌وتنی له‌ده‌ستدا له‌ئه‌نجامی متمانه‌ی زۆر به‌تواناكانی خۆی له‌میانه‌ی ساڵی 2006، قاعیده له‌عێراقدا زۆر توندوتیژه له‌دژی شیعه‌كان و ئه‌مریكییه‌كان، ئه‌و تۆڕه قاچاخچییانه‌ی كه له‌مێژه‌وه زۆرینه‌ی سوننیه‌كانی ناوچه‌ی ئه‌نبار وه‌ك پشتیوانێكی ئابووری گرنگ لێیان روانیون, له‌لایه‌ن رێكخراوی قاعیده‌وه (AQI) بۆ مه‌به‌ستی خۆی به‌رله‌جه‌نگی به‌غدا لێیان درا,به‌ڵام زۆرینه‌ی سونه‌كان چاوپۆشی‌یان له‌م زه‌ره‌رانه‌كرد به‌وپێیه‌ی كه‌به‌های به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاعیده له‌دژی شیعه‌كان و ئه‌مریكییه‌كان زیاتره له‌و زیانانه‌ی كه‌پێیان گه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك كه شكست له‌شاری به‌غدا ئاشكرابوو، ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه قاعیده له‌ده‌سه‌ڵاتیدا نیه یه‌یوه‌ست بێت به‌به‌ڵێننامه‌كه‌وه، واته وه‌ك پارێزگارێكی سوونه‌كان بمێنێته‌وه، لاوازی ده‌سه‌ڵاتی قاعیده له‌دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و شكسته كه له‌كۆتایی ساڵی 2006 له‌به‌غدا تووشی هات هه‌روه‌ها ئه‌و زیانانه‌ی كه به‌سه‌ر هاومه‌زهه‌به‌كانی خۆیدا سه‌پاندی فاكته‌ری سه‌ره‌كی بوون بۆ ئه‌وه‌ی سونیه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دابن كه‌ئه‌وان پێویستیان به‌هاوپه‌یمانی نوێیه، تاكه هاوپه‌یمانی شیاویش بریتییه له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، له‌هه‌مانكاتدا زیادبوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بووه هۆی ئاسانكارییه‌كی زیاتر بۆ سونه‌كان. ئه‌مریكییه‌كان چه‌ند ساڵێكه له‌هه‌وڵی سه‌قامگیربوونی سیاسیدان له‌گه‌ڵ یاخی بووانی سوننه‌دا، هه‌وڵدان به‌مه‌به‌ستی دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سونیه‌كاندا بریتی بوو له‌ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی (زاڵمای خه‌لیل زاد)ی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراقدا.
ئه‌م هه‌وڵانه كه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سونیدا دراوه پێشكه‌وتنێكی وه‌های به‌خۆوه نه‌بینییوه، سه‌ركردایه‌تی سونی پێشبینی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه فه‌رمانڕه‌وایی عێراق بگرێته ده‌ست له‌جه‌نگه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا له‌ساڵی 2007دا سونیه‌كان زیاتر هۆگری ئه‌مریكییه‌كان بوون، به‌زیادبوونی ژماره‌ی سه‌ربازانیش ئه‌مریكییه‌كان (پارێزگاری)یه‌كی زیاتریان پێشكه‌ش به‌سونیه‌كان كرد، سونییه‌كان ساتێ بیریان ده‌كرده‌وه له(پابه‌ند نه‌بوون)به قاعیده‌ی هاوپه‌یمانی پێشوویان، له‌وه دڵنیا ده‌بوون كه‌به‌دژه هێرشێكی گه‌وره‌ی قاعیده پێشوازییان لێده‌كرێت، چونكه رێكخراوی قاعیده له‌وجۆره رێكخراوانه نییه كاتێك كه‌هاوپه‌یمانه‌كانی خیانه‌تیان لێ‌كرد ده‌سته‌وه‌ستان بێت، له‌ڕاستیدا لێكدابڕانی ئه‌م هۆزانه‌ی ناوچه‌ی ئه‌نبار له ڕێكخراوه‌كه بووه هۆی به‌رپابوونی زنجیره‌یه‌ك له‌ته‌قینه‌وه و هه‌وڵدان به‌مه‌به‌ستی كوشتنی سه‌ركرده سونیه‌كان و ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له‌رێكخراوه‌كه یاخی بوون له‌لایه‌ن قاعیده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆزه یاخی بووه‌كانی ئه‌نبار كه هێزو ده‌سه‌ڵاتیان له‌گه‌شه‌سه‌ندندایه له‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا نزیك بونه‌وه، دواتریش ئه‌مریكا بڕیاریدا كه‌پشتگیری له‌سونه‌كان بكات و هێزه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانی ئه‌نباردا یه‌كپێگرت تاكو له‌دژی قاعیده بجه‌نگن، له‌ئه‌نجامی زانیاری هۆزه سونه‌كان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌كوێوه‌و رووه‌و كوێ هێرش ئه‌نجام بده‌ن، له‌چه‌ند جه‌نگێكی یه‌ك له‌دوای یه‌كدا توانرا قاعیده له‌ناو ببرێت و ناوچه‌كه‌یان لێ پاك بكرێته‌وه، ده‌ره‌نجام بریتی بوو له‌ئاگربه‌ستێك كه سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه و له‌ژێر چاودێری(ئه‌نجومه‌نی رابوونی ئه‌نبار)و سوپای سه‌ربازی ئه‌مریكیدا ئه‌نجامدرا.
ئه‌و ئاگربه‌سته‌ش زنجیره‌یه‌ك ئاگربه‌ستی تری له‌ناوچه جیاوازه‌كانی تر به‌دوای خۆیداهێنا، سونیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نبار له‌ئه‌نجامه‌كانی شكستی سه‌ربازی به‌غداد تێگه‌یشتن هه‌روه‌ك شێخه‌كانی ناوچه‌كانی رۆژئاوا تێگه‌یشتبوون.
له‌ئه‌نجامی گه‌یشتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌تیمه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها توانای ئه‌مریكا له‌به‌رقه‌راركردنی ئاسایش‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ركرده ناوچه‌ییه‌كانی سونی بڕیاریاندا كه‌چیتر له‌دژی ئه‌مریكا نه‌جه‌نگن، به‌ڵكو له‌دژی رێكخراوی قاعیده كاربكه‌ن.
هه‌لی ئاسایشی ئه‌مریكا بووه هۆی هاندانی سونیه‌كان تاكو ببنه لایه‌نگری ئه‌مریكا، لایه‌نگری سونی وه‌ك (CLCs) كه‌پشتیوانی ئه‌مریكای كرد له‌دژی قاعیده، به‌زاندنی شانه ناوچه‌ییه‌كانی قاعیده بووه‌هۆی به‌رده‌وام بوونی لایه‌نگری (CLCs)، ئاگربه‌سته ناوچه‌ییه‌كان (CLCs) له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كاندا بووه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌كانی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها ئه‌مریكییه‌كانی سه‌ربه‌ستكرد تاكو سه‌ركه‌شی بكه‌ن و رووه‌و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا هه‌نگاو بنێن وا له‌قاعیده بكه‌ن كه‌باڵانسی خۆی له‌ده‌ست بدات.
ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ سونیه‌كاندا كارئاسانی كرد بۆ چه‌ند ئاگربه‌ستێك له‌گه‌ڵ میلیشیا ناوداره‌كانی شیعه‌دا، ئه‌م ئاگربه‌ستانه وه‌ك میكانیزمێكی به‌رگریكردن له‌خۆ ده‌بینرا سه‌باره‌ت به‌شیعه‌كان تاكو گیانی شیعه مه‌ده‌نییه‌كان پارێزراوبێت له‌هێرشه‌كانی سونه، به‌ڵام كاتێك یاخی بووانی سونه وازیان له‌هێرشه‌كانی خۆیان هێناو قاعیده‌ش به‌ئاگاهاته‌وه، پێداویستی بۆ به‌رگریكردنی به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه چوو، سوپای مه‌هدیش (به‌تایبه‌تی) كه‌سه‌رچاوه‌ی پشتگیرییه‌كانی خۆی له‌شیعه مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه به‌دیده‌هێنا، له‌ده‌ستدانی هاوكارییه‌كی له‌وچه‌شنه به‌رده‌وام له‌خراپ بووندا بوو ئه‌ویش له‌ئه‌نجامی زیادبوونی توندوتیژیی زۆرێك له‌ئه‌ندامه میلیشیاكان كه‌توانییان پاڵپشتی هاوكاره‌كانیان بۆ خۆیان قۆرخ بكه‌ن، زیادبوونی توندوتیژیی ئاره‌زوویه‌كی وه‌های له‌نێو میلیشیاكاندا به‌رپاكردووه، له‌لایه‌كی تریشیه‌وه مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكا به‌هێزتربوو له‌ئه‌نجامی گه‌یشتنی تیمێكی سه‌ربازی له‌شاری سه‌دره‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و ئه‌مریكییانه‌ش كه زیاتر و زیاتر له‌و ئه‌ركه رزگاریان ببو كه له‌دژی سونه‌كان بجه‌نگن له‌ئه‌نجامی ئاگربه‌سته ناوچه‌ییه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی زیادبوونی مه‌ترسی بۆ سه‌ر كۆنترۆڵی سه‌ربازی سوپای مه‌هدی له‌پایته‌ختی وڵات‌دا، هه‌ر بۆیه پێشبینی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره ده‌كرا كه‌ڕووبه‌ڕووی موقته‌دا سه‌در ببێته‌وه، له‌شه‌ڕه‌كانی پێشووی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كاندا، موقته‌دا تووشی زیانی گه‌وره هاتبوو، به‌ڵام به‌ئاسانی توانی قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه به‌هۆی ئه‌و ئه‌ندامه نوێیانه‌ی كه‌هاتنه نێو سوپاكه‌یه‌وه، به‌ڵام زیادبوونی لێكدابڕانی شیعه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و میلیشیایانه‌ی كه‌به‌شێوه‌یه‌كی پێشبینی نه‌كراو له‌زیادبووندان، زیادی كرد به‌كه‌م بوونه‌وه‌ی ترس له‌هێرشی سونه‌كان له‌هه‌مان كاتدا گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی تری شیعه‌دا (به‌تایبه‌تی تیمی به‌در له‌باشووری عێراق كه‌له‌وێدا سوپای مه‌هدی لاوازتره، به‌ڵام بڕێكی زۆر له‌نه‌وتی عێراق له‌وێدا چڕبۆته‌وه) هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاراسته‌یه‌كی جیاواز، لاوازبوونی كۆنترۆڵی به‌سه‌رچاوه ناپاكه‌كاندا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ورده‌ورده رێكخراوه‌كه له‌ده‌ستی ئه‌و ده‌ربچێت، كاتێك شیعه‌كان یه‌كیانگرت له‌ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی هێرشه‌كانی سوننه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكییه‌كانیش سنورداركرا به‌هۆی یاخی بووه‌كان و رێكخراوی قاعیده‌وه، ئه‌م كێشه ناوخۆییانه ره‌نگه چاره‌سه‌ربكرێت و سه‌دریش ره‌نگه له‌توانایدا هه‌بێت كه‌سوپای مه‌هدی له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بهڵێته‌وه‌و به‌رده‌وام بێت له‌كوشتنی سونی و ئه‌مریكییه‌كان، به‌ڵام كاتێك هه‌ڕه‌شه‌ی سونی كه‌می كرد، هاوكاری شیعه لاوازبوو، سوپای مه‌هدی هه‌ڵوه‌شایه‌وه، وه‌كاتێك ئه‌مریكییه‌كان به‌هێزبوون، به‌م شێوه‌یه توانای سه‌در له‌چاوپۆشی لێكردنی جه‌نگێكی نوێ له‌گه‌ڵ سوپای سه‌ربازی ئه‌مریكا روو له‌كه‌م بوون بوو، بێگومان ئه‌سته‌مه كه‌بوانرێت بزانریچت سه‌در چی ده‌كات و بۆ وه‌ها ره‌فتار ئه‌كات، به‌ڵام لانی كه‌م گریمانه‌یه‌كی په‌سه‌ند هه‌یه ئه‌وه‌یه كه كاریگه‌ری ئاگربه‌سته سونییه‌كان زیادی كرد له‌سه‌ر سه‌در هه‌روه‌ها فشاره ناوخۆییه‌كان به‌مه‌به‌ستی قایلكردنی سه‌در به‌وه‌ی كه‌پێویسته چیتر له‌دژی ئه‌مریكییه‌كان رانه‌وه‌ستێت.
ئه‌نجامه‌كه‌ش بریتی بوو له‌گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له‌هه‌ریه‌كه له‌یاخی بوونی سونی و میلیشیای شیعی‌دا، بێگومان ئه‌م كه‌م بوونه‌وه‌یه له توندوتیژیدا نه‌گه‌شتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ئاگربه‌ستێكی به‌رفراوان به‌دوای خۆیدا بێنێت، شه‌ڕكردن هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی دیاله، سه‌لاحه‌دین، موسڵ كه پاشماوه‌كانی قاعیده ئه‌و ناوچانه‌یان كردۆته په‌ناگه‌ی خۆیان كه (CLCs) هێشتا به‌رده‌وامه له‌گه‌شه‌كردن له‌و ناوچانه‌دا، ئه‌گه‌ر ئه‌و ستراتیژه (كه‌له‌پێشوودا ئاماژه‌ی پێدرا) وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، ئه‌وا لانی كه‌م هه‌لێك ده‌بێت كه ئاگربه‌سته ناوچه‌ییه‌كانی كانوونی دووه‌می 2008 ده‌شێت هه‌موو به‌شداربووانی رێككه‌وتنامه‌كانی تریش بگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌مانای رێكه‌وتنێكی تایفی یاخود هاوسۆزییه‌كی برایانه نایه‌ت له‌عێراقدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه نه‌بۆته هۆی هێنانه‌كایه‌ی ئاشت بوونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی له‌نیوان نوێنه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌كانی عێراق له به‌غدا، بۆ نا؟
له‌م ساته‌ی ئێستاماندا پاڵنه‌ره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی جیاوازه له‌وانه‌ی موقته‌دا سه‌در، سه‌در پێویستی به ئاشتییه تاكو رێگری له‌زیاتر خراپ بوونی پله‌و پایه‌ی خۆی بكات هه‌روه‌ها زیاد نه‌بوونی ژماره‌ی قوربانیان كه له‌ئاكامی جه‌نگه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا په‌یدا ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، مالكی له‌دژی ئه‌مریكا ناجه‌نگێت، سوپای ئه‌مریكی جێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌نییه بۆسه‌ر ئه‌و، به‌هێزبوونی ئه‌مریكا و لاوازی ئۆپۆزسیۆنی ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی باجی جه‌نگی به‌ردوامی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقی، وێرای ئه‌وه‌ش ئاشتی سه‌باره‌ت به‌مالكی مه‌ترسیدارتره له‌جه‌نگ له‌هه‌ردوو لایه‌نی سیاسیه سه‌ربازییه‌وه،ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كاندا چاره‌سه‌رێكی نێوه‌ندی مه‌ترسیدار ده‌خوازێت له‌گه‌ڵ سونه‌كاندا، سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كان كه‌له‌ناوچه سونیه‌كاندا بونیان هه‌یه، دامه‌زراندنه‌وه‌ی به‌عسییه‌كانی پێشوو، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌نبار، هه‌روه‌ها چه‌ند پاڵنه‌رێكی دی كه‌هاوپه‌یمانه شیعه‌كانی مالكی حه‌زی پێ ناكه‌ن كه‌مالكی ترسی هه‌یه لێی ته‌نانه‌ت ده‌بنه پته‌وكردنی دوژمنه تایفییه‌كانی له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه، بزوتنه‌وه‌ی (CLCs)ی سونیش به‌ترسێكی گه‌وره‌ی مالكی هه‌ژمار ده‌كرێت، سه‌در پێویستی به‌ئاشتییه، چونكه جه‌نگ له‌ئێستادا پله و پایه‌ی سیاسی ئه‌و ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه مالكی رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌بێته‌وه به‌وه‌ی كه‌داوای ئاشتی بكات وه‌ك له‌وه‌ی رێگه‌بدات كه‌جه‌نگ به‌رده‌وام بێت، هه‌ربۆیه حكومه‌تی شیعه به‌هێواشی رووه‌و ئاشتی هه‌نگاو ده‌نێت ته‌نانه‌ت گه‌ر میلیشیا شیعه‌كانیش ئاگربه‌ست په‌سه‌ند بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر بوون ده‌بات ئه‌وه‌یه كه‌ره‌نگه پاڵنه‌رێك هه‌بێت كه‌هانی مالكی بدات ئه‌و ئاگربه‌ستانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه تاكو ده‌ستكه‌وتی سیاسی به‌سه‌ر نه‌یارانی ناوخۆدا به‌ده‌ست بێنێت، له‌میانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسای خۆییدا، مالكی پشتی به‌بزووتنه‌وه‌ی سه‌در به‌ستووه له‌به‌ده‌ست هێنانی زۆرێك له‌ره‌نگه‌كان له‌پۆسته‌كه‌ی خۆیدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌م دواییانه‌دا تێڕوانینی مالیكی گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه سه‌باره‌ت به(عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم)ی رابه‌ری (ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی شیعه له‌عێراق)، (ISCI)،( ISCI)كێبه‌ركێی سه‌درییه‌كانی ده‌كرد تاكو كۆنترۆڵی شیعه‌كان له‌باشووری وڵات‌دا بگرێته ده‌ست، به‌تایبه‌تی له‌به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت و سه‌نته‌ره‌كانی ناردنه ده‌ره‌وه له‌ده‌وروبه‌ری (به‌سره و ئوم قه‌سر)دا، ئێستا (ISCI) كۆترۆڵی زۆرێك له‌ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی و هێزی پۆلیس ده‌كات له‌وناوچانه، به‌ڵام ده‌سكه‌وته‌كانی سه‌در له‌ناوچه‌كانی شیعه‌ی هه‌ژار نشیندا هه‌ڕه‌شه له‌م كۆنترۆڵه ده‌كات، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ناوچه‌ییانه‌ی واخشته‌ی بۆ كێشراوه كه له‌م پایزه‌دا جێبه‌جێ بكرێت وا دێته‌پێش چاو كه‌بتوانێت ده‌سه‌ڵاتی باشوور له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌در و له‌دژی (حه‌كیم) كۆتایی پێ بێنێت، مالكی ئێستا خۆشی به‌دی ده‌كات له‌و سه‌ربه‌ستییه بێشوماره‌ی كه‌هه‌یه‌تی سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامنه‌دانی مانۆڕی سه‌ربازی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه ئه‌ویش له‌ئه‌نجامی ئاگربه‌سته سونیه‌كان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌مه‌ش ده‌رگا واڵاده‌كات له‌به‌رده‌م مالكی كه‌هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقی (ISF) به‌كاربێنێ تاكو ببێته لاوازكردنی سه‌در له‌باشووری وڵات‌دا كه ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی میلیشیا نایاساییه سه‌ركوتكه‌ره‌كانه‌وه ده‌بێت، له‌ئه‌نجامی به‌رپاكردنی هێرشێك له‌دژی سه‌رچاوه‌كانی سوپای مه‌هدی (JAM) له‌شاری به‌سره ئێستادا، مالكی بواری ئه‌وه‌ی ده‌بێت كه‌شه‌ڕكه‌ره سه‌درییه‌كان بكوژێت یاخود ده‌ستگیربكات كه‌ڕه‌نگه جێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌بن بۆ سه‌ر ده‌نگده‌ره‌كانی ئه‌م پایزه، هه‌روه‌ها مالكی بواری ئه‌وه‌ی ده‌بێت كه‌به‌رپرسانی سه‌در ده‌ستگیربكات، هێرشی (ISF) له‌شاری به‌سره كه‌له 25ی مارتی ئه‌مساڵ روویدا له‌ئاكامی ئه‌م هۆكارانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شكستی ئاشكرای هێرشه‌كه پێشنیاری ئه‌وه‌ده‌كات كه‌به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م مه‌به‌ستانه زۆر سنورداره، بێگومان رووداوه‌كانی شاری به‌سره درێژه‌یان هه‌یه‌و زانیارییه‌كی كه‌یش هه‌یه تاكو دڵنیابین له‌وه‌ی كه‌بۆچی و چی رووده‌دات، به‌ڵام هۆكاری نیگه‌رانی بریتییه له‌وه‌ی كه‌ره‌نگه حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی مه‌یلێكی كه‌متری هه‌بێت له‌نه‌یاره‌كانی تاكو ئاگربه‌ست ئه‌نجامبدات، گه‌ر به‌وجۆره بێت، ئه‌وا پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رۆڵی خۆی بگێڕێت كه رێگری له‌حكومه‌تی عێراقی بكات له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ئاسایشێكی راسته‌قینه جێگه‌یان بگرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش به‌مانای نكۆڵی كردن نایه‌ت له‌گه‌شه‌سه‌ندنی حكومه‌ته‌كه‌دا، حكومه‌ت ده‌رامه‌تی دابه‌شكردووه به‌سه‌ر ناوچه سونیه‌كاندا ته‌نانه‌ت به‌بێ یاسایه‌كی هایدرۆكاربۆن كه‌ئه‌مه بخوازێت، حكومه‌ته‌كه به‌م دواییانه یاسایه‌كی نوێی ده‌ركرد كه‌ئاسانكاری بۆ سونه‌كان ده‌كات كه له‌هه‌ندێك ئیشی حكومیدا كاربكه‌ن ته‌نانه‌ت به‌بێ داواكردنی (خواستێكی یاسایی) له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه.
