ئه‌م شه‌ش كه‌سه : دیارنه‌مانی كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان له عێراق
وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه: ئارام مه‌حمود ئه‌حمه‌د
شه‌ش كه‌سایه‌تی له عێراق به هه‌مو توانایانه‌وه له پانتایی سیاسه‌تدا ده‌ركه‌وتن و له‌گه‌ڵیدا ڕۆیشتن و له زۆربه‌ی بۆنه و ڕوداوه‌كاندا كاریگه‌ریان هه‌بو. ناوی ئه‌وان ده‌بیسرا, ئه‌یاد عه‌للاوی, ئیبراهیم جه‌عفه‌ری, غازی یاوه‌ر, ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی, .... زۆربه‌ی ئه‌وانه گۆشه‌گیریان هه‌ڵبژارد. چۆن گه‌یشتنه ئه‌م جێگه‌یه, په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئه‌وانه‌یتر چۆن بو؟ پێش داگیركردنی عێراق چۆن بون و دوای ئه‌وه چۆن بون؟ ئێستا له كوێن؟ چی ده‌كه‌ن؟ ئه‌مه نوسینێكی كورته له‌باره‌ی كه‌سایه‌تیه عێراقیه‌كانه‌وه و ڕونی ده‌كاته‌وه كه‌ی ده‌ركه‌وتن و چۆن ونبون.
جه‌عفه‌ری, ئه‌دیب و سیاسه‌تمه‌دار
ناوی ته‌واوی (ابراهیم عبدالكریم الاشیقری الجعفری)ه, ساڵی 1947 له كه‌ربه‌لا له‌دایك بوه و له‌وێ وانه‌ی بیری دینی شیعه‌ی خوێند. جه‌عفه‌ری له بنه‌ماڵه‌یه‌كی شیعه‌یه به ناوی ((ال اشقر)) كه ده‌گه‌نه‌وه به ئیمام مو‌سا كازم(ع). ئه‌و له زانكۆی موصڵ پزیشكی خوێند و ساڵی 1974 ته‌واوی كرد, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌عفه‌ری حه‌زی له ئه‌ده‌بیات و هۆنراوه بوه.
جه‌عفه‌ری ساڵی 1966 په‌یوه‌ندی كرد به پارتی ده‌عوه‌ی ئیسلامیه‌وه, ئه‌م پارته كه كۆنترین پارتی ئیسلامی شیعه‌ی عێراقه له‌لایه‌ن زانای به‌ناوبانگی عێراقی محه‌ممه‌د باقر صه‌دره‌وه دامه‌زرا. جه‌عفه‌ری له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رێكی ئه‌م پارته به‌ناوی صاڵح ئه‌دیب ئاشنا بو, ئه‌دیب ئه‌وی برده ناو پارته‌كه‌وه و ورده ورده له ڕێبه‌رانی پارته‌كه نزیك بۆوه تا ئه‌وه‌نده‌ی كه بوبه سه‌رۆك و وته‌بێژی ئه‌م پارته. له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و ناوێكی بۆ خۆی هه‌ڵبژارد ئه‌ویش ((ئه‌بو ئه‌حمه‌د جه‌عفه‌ری)) بو.
چالاكیه‌كانی پارتی ده‌عوه ساڵی 1980 له‌لایه‌ن صه‌ددام حسێن سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراقه‌وه یاساغ كرا له‌به‌ر ئه‌وه جه‌عفه‌ری ڕوی كرده سوریا و دوای ئه‌وه پارتی ده‌عوه له‌ناوخۆیدا بوبه سێ به‌شه‌وه, له‌به‌ر ئه‌وه جه‌عفه‌ری ڕوی كرده ئێران و له‌وێ نیشته‌جێ بو. به‌غدا له‌ماوه‌ی شه‌ڕی ئێران-عێراقدا پارتی ده‌عوه‌ی تاوانبار كرد به ئه‌وه‌ی كه لایه‌نگیری ئێران ده‌كات. ساڵی 1989 جه‌عفه‌ری ڕۆیشت بۆ به‌ریتانیا. ده‌وترێ كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ساڵی 1981ی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له به‌یروت و ته‌قینه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا ساڵی 1983 تۆڵه سه‌ندنه‌وه بوه له‌م دو وڵاته به‌هۆی پشتیوانی كردنی سه‌ربازی ئه‌م دو وڵاته له حكومه‌تی پێشوی صه‌ددام له شه‌ڕی دژی ئێران و ئه‌م پارته تاوانبار كراوه به ئه‌نجامدانی ئه‌م ته‌قینه‌وانه.
