به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و لیتاوه سیاسی‌و ستراتیجی‌یه‌ی ئه‌مریكا له عێراقدا تێ‌ی كه‌وتووه، توركیا، كه هاوپه‌یمانی ناتۆیه، وا دیاره ناتوانێت دواهاتی كرداره سه‌ربازی‌یه‌كانی فه‌رامۆش بكات‌و په‌یمانه‌كانی سه‌باره‌ت به ته‌واوبه‌دیموكراسیكردنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی پشتگوێ ده‌هات. سنووربه‌زاندنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر كوردستان، ئارامترین ناوچه له عێراقدا، له شوباتی2008، لایه‌نێكی تری جێینیگه‌رانیی كێشه‌كانی عێراقی ده‌رخست، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش كه رووبه‌ڕووی وڵاته‌كه ده‌بنه‌وه، ئه‌و وڵاته‌ی به‌وردی به‌ره‌و سه‌رقامگیریی هه‌نگاوده‌نێ. هه‌رچه‌نده رۆژێك دوای سه‌ردانه‌كه‌ی رۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بۆ ئه‌نكه‌ره هێرشه‌كه وه‌ستێنرا، ئه‌م كرداره‌ی توركیا ده‌رخه‌ری ویستی گه‌شه‌كردووی وڵاتانه بۆ ده‌ستدرێژی یه‌كلایه‌نه بۆ سه‌ر سنووره‌كان. مه‌به‌ست لێره، باسكردنی مافی وڵاتان، به توركیاشه‌وه، بۆ پارێزگاری له خۆكردن نیه. ئه‌وه‌ی باسی ئه‌كه‌ین به‌كارهێنان یان هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هه‌ڕه‌مه‌كییانه‌ی هێزی سه‌ربازی‌یه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان به شێوه‌یه‌ك كه سنووردارێتی پێوه دیار نه‌بێت، ته‌نانه‌ت له‌كاتێكا كه هه‌مووان ئه‌زانن كێشه‌ی توركیا له‌ناو وڵاته‌كه‌ی خۆیدایه‌و له‌گه‌ڵ كه‌مایه‌تی كوردی وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌تی. چه‌كداره‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان، به‌پێ‌ی راپۆرته‌كان، له باكوری كوردستانن. توركیا ئه‌بووایه له پێشدا هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق‌و ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا بكردایه پێش ده‌ستپێكردنی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری. هه‌ڵسوكه‌وتی له‌مجۆره پرسیاری ئه‌وه دێنێته پێشه‌وه كه ئایا توركیا به راستی خوازیاری به ئه‌ندامبوونه له یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ك هاوبه‌شێكی هاوتا یان نا. به وردی چاودێریی به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی توركیام كردووه‌و پشتگیری ئه‌و داوایه‌یان بووم بۆ په‌یوه‌ندیكردن به جڤاتی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاوه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، هه‌ڵبژاردنی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیر‌و هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆتاییهێنان به سیستمی دوانه‌یی ده‌سه‌ڵات كه توركیای لاوازكردبوو، جێگه‌ی ده‌ستخۆشی‌یه. به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌و ویستی ده‌سته‌بژێری سه‌ربازی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك "ئه‌وانه‌ی له حكومه‌تدا توانای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كانیان هه‌یه" هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، ناتوانرێت له‌به‌رچاونه‌گیرێت. له راستیدا، تا ئه‌وكاته‌ی