ئه‌نجامه‌كه‌ش بریتی بووه له‌جووڵه‌یه‌كی بێ په‌رۆش رووه‌و چاره‌سه‌ری نێوه‌ندی، ره‌نگه ئه‌مه له‌ئه‌نجامدا چاره‌سه‌رێكی نێوه‌ندی بێنێته كایه‌وه تاكو له‌ڕووی سیاسیه‌وه كۆتایی به‌جیاوازییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی بێنێت، به‌ڵام ئه‌وه شیاوه له‌ئاینده‌یه‌كی تاڕادده‌یه‌ك نزیكدا حكومه‌تێكی مه‌ركه‌زی لاواز ببینین كه له‌توانایدا نه‌بێت كۆنترۆڵی توندوتیژی یاخود ناوچه‌كانی خۆی بكات، هه‌روه‌ها به‌كارێك هه‌ستێت كه له‌دابه‌شكردنی سامانه نه‌وتییه‌كان زیاتر مانا بگه‌یه‌نێت.
3-پێویسته چی بكرێت؟
ئه‌م پرسیاره من ده‌باته‌وه بۆ داخوازی دووه‌م كه‌پێویسته بۆ ئاگربه‌سته‌كان تاكو هێنده‌ی بتوانرێت به‌رده‌وام بن بۆئه‌وه‌ی كۆتایی به‌شه‌ڕی ناوخۆی هاوبه‌ش بهێنن، پارتێكی ده‌ره‌كی زۆر پێویست ده‌بێت تاكو وه‌ك ئاشتی پارێزێك ئه‌م رێكه‌وتننامانه بچه‌سپێنێت، هۆكاری ئه‌مه‌ش بریتییه له‌وه‌ی ئه‌م رێكه‌وتننامانه شتێكی ئه‌وتۆ نیین كه له له‌لایه‌نی خوده‌وه بچه‌سپێن و خۆیان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه جێگیر نین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئاشتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لایه‌نی رێكه‌وتننامه‌كه‌ش بێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه كه‌س/پارتێكی تێكده‌ر دێته ئاراوه كه‌هه‌وڵده‌ده‌ن ئاگر به‌سته‌كان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و سه‌رله‌نوێ جه‌نگ بێننه كایه‌وه، بۆ نموونه سه‌رچاوه ناپاكه‌كانی میلیشیای شیعه به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایه كه‌جه‌نگ درێژه‌ی هه‌بێت و وڵات ناجێگیر بێت، چونكه ئه‌وان گه‌شه‌ده‌كه‌ن، رێكخراوی قاعیده‌ش به‌هیچ جۆرێك سودمه‌ند نابێت له‌عێراقێكدا كه‌سه‌قامگیر بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا كه‌نزیكه به‌ته‌واوی له‌عێراقدا هه‌ره‌س بهێنێت، قاعیده به‌ته‌واوه‌تی تێكنه‌شكاوه و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌تیرۆریستان له‌توانایاندایه بازاڕه گشتییه‌كان و شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكان بكه‌نه ئامانجی خۆیان.
ئه‌وتێكده‌رانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه توندوتیژی روو له زیادبوون بێت تاكو هانی قوربانیان بده‌ن كه ئه‌و بابه‌تانه بخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان و تۆڵه بسه‌ننه‌وه له‌و نه‌یاره دێرینانه‌یان كه زۆرینه‌یان گازنده‌یان لێ ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه كه‌ئه‌نجامیان داوه، له‌ئاشتییه‌كی پڕ له‌نیگه‌رانی و په‌رۆشیدا كه له‌نێوان شه‌ڕكه‌ره بێ متمانه‌كانی پێشوو وشه‌ڕكه‌ره پڕ چه‌كه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌نانه‌ت چه‌ند هێرشێكی كه‌می له‌م جۆره ره‌نگه زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاری خراپ به‌دوای خۆیدا بێنێت و وڵات به‌ره‌و كاولكاری به‌رێت و هه‌موو چانسێكی سه‌قامگیربوونیش خاپوور بكات.
پارته سه‌ره‌كییه‌كانی ئاگربه‌سته‌كه پێده‌چێت هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن ناوچه‌كانی كۆنترۆڵی خۆیان له‌سه‌ر حسابی ناوچه‌كانی (CLCS) هه‌روه‌ها ناوچه‌ی میلیشیاكان فراوانتر بكه‌ن، سونییه ته‌ماعكاره‌كان كه‌خه‌ون به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس ده‌بینن ره‌نگه بێده‌نگی به‌كاربێنن تاكو زانیاری یان چنگ بكه‌وێت له‌باره‌ی لاوازی نه‌یاره‌كانیانه‌وه دواتریش هێرشێك ده‌ستپێبكه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و لاوازییه‌یان به‌دی كرد، سه‌ركرده‌كانی میلیشیای شیعه‌ش كه‌قایل نین به‌و رۆڵه سنورداره‌ی كه له‌حكومه‌تی لاوازی عێراقیدا ده‌یگێڕن ره‌نگه سنوری ده‌سه‌ڵاتی په‌سه‌ندكراوی خۆیان له‌سه‌ر حسابی سوننه‌كان و سه‌ركرده شیعه‌كانی نه‌یاریان فراوان بكه‌ن.
له‌م نێوه‌نده‌دا ئاشتی پارێزه ده‌ره‌كییه‌كان رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕن له‌هێوركرنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و چه‌سپاندنی زاراوه‌كانی ئاگربه‌سته‌كان، به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه ستراتیژه گرنگه‌كه ئاشتی په‌سه‌ند بكات، دواتر بوونی هێزی سه‌ربازی ده‌ره‌كی رێگه به‌قوربانییان و هێرشه‌كانی ئه‌و تێكده‌رانه ده‌دات كه‌چاوه‌ڕێ بكه‌ن وه‌ك له‌وه‌ی به‌دوای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا وێڵ بن، ئه‌وان ده‌توانن چاوببڕنه ئه‌مریكا تاكو بزانن ئایا ئه‌مریكا كاری خۆی له‌دژی تێكده‌ره‌كان ئه‌نجام ده‌دات.
توانای ئاشتی پارێزه‌كانه له‌توانا به‌خشین به‌قوربانیه‌كان تاكو چاوه‌ڕێ بكه‌ن و ره‌نج بده‌ن، به‌م جۆره ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه تاڵه‌كانی هێرش و ته‌قینه‌وه‌كانی تیرۆریستان.
به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كانی (CLC)و فه‌رمانده‌ی میلیشیاكان بزانن كه تیمی سه‌ربازیی ئه‌مریكا به‌نیازه بێته نێو ناوچه‌كانیان و ئه‌و سه‌ركردانه ده‌ست گیربكات كه‌شوێنكه‌وته‌كانیان مه‌رجه‌كانی ئاگربه‌ستی په‌سه‌ندكراو پێشێل ئه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو ئه‌و زانیارییانه سه‌باره‌ت به‌هه‌موو ئه‌ندامه‌كان CLC مانای ئه‌وه بگه‌یه‌نێت كه‌ئه‌مریكا ده‌زانێت په‌یمان شكێنه‌كان كێن و له‌كوێن تا به‌شوێنیان دا بگه‌ڕێت، ئه‌وا دواتر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی گرنگی هاوبه‌ش له‌ئاگربه‌ستدا واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت تاقی بكرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر قوربایانی فراوان بوونی كێبه‌ركێیه‌ك بزانن كه ئه‌وان ده‌توانن هانا بۆ ئه‌مریكا ببه‌ن تاكو سزای ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه‌هێرشیان ئه‌نجامداوه، هه‌ربۆیه كه‌متر تۆڵه سه‌ندنه‌وه په‌سه‌ند ده‌كه‌ن.