بازرگانی له ئیمارات
جه‌عفه‌ری له سه‌رۆكایه‌تی پارتی ده‌عوه‌وه, دوای ماوه‌یه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیری نوری مالكی له مانگی ئاوریلی 2006 و هه‌ڵبژاردنی مالكی وه‌كو سه‌رۆكی پارته‌كه, دور خرایه‌وه. له مانگی 6/2006دا به پێی فه‌رمانێك له نوسینگه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه جه‌عفه‌ری خانه‌نشین كرا. دوای ماوه‌یه‌ك جه‌عفه‌ری دامه‌زراندنی پارتێكی ڕاگه‌یاند به‌ناوی ڕێڕه‌وی چاكسازی نه‌ته‌وه‌یی عێراق. ئه‌م پارته به پارچه‌بونێكی پارتی ده‌عوه داده‌نرێت و ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕێبه‌ران و كادیرانی پارتی ده‌عوه له كۆنفرانسێكی گشتی پارته‌كه‌دا چونه ناو ئه‌و پارته‌وه. بونی سیاسی جه‌عفه‌ری له عێراقدا كاڵ بۆوه و هه‌ندێك سه‌رچاوه ئاماژه به ئه‌نجامدانی هه‌ندێك كار ده‌كه‌ن له ئیماراتی یه‌كگرتوی عه‌ره‌بی به‌ڵام ئه‌و پێی خۆشه جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه ناو پانتایی سیاسی عێراقه‌وه.
چه‌له‌بی, ئه‌ریستۆقراتی شیعه
ئه‌و په‌یوه‌سته به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ریستۆقراتی شیعه‌وه كه په‌یوه‌ندیه‌كی قوڵیان هه‌بوه به بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی هاشمی عێراقه‌وه. له 30 ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1944 له باوكێكی میصری ده‌وڵه‌مه‌ند هاته دنیاوه و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دوای له‌ناوچونی ڕژێمی پاشایه‌تی ساڵی 1958 ڕۆیشت بۆ به‌ریتانیا. ئه‌و له‌گه‌ڵ كچی عادل عه‌سیران وه‌زیری پێشوی به‌رگری لوبنان ژیانی هاوسه‌ری پێكهێنا, پێنج خوشكی هه‌یه و یه‌كێكیان هاوسه‌ری ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وه‌زیری پێشوی عێراقه. دكتۆرای خۆی له بواری ماتماتیكدا له زانكۆیه‌كی ئه‌مریكایی وه‌رگرت به‌ڵام جیهانی ماتماتیكی جێهێشت و ڕوی كرده جیهانی سیاسه‌ت. دكستر ولكنز له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه‌له به‌رواری 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2006 له نیویۆرك تایمز بڵاوكرایه‌وه به‌م شێوه‌یه باسی ده‌كات ((كه‌سایه‌تیه‌كه كه كۆمه‌ڵێك كه‌موكورتی له خۆیدا هه‌یه)). له به‌رجه‌سته‌ترین شێوازه سیاسیه ((كه‌موكورته‌كانی)) هاوكاری میانه ڕه‌وه‌كانه له ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها ڕێبه‌ره ئێرانیه‌كانیش.
بێ ماڵ و حاڵی سیاسه‌ت
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له كاتێكدا كه یه‌كێك بو له كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی دوای داگیركردن, به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو دوای شكست هێنانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2005دا له پانتایی سیاسی عێراقدا دیارنه‌ما. ڕاگه‌یاندنه‌كان هۆی دیار نه‌مانی بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه ئه‌مریكا پشتیوانیه‌كانی وه‌ستاندوه بۆ ئه‌و به هۆی گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی عێراق بۆ تاران و هه‌روه‌ها زانیای ناڕاستی داوه به ئه‌مریكا له‌باره‌ی چه‌كه كۆمه‌ڵ كوژه‌كانی عێراق پێش هێرش كردنه سه‌ر ئه‌م وڵاته. نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی چاودێری وه‌زاره‌تی خزمه‌ت گوزاری له عێراقدا به ئه‌و سپارد, ئه‌مه‌ش نه‌بوه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پانتایی سیاسه‌ت. ئێستا خه‌ریكی هاتوچۆیه له نێوان به‌غدا, به‌یروت, واشنتۆن و له‌نده‌ندا.
عه‌للاوی, شیعه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند
ئه‌یاد عه‌للاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی شیعه له شاری ناصریه‌ی باشوری عێراق هاتۆته دنیاوه. باپیره‌ی له گفتوگۆكاندا له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كاندا بۆ سه‌ربه‌خۆیی عێراق ساڵی 1932 به‌شداری كردوه, باوكیشی پزیشك و ئه‌ندامی په‌رله‌مان بوه له‌ماوه‌ی پاشایه‌تیدا. ساڵی 1945 هاتۆته دنیاوه و له ئینگلیز كه نشینگه‌ی ئه‌وێی هه‌یه – بڕوانامه‌ی پزیشكی ده‌ماخی له زانكۆی له‌نده‌ن وه‌رگرتوه.
نادیاری چالاك
عه‌للاوی له دوای دوركه‌وتنه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له پانتایی سیاسی عێراقدا دیار نه‌ما. ده‌وترێ كه ئه‌و هه‌وڵیداوه په‌یوه‌ندی دروست بكات له نێوان ڕێبه‌رانی به‌عس كه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق نیشته‌جێن و هه‌ندێك به‌رپرسی ئه‌مریكایی به‌ڵام كه‌سایه‌تیه به‌عسیه‌كان پێشوازیان له‌م كاره نه‌كردبو, هه‌روه‌ها ئه‌مریكاییه‌كانیش پشتیوانیان لێنه‌كرد.