كه رۆڵی سوپای توركیا نه‌خرێته ژێر كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتێكی سیڤیله‌وه، نابێت وه‌همی دیموكراسیی راسته‌قینه‌مان له‌و وڵاته‌دا لێ ببێت به راست. بایه‌خدانی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕ دژی تیرۆریزم سیاسه‌تێكی لێ كه‌وتۆته‌وه كه به‌خۆیه‌وه ژماره‌ی ئه‌و رژێمه ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌ی كه كه‌مترین مافه‌كانی ره‌چاو ئه‌كه‌ن هاوتایه له‌گه‌ڵ هاوكارییه‌كانیان له رێڕه‌وی دژه تیرۆریزمه‌كه‌ی ئێمه‌دا. ناشاردرێته‌وه، له سه‌رده‌می جه‌نگی سارددا، توركیا رۆڵێكی سه‌ره‌كی بینی له سنوورداركردنی فراوانخوازیی سۆڤێت‌و به‌شداریكرد له ئاشتیی جیهانیدا. به‌ڵام جه‌نگی سارد كۆتاییهاتووه‌و، به بۆچوونی من، توركیا هه‌نگاوی نه‌ناوه به رووی به‌دیموكراسیبوون‌و یه‌كسانیی كۆمه‌ڵایه‌تی. توركیا هێشتا به پێویستی نه‌زانیوه بڕیارێكی دروست سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی قوبرس ده‌ربكات، كۆتایی به داگیركاریی قوبرس بهێنێت،و به‌پێ‌ی ئه‌و یاسا‌و بڕیارانه كار بكات كه له بڕیاره جیاجیاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا باسكراون كه به روونی توند‌وتیژییه‌كه مه‌حكوم ده‌كه‌ن. ده‌بێت چه‌ندین چاكسازی ئه‌نجامبدرێت پێش ئه‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندی بكات به یه‌كێتی ئه‌وروپاوه. یه‌كه‌م‌و گرنگترینیان ئه‌وه‌یه سوپا بخاته ژێر كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتێكی سیڤیله‌وه. بۆ ماوه‌ی زیاتر له 60 ساڵ، واشنتۆن ئه‌و كاره‌ی كردووه هه‌ركاتێك سوپا ویستبێتی ده‌ست وه‌ربداته ژیانی سیاسی وڵاته‌كه‌وه‌و به‌خشیوێتی له‌وه‌ی كه وه‌ك زامنكه‌ری ته‌رتیبێكی ده‌ستووری رۆڵی هه‌بێت. هه‌رچه‌نده بیانوو بۆ گروپه چه‌كداره‌كان راوه‌دوونانی تیرۆریسته‌كانه، رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی توركیا به جدیی هه‌وڵیان نه‌داوه بۆ چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه‌ی مه‌سه‌له‌ی گروپه كوردییه‌كانی ناو توركیا. توركیا رووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك كایه‌بازیی ده‌بێته‌وه له هه‌وڵه‌كانیدا بۆ گه‌یشتن به‌و پێودانگانه‌ی كه بۆ بوونه ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا پێویستن. بیریاران راكێشرانه به‌رده‌م دادگاكان به‌تۆمه‌تی بێڕێزی نواندن به‌رامبه‌ر توركیزم یان كه‌سایه‌تی خودی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك یان به‌هۆی له‌سه‌ركردنی كڵاوی هه‌ڵه‌وه! جار له‌دوای جار، و به گشتی كه‌سایه‌تی‌یه ناسراوه‌كانی بواری ئه‌ده‌ب، له‌ناویاندا ئۆرهان پامۆكی وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ، تۆمه‌تباركراون به بێڕێزی نواندن به‌رامبه‌ر توركیزم. ته‌نانه‌ت كه‌سه ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆ ئه‌مریكی‌و ئه‌وروپی‌یه‌كان تاوانباركراون به "ئاژاوه‌گێڕی" به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌وتۆ كه له وڵاته دیموكراته‌كان جگه له ئازادی راده‌ربڕین‌و هه‌وڵێكی راستگۆیانه بۆ راستكردنه‌وه‌ی مێژووی هه‌شتا ساڵه‌ی وڵات، هیچ ناوێكی تری لێ نانرێت. "تاوان"ه‌كه‌ی پامۆك، بۆ نمونه، ئه‌وه‌یه له كتێبه‌كه‌یدا به ناونیشانی "به‌فر" باسی له بوونی پاشماوه یۆنانی‌و ئه‌رمه‌نی كردووه له ناو خاكی توركیادا. راستكردنه‌وه‌ی مێژوو، یان هه‌ر ناوێكی تری لێ بنرێت، نابێت له هیچ هه‌ل‌و مه‌رجێكدا به تاوان دابنرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێویسته سوپا بخرێته ژێر كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتێكی سیڤیله‌وه، چوار مه‌یدانی تری سیاسی هه‌ن كه پێویسته تیایاندا چاكسازی‌و راستكردنه‌وه ئه‌نجامبدرێت: هاوچه‌رخكردنی سیستمی یاسایی، زامنكردنی مافی كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كان، ملكه‌چكردن بۆ رێكه‌وتننامه‌و بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و رێزگرتن له سه‌روه‌ریی وڵاتانی دراوسێ. ئه‌مانه هه‌موو پێویستیان به چاكسازی‌یه. پێشكه‌وتن له‌م مه‌یدانه گرنگانه‌دا چاره‌نوسسازه ئه‌گه‌ر توركیا بیه‌وێت دیموكراسییه‌تی ته‌واو پیاده بكات. له 21ی ئازاری 2008 سه‌روتاری نیویۆرك تایمز رایگه‌یاند كه "هه‌فته‌ی رابردوو داوایه‌ك له‌لایه‌ن یه‌كێك له داواكاره باڵاكانی توركیاوه به‌رزكراوه‌ته‌وه كه داوا له دادگای ده‌ستوریی ده‌كات گه‌وره‌ترین پارتی سیاسی دابخات، به‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر سه‌قامگیری سیاسی‌و ئابووری‌و ئابڕووی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نكه‌ره. داواكاره‌كه داواده‌كات كه پارێزگاری له بنه‌ما‌و به‌ها باڵاكانی دامه‌زرێنه‌ری توركیای هاوچه‌رخ، مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك، بكرێت. له راستیدا ئه‌و به‌هایانه كه‌مده‌كاته‌وه. ره‌چاونه‌كردن‌و رێزنه‌گرتنی دیموكراسی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بووه‌ته تایبمه‌تمه‌ندیی ئه‌و رێگه‌یه‌ی كه پێكهاته‌ی سیاسیی گارده‌كۆنه‌كانی توركیا كردوویه‌تیه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی زیادبوونی پارتێكی سیاسی‌و دیموكراتی مۆدێرن كه له‌لایه‌ن رۆژئاواوه ئاراسته ده‌كرێت، له‌و وڵاته‌دا كه بیر‌وباوه‌ڕی ئیسلامیی زۆرینه ره‌گی داكوتاوه. دادگا‌و داواكاره‌كانی توركیا، شانبه‌شانی جه‌نه‌راڵه بڵندپایه‌كان، خۆیان وه‌ك پارێزه‌ری دامه‌زراوه‌یی ئه‌و میراته‌ی ئه‌تاتورك له قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن كه به جۆرێك لێكی ده‌ده‌نه‌وه كه خزمه‌تی خۆی بكات. به‌ڵام كێشه‌ی قوڵتر ئه‌و كۆمه‌ڵه یاسای ئایدۆلۆجی تونده‌ن كه رێگه به داواكاره وریاكان ده‌ده‌ن له‌ژێر واتای ئه‌وتۆ كه به‌ڕێگه‌ی به‌رفراوان لێكده‌درێنه‌وه، وه‌ك "عه‌لمانیه‌ت"و "توركێتی" كار بۆ مه‌رامه‌كانیان بكه‌ن. ئه‌م یاسایه نه‌ك ته‌نیا دژی لایه‌نه سیاسی‌یه‌كان، به‌ڵكو دژی هه‌ندێك له بیریار‌و نووسه‌ره ناوداره‌كانی توركیاش به‌كارهێنراون. ئه‌و پێگه جیهانی‌یه‌ی پاتریاركه‌یت‌و هه‌وڵی رۆژانه له‌پێناوی مانه‌وه‌یدا بابه‌تی ئه‌وتۆن كه ناتوانرێ له‌لایه‌ن جڤاتی نێوده‌وڵه‌تی‌یه‌وه بشاردرێنه‌وه، زۆر كه‌متر له‌وه‌ی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه ئه‌توانرێت. پاتریاركه‌یت، یه‌كێك له‌و حه‌وت بنه‌ڕه‌ته‌ی له‌سه‌ر