ئه‌مه شه‌ڕی جه‌نگ نییه، ئه‌مه ژماره‌یه‌ك سه‌رباز ده‌خوازێت كه‌ده‌توانن شه‌ڕ بكه‌ن له‌كاتی پێویستدا، هه‌ندێك شه‌ڕ پێویست ده‌كات تاكو تێكده‌ران و ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌په‌یمان ده‌شكێنن سزا بدرێن هه‌ر بۆیه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ئاستی توندوتیژی، به‌ڵام سه‌ركه‌وتن له‌م ئه‌ركه‌دا مانای وایه كه‌لایه‌نه به‌شداربووه‌كان به‌خێرایی تێده‌گه‌ن كه لێبورده‌ییه‌كی به‌رده‌وام زیاتر خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كات وه‌ك له‌به‌رپابوونی جه‌نگێكی نوێ، سه‌ربازه‌كان پێویستن، به‌ڵام ژماره‌ی قوربانیانی روبه‌ڕووبونه‌وه‌كان پێویست ناكات.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، پاراستنی ئاشتی له‌م جۆره‌دا كاتێكی زۆر پێویست ده‌كات درێژخایه‌نه‌و پێویستی به‌چاودێری وردی ئه‌مریكا ده‌بێت به‌تایبه‌تی له‌ساڵانی سه‌ره‌تایی ئاگربه‌سته‌كه، له‌ئێستادا ئێمه تاكه كاندیدی په‌سه‌ندكراوین بۆ ئه‌م رۆڵه، كه‌سێكی دی نییه كه‌بتوانێت خزمه‌ت به ئه‌ركه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكات له‌عێراقدا، ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان خۆشه‌ویست نین لای عێراقییه‌كان، له‌نێوان ئه‌و شتانه‌ی كه‌كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كانی عێراقی هاوبه‌شن تێیدا بریتییه له‌و رق و كینه‌یه‌ی كه ئه‌وان هه‌یانه رووه‌و داگیركاریی ئه‌مریكا، به‌ڵام ئێمه تاكه لایه‌نین له‌ململانێكه‌ی ئه‌مڕۆدا كه‌لایه‌نه‌كانی تر وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆسه‌ر جیۆساید لێمان ناڕوانن-ره‌نگه به‌وجۆره خۆشه‌ویست نه‌بین، به‌ڵام له‌نێو هه‌موو لایه‌نه‌كاندا توانیومانه زۆرینه‌ی لێبورده‌یی خه‌ڵكانی عێراق بۆ خۆمان فه‌راهه‌م بێنین، دید و بۆچوونی عێراقییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ئه‌مریكا جێگیر و به‌رده‌وام نییه، بۆ نمونه تێڕوانینی سونیه‌كان له‌مه‌ڕ رۆڵی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گۆڕانكاری به‌خۆوه دیوه له‌كه‌متر له‌ساڵێكدا، سه‌ربازی بازگه‌كان له‌شاری فه‌للوجه كه ئه‌بوایه تووشی هێرشی له‌ناكاو ببونایه له‌ساڵی رابردوودا ئێستا له‌گه‌ڵ مناڵاندا یه‌كتر ده‌بینین و مناڵان‌یش چیپسیان لێده‌سه‌نن له‌كاتێكدا ئه‌وان مه‌ساسه‌یان پێیه و چه‌كه‌كانیان به‌شانه‌وه‌یه، بێگومان ئه‌وه‌ی بگاته لوتكه هه‌ر دێته‌وه خواره‌وه، ئه‌و بیر‌و رایانه‌ی كه‌زۆر به‌خێرایی به‌ره‌و باش بوون رۆیشت، ده‌شێت زۆر به‌ساناییش به‌ره‌و خراپ بوون بگه‌ڕێته‌وه، پێویسته هیچ كه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه ئه‌و وشانه‌ی تایبه‌تن به‌دۆستایه‌تی له‌ئینگلیزیدا به‌شێوه‌ی بیروبۆچوونی راسته‌قینه كه‌ته‌نها تایبه‌تن به‌دۆستایه‌تی له‌زمانی عه‌ره‌بیدا شرۆڤه نه‌كان، به‌ڵام لانی كه‌م گونجاوه بۆ ئه‌مریكا كه‌بتوانێت رۆڵی خۆی بگێڕێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه به‌هیچ جۆرێك چاوه‌ڕوان ناكرێت كه‌هیچ كام له‌پارت یاخود لایه‌نه عێراقییه‌كان بتوانن به‌و كاره هه‌ستن، پێناچێت كه‌هیچ ئه‌كته‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی بێجگه له (ئه‌مریكا) بتوانێت رۆڵێكی له‌و چه‌شنه له‌عێراقدا بگێڕێت له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا.
هه‌ركه‌سێك ئه‌و كاره به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت پێویستی به‌كاتێكی زۆر ده‌بێت، ره‌نگه 20 ساڵ هه‌تاوه‌كو نه‌وه‌یه‌ك (كه‌كاریگه‌ری ئه‌زموونی خوێن رشتن و جیاوازی تایفی له‌سه‌ر نه‌بێت) بێته‌كایه‌وه له‌عێراقدا، رۆڵی ئه‌مه‌ریكاش به‌شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا گرنگ ده‌بێت به‌ڵام ره‌نگه پێویست نه‌كات كه ئه‌مریكا و به‌ته‌نها هه‌مووكات كارێكی له‌و جۆره ئه‌نجام بدات، ئه‌گه‌ر 2-3 ساڵ له‌سه‌قامگیرییه‌كی ئاشكرا ئه‌وه روون بكاته‌وه كه ئه‌ركێكی عێراق بریتییه له‌پاراستنی ئاشتی له‌بری جه‌نگ دواتر بێگومان ئه‌وه په‌سه‌نده كه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش بێنه پێش ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌مریكا كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌وان بتوانن له‌ژێر به‌یداخی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن له‌جیاتی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی دوولایه‌نه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا یاخود حكومه‌تی عێراقدا، هه‌ربۆیه ته‌نها پێویستمان به 20 ساڵ له‌لێپرسراوێتی ئه‌مریكا نییه، به‌ڵام مانه‌وه‌ی درێژخایه‌نی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان تاراده‌یه‌ك پێویست ده‌بێت، ره‌نگه ژماره‌ی سه‌ربازانی خوازراو ژماره‌یه‌كی زۆر بێت، زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی داخوازییه‌كانی سه‌ربازانی ئاشتی پارێز زۆر پێشكه‌وتوو نییه، به‌ڵام ئه‌و بنه‌ما گشتییه پراكتیزه‌كراوانه‌ی كه ته‌واوی ژماره‌ی سه‌ربازان دانراون له‌م رۆڵه‌دا, هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ن كه بۆ دژه یاخی بوون ته‌رخانكرابوون كه‌ئه‌ویش ده‌كاته یه‌ك شه‌ڕكه‌ر بۆ 50 مه‌ده‌نی به‌نزیكه‌یی، ئه‌مه‌ش بۆ وڵاتێكی وه‌ك عێراق به‌مانای هێزێكی نموونه‌یی ئاشتی پارێزی پێنج سه‌د هه‌زاری دێت كه‌ئه‌مه‌ش ئه‌سته‌مه، به‌ڵام به‌هۆی ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌هێزه‌كانه‌وه ئه‌م ئه‌ركانه جێبه‌جێ كراون، بۆ نمونه له لیبریا به‌هۆی 15000 سه‌ربازی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه توانرا ئاگربه‌ستێك ئه‌نجام بدرێت له‌و وڵاته 4 ملیۆن كه‌سه‌دا، له(سیرالیون)ی 6 ملیۆن كه‌سیدا 20 هه‌زار سه‌ربازی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌س بوو، بێگومان هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر وادابنێین كه‌ئه‌م هێزه كه‌مانه هه‌میشه له‌توانایاندا بێت له‌هه‌موو ئه‌ركه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتووبن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌یه كه‌وادابنێین، چونكه ئه‌مریكا ناتواێت (رێسای پراكتیكی) پیاده‌بكات، ئه‌مریكا له‌ئه‌ركه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو نابێت.
هه‌ندێك ئومێده‌وارن كه‌ژماره‌یه‌كی كه‌متر پێویست بێت تاكو ئاگربه‌سته‌كانی نێو عێراق به‌ته‌واوی بچه‌سپێت، بۆ نمونه سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا له‌به‌غدا ئاواته‌خوازه له‌ڕێگه‌ی پاڵنه‌ری مادیه‌وه وا له (CLC) بكات به‌گوێره‌ی بنه‌ماكان ره‌فتار بكه‌ن ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی كردنیان به‌فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تی عێراقی كه موچه‌كانیشیان له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی مالكی یه‌وه ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رژێمه‌كه به‌رپه‌رچی ئه‌مه ده‌داته‌وه، پێناچێت كه‌سه‌ركرده سونیه‌كان (CLC) متمانه به‌مالكی بكه‌ن تاكو موچه‌یان بداتێ له‌وكاته‌دا كه‌ئه‌مریكا زۆرێك له‌هێزه‌كانی خۆی پاشه‌كشێ پێبكات، ئه‌مه‌ش به‌هیچ جۆرێك كێشه‌كه چاره‌سه‌رناكات، توندوتیژی تێكده‌ران شتێكی حه‌تمییه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر (CLC) یش به‌ڕێكوپێكی ره‌فتاربكات، هه‌روه‌ها به‌بێ ژماره‌ی ته‌واوی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكاوه وه‌ڵامدرانه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ری ئاكامێكی خراپی به دواوه ده‌بێت.
ره‌نگه پاڵنه‌ری مادی له‌م ساته‌دا خزمه‌ت به‌مه‌به‌سته‌كه بكات، به‌ڵام پشت ئه‌ستووربوون پێی له‌و ساته‌دا كه‌هێزێكی به‌هێزی ئاشتی پارێز بوونی نییه زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت.
هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ژماره‌ی هێزه‌كانی خۆی له‌عێراقدا به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو یاخود به ژمایه‌ره‌یه‌كی زۆر بكێشێته‌وه، ئه‌وا بێگومان چانسی سه‌ركه‌وتنی سه‌قامگیریی له‌عێراقدا ده‌كه‌وێته‌وه ژێر مه‌ترسی، ئێمه ناتوانین به‌ژماره‌یه‌كی ته‌واو له هێزه‌كانمان وه‌ك هێزێكی ئاشتی پارێزی نموونه‌یی له‌عێراقدا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، به‌ڵام جێهێشتنی عێراق به‌بێ ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ره‌كی به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی مه‌رجه‌كانی ئه‌و رێكه‌وتننامانه‌ی ئێمه ئه‌نجاممان داوه هه‌ره‌س هێنانی ئه‌و رێكه‌وتننامانه به‌دوای خۆیدا دێنێت، ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی سه‌ربازه‌كان پشت ده‌به‌ستێت به‌زانیاری ورد و درشت سه‌باره‌ت به‌داواكاریی چاككرده‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كان، پشووی سه‌ربازه‌كان، پاراستن هه‌روه‌ها دامه‌زراندن.
4-هانا هێنان بۆ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی عێراقی:
ئه‌مه‌ش به‌واتای پێشبینیكردنی رووداوی ناخۆش نایه‌ت، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت سه‌ربازه‌كانی خۆی به‌ره‌و نیشتمان بگه‌ڕێته‌وه نه‌ك ئه‌ركه‌كه‌ی بریتیی بێت له‌پاراستنی ئاشتی له‌كاتێكی نادیاردا و باجێكی زۆریش له‌و پێناوه‌دا بدات.
ئومێدوایه كه‌حكومه‌تێكی كاریگه‌ری عێراقی له‌ئه‌نجامی هێزێكی ئه‌منی كاریگه‌ره‌وه له‌توانایدا هه‌بێت كه ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست و هێزێكی وا بداته ئه‌مریكییه‌كان كه پاشه‌كشه‌بكه‌ن.
هه‌روه‌ك سه‌رۆك بوش ئاماژه‌ی پێدابوو كاتێك ئه‌وان بتوانن له‌سه‌رپێی خۆیان بووه‌ستن، ئه‌وا ئێمه ده‌توانین پشووبده‌ین، به‌ڵام ئه‌نجامدانی كارێكی له‌وجۆره پێویستی به‌هێز و كۆنترۆڵێكی ئه‌وتۆ ده‌بێت كه سنوری ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكان ته‌سكتر بكات، له‌ڕابردوودا ئه‌مریكا حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی هاندابوو كه‌ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات (كه‌هێزه ئه‌منییه‌كان به‌كاربێنێت تاكو میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق له‌چه‌ك دابماڵێت، به‌تایبه‌تی میلیشیا شیعه‌كانی سوپای مه‌هدی)، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه كه‌هه‌ندێك له‌ئه‌مریكییه‌كان (سه‌رۆك بوش بۆ نمونه) ستایشی رۆڵی مالكییان كرد سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی كه بۆسه‌ر سه‌رچاوه‌كانی سوپای مه‌هدی له‌شاری به‌سره و هه‌ندێك شوێنی تر ئه‌نجامیدا، هه‌روه‌ها ئاماژه‌م پێدا، ئه‌و جۆره هێرشانه به‌ردوامن، به‌ڵام گۆڕانكاری و پێشهاته‌كان تائێستا نادیارن، له‌ڕاستیدا چه‌ند رێگه‌یه‌ك هه‌یه كه‌به‌هۆیانه‌وه ده‌توانرێت ره‌وشی سه‌قامگیری له‌عیراعدا باشتر بكرێت، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌وه ببێته هۆی تێكدانی سستمی ئه‌و ئاگربه‌ستانه‌ی كه له‌ساڵی رابردوودا كایگه‌ری هه‌بووه له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژیدا، هه‌ربۆیه ئه‌و هێرشه وه‌ك قومار له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت و حكومه‌تێكی به‌هێزی مه‌ركه‌زی عێراقی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه كه‌تا ئێستا به‌ده‌ست نه‌هاتووه.