شوێنكه‌وتووانی مه‌سیح بنیادنراوه، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی 380 ملیۆن باوه‌ڕداری ئۆرسۆدۆكسی‌یه‌و مانه‌وه‌ی له ئه‌سته‌موڵ به‌پێ‌ی رێكه‌وتننامه‌ی لۆزان زامنكراوه. له‌وكاته‌وه له‌وێ‌یه كه سه‌ینت ئه‌ندرو پێ‌ی نایه ئه‌و خاكه‌وه، كه به نزیكه‌یی هاوكاته له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی سه‌ینت پیته‌ر بۆ خاكی رۆم. كه‌چی توركیای هاوچه‌رخ له بایه‌خی ئه‌مه كه‌مده‌كاته‌وه تا ئاستی بوتیكێكی ئایینی‌و عرقی‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی، كه قه‌شه‌یه‌كی باڵای به‌ناوبانگه به‌ناوی بارزۆلۆمیوی یه‌كه‌م، ده‌كاته بابه‌تی تۆقاندن. به‌م رێگه‌یه، 380 ملیۆن باوه‌ڕداری ئۆرسۆدۆكس ئه‌و پێگه باڵایه‌ی به سه‌ركرده‌ی رۆحیی خۆیان‌و پاتریاركه‌یتی جیهانیی ئه‌زانن، توركیا به "ئه‌سقه‌فی توركیا" ناوزه‌دی ده‌كات. جگه له‌مه‌ش، به‌پێ‌ی ده‌قی "جیاكردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت"، حكومه‌تی توركیا خوێندنگه‌ی ئایینی "هالكی" داخست‌و سیاسه‌ته‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌ش بوونه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی یۆنانیی گه‌شه‌سه‌ندوو له سه‌د‌و بیست هه‌زاره‌وه له ساڵی 1960 بۆ كه‌متر له‌ی سێ هه‌زار له‌مڕۆدا. حكومه‌تی توركی رێگه به سازدانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌ندامانی كه‌نیسه‌ی ئۆرسۆدۆكس نادات له شاری ئه‌سته‌موڵ، هه‌روه‌ها سنوورێك داده‌نێت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌سقه‌فی نوێ‌دا ئه‌مه‌ش بڕیارێكه له‌لایه‌ن ئه‌سقه‌فه‌كانی تره‌وه كه له شاره‌كه‌دا نیشته‌جین ده‌درێت. ئه‌م جۆره كارانه له تاقیكردنه‌وه‌ی ره‌فتاری دیموكراتیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنن‌و پێویسته له هه‌موو به‌شه‌كانی جیهانیشدا چاوپۆشی‌یان لێ نه‌كرێت. كوشتاره به‌دناوه‌كانی سێپته‌مبه‌ری 1955 به سه‌ركردایه‌تی خودی حكومه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی بۆنانی له كاولكاری‌دا به‌جێهێشت. له ئه‌نجامی ناڕه‌زایی نێوده‌وڵه‌تی، له‌پاش شه‌ش ساڵ حكومه‌ته‌كه تاوانباركرا به‌وه‌ی لێپرسراوه به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی‌یه‌و چوار ئه‌ندامیش (كه عه‌ندنان میندیریسی سه‌رۆك وه‌زیرانیشی له‌خۆ ده‌گرت) له ئه‌نجامی ئه‌و كرده‌وه دڕندانه‌یه هه‌ڵواسراون. له ساڵی 1964 چه‌وساندنه‌وه‌ی دژ به گریك دووباره سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌و له ساڵی 1974 ئه‌و كۆمه‌ڵگایه كه له سه‌رده‌می دێرینه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو تا راده‌یه‌كی زۆر له‌پێش چاو ون بووبوو ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌م پاكتاوی نه‌ژادی داده‌نرێت له مێژووی هاوچه‌رخ دا. له ئاڵوگۆڕی دانیشتوان له ساڵی 1923 له نێوان یۆنان‌و توركیا كۆمه‌ڵگای یۆنانیی له‌خۆ نه‌گرت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه سه‌د هه‌زار موسوڵمانی 999 و یۆنانیی له‌خۆ گرت. ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگای 999 بۆ سه‌د‌و هه‌شتا هه‌زار زیادی كردووه كه له په‌رله‌مانی یۆنانیدا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن. چاره‌نووسی كه‌مایه‌تی‌یه ئه‌رمه‌نی‌و كوردییه‌كان جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر هه‌مان شێوازی ناسیۆنالیزمی پته‌وی توركی‌و ناجیاوازی رۆژئاوایی. له ژێر سایه‌ی حكومه‌ته هه‌نووكه‌ییه‌كه‌دایه كه كورده‌كانی توركیا رێگه‌یان پێ‌دراوه زمانی خۆیان به‌كاربێنن‌و بانگه‌شه‌ی شوێنی خۆیان بكه‌ن له سیستمی سیاسی توركی‌دا. ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیر‌و حكومه‌ته‌كه‌ی له‌م پێشكه‌وتنه‌دا رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه. بۆ زیاتر له په‌نجا ساڵ كورده‌كان وه‌ك (توركه‌كانی شاخ) ناودێر ده‌كران، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تێكه كه رق‌و كینه‌ی له كۆمه‌ڵگای كوردیدا به‌رپاكردووه.
داگیركردنی عێراق‌و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئازادی له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری دراوسێكاندا فاكته‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌قامگیری ناوچه‌ییه.
له‌و ساته‌وه‌ی ئه‌ردۆگان ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست به دڵنیاییه‌وه چه‌ندین گۆڕانكاری پۆزتیڤ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و یۆنان‌دا هاتۆته كایه‌وه. به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی (دیمیتریس كریستۆفیاس) به سه‌رۆكی قوبرس توركیا هیچ پاساوێكی نیه له به‌دواداچوونی رێگه‌چاره‌یه‌كدا كه زامنی دیموكراسی ده‌كات سه‌باره‌ت به قوبرس‌و یۆنانی‌و كورده‌كان. سه‌ركرده‌ی نوێ‌ی قوبروسی ده‌شێت به توندی تۆمه‌تبار بكرێت سه‌باره‌ت به ئه‌جێندایه‌كی ناسیۆنالیزمی توند. ئه‌و كۆمۆنیستێكه كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌ندیكای كرێكارانی توركی‌دا سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنێكی ره‌وای سامان جه‌نگاوه. توركیا له مه‌سه‌له‌ی نه‌ژادی قوبرسی‌دا رووبه‌ڕووی زیان ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر سوور بێت له‌سه‌ر هێنانه كایه‌ی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئه‌ركه‌كه‌یاندا سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی په‌سه‌ندكراو له قوبرس دا. چی داوا ده‌كرێت‌و هه‌رچی‌یه‌ك كه لایه‌نی یۆنانی ئاماده‌یه ملی بۆ كه‌چ بكات بریتی‌یه له یه‌كسانیی هه‌موو هاووڵاتییان له‌به‌رامبه‌ر یاسا‌و رێزگرتنی تاكه‌كان. ئه‌م ئامانجه ره‌سه‌نانه له ئه‌نجامی داگیركاری چل هه‌زار سه‌بازه توركیه‌كه‌وه به‌ده‌ست نایه‌ت كه بۆ ماوه‌ی سی‌وپێنج ساڵ رێژه‌ی له‌سه‌دا چلی خاكی نیشتمانه‌كه‌یان داگیركردووه. ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له‌به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی نوێ‌ی قوبرسیدایه پێویسته به‌فیڕۆ نه‌درێت.
دۆناڵد ئێم پاین، دیموكرات له نیوجێرسییه‌وه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكایه و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ئه‌فریقا‌و ته‌ندروستی جیهانی‌یه له كۆمیته‌ی ئه‌نجومه‌نی كاروباری ده‌ره‌وه.