ئیداره‌ی بوش و حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی به‌جۆرێك هێرشه‌كه وه‌سف ده‌كه‌ن كه‌ته‌نها رووه‌و تاوانباران و سه‌رچاوه ناپاكه‌كانی سوپای مه‌هدی (كه‌شكستیان هێناوه له‌پابه‌ند بوون به‌ئاگربه‌سته‌كه‌ی سه‌دره‌وه) ئاراسته ده‌كرێت، گه‌ر به‌وجۆره‌بێت ئه‌و هێرشه ته‌نها بریتییه له‌فراوانكردنی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا و حكومه‌تی عێراقی به‌مه‌به‌ستی قه‌ڵاچۆكردنی سه‌رچاوه ناپاكه‌كانی سوپای مه‌هدی كه له‌كۆنترۆڵی سه‌در لایان داوه، له ساڵی رابردوودا، ئه‌م هه‌وڵانه كوشتن و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ركرده میلیشیاكانی به‌دوای خۆیدا هێناوه، هه‌روه‌ها بۆته هۆی سه‌قامگیری ئه‌ویش له‌ئه‌نجامی له‌ناوبردنی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنانه‌ی كه‌ئاشتی په‌سه‌ند ناكه‌ن، سه‌در به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له ڕابردوودا ئه‌م هێرشانه‌ی به‌لاوه په‌سه‌ند بووه، چونكه له‌م هێرشانه سه‌در سوودمه‌ند ده‌بێت هێنده‌ی كه ئه‌مریكا و مالكی سودمه‌ند ده‌بن، بێده‌نگی سه‌دریش سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كانی مالكی ئه‌وه نیشانده‌دات كه سه‌در هێشتا هێرشه‌كان وا شرۆڤه‌ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌دژی سه‌رچاوه ناپاكه‌كان ئاراسته‌كرابن كه له‌سنوری كۆنترۆڵی ئه‌و لایانداوه، سه‌در پێشتر‌و به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه فه‌رمانی ده‌ركردبوو كه‌شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی و سوپای ئه‌مریكیدا رابگیرێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش هاوشانه له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی (هێرشێكی سنوردار) كه‌مه‌به‌ست لێی ته‌نها بریتییه له‌سه‌رچاوه ناپاكه‌كانی سوپای مه‌هدی وه‌ك پشتیوانیكردن له(ئاگربه‌ستی سه‌در).
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش رێی تێده‌چێت كه‌هۆكاری هێرشه‌كه‌ی به‌سره كه‌متر سنوردارتر بووبێت، وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا هه‌ڵبژاردنه ناوچه‌ییه‌كانی داهاتوو، ئاگربه‌سته سونه‌كان پاڵنه‌رێكی سه‌ره‌كی بوون بۆ مالكی و حكومه‌ته‌كه‌ی تا سودێكی كاتی وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سه‌در له به‌سره‌دا لاواز بكه‌ن به سوودی هاوپه‌یمانه سیاسییه‌كانی مالكی وه‌ك پێشبڕكێیه‌ك له‌گه‌ڵ ISCI، گه‌ر وابێت، ئه‌مه‌ش بریتییه له‌نمایشكردنی حكومه‌تێكی ده‌سه‌ڵات پێدراو و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ سوپای مه‌هدی دا هه‌روه‌ها ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و ده‌روازه‌یه‌دا كه سیاسه‌تی ناوخۆی ئێران سوودی لێوه‌رده‌گرێت.
ئه‌گه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق (ISF) ئه‌وه‌نده به‌هێزبن كه‌بتوانن ته‌واوی سوپای مه‌هدی له‌ناوببه‌ن، ئه‌وا هێرشێك ره‌نگه رێگه‌یه‌كی ئه‌لتێرناتیڤی دی بۆ سه‌قامگیریی له عێراقدا بهێنێته كایه‌وه كه ئه‌ویش بریتییه له‌كۆنترۆڵكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ژێر سایه‌ی حكومه‌تی مالكیدا، دواجار سوپای مه‌هدی بۆته به‌هێزترین هێزی سه‌ربازی له‌ناوخۆی عێراقدا، ئه‌وه سوپای مه‌هدی بوو كه‌توانی هاوپه‌یمانی یاخی بووانی سونه و رێكخراوی قاعیده (AQI) ببه‌زێنێت له(جه‌نگی به‌غدا)دا.
ئه‌گه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق (ISF) بتوانێت سوپای مه‌هدی (JAM) ببه‌زێنێت، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی مالكی پاڵنه‌ربووبێت كه‌شه‌ڕ له‌دژیان به‌رپابكات (كه‌پێش ئێستا خواستێكی له‌وچه‌شنه‌ی نه‌بووه)، ره‌نگه IFS ئێستا ئه‌وه‌نده به‌هێز بێت كه‌بتوانێت دوژمنه‌كانی تری ناوخۆی عێراق ببه‌زێنێت و دواتریش به‌وپێیه‌ی ده‌سه‌ڵات بچه‌سپێنێت، به‌ڵام به‌ڵگه‌كان له‌شاری به‌سه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌و نیشان ده‌ده‌ن، به‌گوێره‌ی هه‌موو راپۆرته هه‌واڵه‌كان، (IFS) نه‌یتوانییوه سوپای مه‌هدی (JAM) له‌ناوبه‌رێت.
دوای نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌شه‌ڕو پێكدادان، رۆژنامه‌كان ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاوكرده‌وه كه‌متر له‌سێ به‌شی شاری به‌سره له‌ژێر كۆنترۆڵی (ISF)دایه، ته‌نانه‌ت به‌پشتیوانی موشه‌كه هه‌واییه‌كانی تیمه تایبه‌ته‌كانی هێزی ئه‌مریكاش، (ISF) هێشتا له‌توانایدا نه‌بوو كه‌سوپای مه‌هدی وه‌دربنێت و ئاسایشی شاره‌كه بپارێزێت، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق (ISF) واده‌رده‌كه‌وێت كه‌بێ توانابن له‌كۆنترۆڵكردنی ئه‌و توندوتیژییه‌ی كه له‌عێراقدا بوونی هه‌یه (ته‌نانه‌ت به‌هاوكاری ئاكتیڤی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیاردا، هه‌روه‌ها تیمی سه‌ربازی ژماره 18ی هێزی پیاده‌ی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌یه‌كی تر به‌مه‌به‌ستی سه‌ربه‌ستكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌به‌رپاكردنی هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی له‌شاری به‌سره، هه‌ربۆیه سه‌قامگیری له‌ژێر سایه‌ی حكومه‌تێكی مه‌ركه‌زی به‌هێزدا چاوه‌ڕوان ناكرێت له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، به‌ڵام خراپتر له‌وه برتییه له‌هه‌وڵێكی شكستخواردوو به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی توندوتیژی له‌لایه‌ن مالكی یه‌وه له‌ئێستادا كه ره‌نگه ده‌ره‌نجامی خراپ به‌دوای خۆیدا بهێنێت، ئومێدی سه‌قامگیری له‌عێراق و له‌مڕۆدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت ده‌به‌ستێت به‌سیسته‌می ئاگربه‌سته ناوچه‌ییه‌كان كه به‌هۆیانه‌وه شه‌ڕكه‌ره‌كانی پێشوو خۆویستانه ره‌زامه‌ندییان نواندووه كه‌شه‌ڕ بوه‌ستێنن له‌به‌رامبه‌ر به‌ڵێنێكدا كه‌ئه‌وان چه‌كیان ئاراسته نه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێستا واده‌ركه‌وت كه‌حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی ئه‌و په‌یماننامانه‌ی فه‌رامۆشكردووه و هێرشده‌كاته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌پابه‌ندن پێیانه‌وه.
هه‌ر لایه‌نێكی به‌رهه‌ڵستكار كه‌به‌بێ ده‌نگی چاوه‌ڕوانه كه(ISF) كۆتایی به یه‌كێك له‌لایه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی تر بهێنێت ئه‌وه‌یان گێله یاخوود مه‌یلی خۆكوشتن ده‌كات.
ئه‌نجامه‌كه‌ش بریتیده‌بێت له‌گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ رۆژه توندوتیژه‌كانی ساڵی 2006و سه‌ره‌تای 2007، به‌ڵام به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی رێَژه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا نه‌ك زیادكردنیان.
ئه‌گه‌ر ئێمه عێراق سه‌قامگیربكه‌ین له‌ڕێگه‌ی ئاگربه‌سته ناوچه‌ییه‌كانه‌وه‌و له‌لایه‌ن چینی به‌رهه‌ڵستكاره‌كانه‌وه كه‌ئاگربه‌ست په‌سه‌ند ده‌كه‌ن، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه پێویسته ئێمه پابه‌ندبین به‌مه‌رجه‌كانی رێكه‌وتننامه‌كه‌وه‌و حكومه‌تی عێراقیش ناچاربكه‌ین كه‌هه‌مان كار ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌ش به‌مانای په‌سه‌ندكردنی مانه‌وه‌ی به‌رده‌وام و ئاسایشی چینی به‌رهه‌ڵستكاری ناوچه‌یی دێت كه ڕه‌زامه‌ندبوون كۆتایی به‌جه‌نگ بێنن (ئه‌گه‌ر خۆیان له‌مه‌رجه‌كانی ئاگربه‌سته‌كه پاشگه‌زنه‌بنه‌وه).
هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه له‌مه‌رجه‌كانی رێكه‌وتننامه‌كه‌دا ئه‌نجام بدرێت (به‌به‌هانه‌ی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ئه‌و چینه به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی كه‌چه‌كدارن و ناتوانرێت به‌بێ زیانێكی كه‌م له‌ناو ببرێن) ئه‌وا توندوتیژی به‌دوای خۆیدا دێنێت، چونكه هه‌ریه‌ك له‌وان به‌هێرشكردنه سه‌ر لایه‌نه‌كانی دی به‌رگری له‌خۆی ده‌كات، هه‌ربۆیه سه‌قامگیری به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌ره‌وژور و هه‌وڵدان به‌مه‌به‌ستی بنیادنانی حكومه‌تێكی به‌هێزی مه‌ركه‌زی به‌هێزی چه‌ك كارساز نابێت.
پێویسته له‌سه‌رمان كه‌هه‌وڵی بێ‌شومار بده‌ین تاكو ئۆپۆزسیۆنه عێراقییه‌كان قایل بكه‌ین كه‌به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه رووه‌و عێراقێكی یه‌كگرتووی سیاسی هه‌گاو بنێن، ره‌نگه دواجار ئه‌م پڕۆسه‌یه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵماندا پڕۆسه‌یه‌كی سارد و سڕی ئاشتی بێنیینه كایه‌وه له‌ئه‌نجامی داماڵینی میلیشیا چه‌كداره‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی خۆنه‌ویستانه، یاخود ئه‌گه‌ر رێگه‌مان به‌حكومه‌تی عێراقیدا كه‌خۆی ئه‌وكاره به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، ئه‌وا ده‌ره‌نجامه‌كه بریتی ده‌بێت له‌به‌رپابوونی توندوو تیژییه‌كی مه‌ترسیدارو چانسی ئاشت بوونه‌وه‌ش كه‌مترده‌كاته‌وه له‌ئاینده‌دا.
ده‌رئه‌نجام و كۆتایی
سستمی ئاگربه‌ستی ناوچه‌یی له‌عێراقدا ره‌نگه چانسی سه‌قامگیریی له وڵات‌دا پێشكه‌ش بكات، هه‌روه‌ها پێده‌چێت رێگه‌گرتن بێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر مه‌ترسییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌شكست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام درككردنی به‌م چانسه كارێكی ئاسان نییه‌و ئه‌و جۆره عێراقه‌ش به‌رهه‌م ناهێنێت كه له‌ساڵی 2003 دا ئێمه به‌ئومێدیه‌وه بووین، وڵاتێك له‌ڕێگه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه‌ئاماژه‌مان پێدا سه‌قامگیربكرێت چاوه‌ڕوانی به‌هێزبوونی لێناكرێت، عێراق ناتوانێت له‌ڕووی ناوخۆییه‌وه پته‌وبێت و بوونی دیموكراسی له‌خۆیدا به‌رجه‌سته‌بكات، عێراق ده‌بێته ناوچه‌یه‌كی ناجێگیری ئاگربه‌سته ناوچه‌ییه‌كان له‌لایه‌ن سونه‌و شیعه‌كانه‌وه كه یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌ناوچه جیاوازه‌كاندا بوونیان هه‌یه له‌گه‌ڵ راژه‌ی گرنگی پێشكه‌شكراو له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌سنوری دابه‌شكردنی سامانه نه‌وتییه‌كاندا .عێراق وڵاتێكه كه‌پێویستییه‌كی به‌رده‌وامی به‌ئاشتی پارێزی ده‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی ئاگربه‌سته‌كان رێكبخات و كاری ئه‌وه‌بێت كه‌رێگری له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژیی بكات و به‌ربه‌ست بێت له‌به‌رده‌م هه‌رده‌ست تێوه‌ردانێكی وڵاتانی دراوسێ له‌كاروباری حكومه‌تی لاوازی عێراقی له‌چه‌ندین ساڵی داهاتوودا.
وێڕای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه‌ئاشتی هه‌ره‌س بێنێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و چینه به‌رهه‌ڵستكاره سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌و رۆڵه بگێڕن كه‌ئاماژه‌مان پێدا، ئه‌ركه‌كانی درێژخایه‌نی پاراستنی ئاشتی هه‌ندێك جار سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت، به‌ڵام ئاشتی پارێزه‌كان هه‌ندێك جار وه‌ك داگیركه‌ر سه‌یرده‌كرێن له‌لایه‌ن دانیشتووانه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌توانرێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ئه‌لتێرناتیڤێكی تر له‌ژێر به‌یداخی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا شوێنیان بكرێته‌وه، ئه‌وا به‌رگری نیشتمانی له‌دژی داگیركاری بیانی ره‌نگه یاخی بوونێكی نوێ و جه‌نگێكی جیاواز له‌خۆ بگرێت، ئه‌گه‌ر توندوتیژی و كایه‌بازییه‌كانی تێكده‌ران له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی ئاشتی پارێزه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزو كاریگه‌ر نه‌بێت، ئه‌وا قه‌واره‌ی ئه‌و دژایه‌تییه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چه‌سپاندنی یاسا‌و هه‌وڵه‌كان هه‌ره‌س پێدێنێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه به‌رده‌وامه‌كان نه‌بنه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م خۆڕێكخستنه‌وه‌ی قاعیده و ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاگربه‌ستانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌ناوچه‌كانی تری عێراقدا بڵاونه‌بێته‌وه ئه‌وا دواتر ئه‌ركی ئه‌مریكا بریتی ده‌بێت له‌شه‌ڕكردن به‌بێ پاراستنی هیچ ئاشتییه‌ك، ئه‌گه‌ر سه‌در ئارامی خۆی له‌ده‌ست بدات (له‌ئه‌نجامی هێرشی حكومه‌تی مالكی له‌شاری به‌سره) یاخود ئه‌گه‌ر ناوبراو كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ستبدات سه‌باره‌ت به‌په‌رته‌وازه‌بوونی سووپاكه‌ی ئه‌وا هه‌موو سستمی ئاگربه‌سته ناوچه‌ییه‌كانی ئه‌مڕۆمان هه‌ره‌س دێنێت.