شه‌ریف علی, كوڕه خاڵی مه‌لیك فه‌یصه‌ڵ
ئه‌و كوڕه خاڵی مه‌لیك فه‌یصه‌ڵی دووه‌م, دوایه‌مین پاشای عێراقه. باوكی شه‌ریف حسێن كوڕی عه‌لی هه‌ر له بنه‌ماڵه‌ی هاشمیه كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ (حه‌ججاره‌كان) و شاكای عێراق و ئه‌رده‌ن له ئه‌وانن.
ناوبژیوانی سه‌ربه‌خۆ
شه‌ریف به‌شداریه‌كی وه‌های نیه له پانتایی سیاسی عێراقدا به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت به نیازی ئه‌وه‌یه كه ناوبژیوانی سه‌ربه‌خۆ بێت له نێوان هه‌مو لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراقدا.
پاچه‌چی, عێراقی یان ئیماراتی
كوڕی موزاحم پاچه‌چی سیاسه‌تمه‌داری ده‌ورانی پاشایه‌تیه كه‌له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌یشتبوه پله‌ی سه‌رۆك وه‌زیری. له مانگی 5/1923 له به‌غدا هاتۆته دنیاوه و له زانكۆی ئه‌مریكی به‌یروت و زانكۆی جۆرج تاونی ئه‌مریكی خوێندویه‌تی. له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدولكه‌ریم قاسم سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراقدا نوێنه‌ری ئه‌م وڵاته بو له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدولسه‌لام عارف سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بو. پێش دامه‌زراندنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی ئیمارات له ئه‌بو زه‌بی ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد دوای ئه‌وه شێخ زاید سه‌رۆكی پێشوی ئیمارات وه‌كو ڕاوێژكاری خۆی ده‌ست نیشانی كرد. ئه‌و له‌و كه‌سانه بو كه له واژۆی یاسای دامه‌زراندنی ئیماراتی یه‌كگرتوی عه‌ره‌بی و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌یدا ئاماده بو. پاچه‌چی یه‌كه‌مین نوێنه‌ری وڵاتی ئیماراتی یه‌كگرتوی عه‌ره‌بی بو له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی حه‌فتای سه‌ده‌ی ڕابردودا.
هاوپه‌یمانی عه‌للاوی
پێش هێرش كردنی ئه‌مریكا بۆ عێراق پاچه‌چی چالاكی سیاسی وه‌های نه‌بو كه باس بكرێت. دوای ڕوخانی ڕژێمی صه‌ددام حسێن كۆمه‌ڵه‌ی دیموكراته سه‌ربه‌خۆكانی عێراقی دامه‌زراند و بو به هاوپه‌یمانی لیستی العراقیه به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وه‌زیری پێشوی عێراق و بوبه یه‌كێك له كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كانی. پۆل بریمه‌ر حاكمی ئه‌مریكایی عێراق ئه‌وی ده‌ست نیشان كرد به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵاتی عێراق به هۆی پیری و هه‌روه‌ها ڕابه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی دیموكراته سه‌ربه‌خۆكانی عێراق. پاچه‌چی سه‌رۆكایه‌تی كاتی ئه‌م ئه‌نجومه‌نی گرته ده‌ست. عه‌دنان پاچه‌چی دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌جومه‌نی ده‌سه‌ڵات خۆی كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری به‌ڵام غازی عه‌جیل یاوه‌ر هه‌ڵبژێردرا به سه‌رۆك كۆماری عێراق. ده‌وترێ دوای ئه‌وه‌ی كه عه‌دنان هه‌ستی كرد كه هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی غه‌یره سوننه یاوه‌ریان له‌و زیاتر به‌لاوه په‌سه‌ند بو, زۆربه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵاتیش پشتیوانیان ده‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان كشایه‌وه. ئه‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه له‌سه‌ر لیستی العراقیه به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق.
جێی متمانه‌ی ئه‌مریكا
پاچه‌چی په‌یوه‌ندی قوڵی هه‌یه به ئه‌مریكاوه به شێوه‌یه‌ك كه بوش له وته‌كانی مانگی 7/2004 دا به‌م شێوه‌یه باسی كرد ((یه‌كێك له به‌ڕێزترین ڕێبه‌رانی عێراق)). پاچه‌چی له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا وه‌كو میوانی تایبه‌تی لۆرا بوشی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا ئاماده بو.
الیاور, گه‌وره‌ی خێڵ
غازی مه‌شعه‌ل عه‌جیل یاوه‌ر له بنه‌ماڵه‌یه‌كه له شێخه‌كانی خێڵی شه‌مه‌ری عێراق كه له‌لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له نیوه دورگه‌ی عه‌ره‌ب, شام و عێراق بونیان هه‌یه. محمدبن بركات الجربا باپیره گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی یاوه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شانزه‌یه‌می زایینی‌دا مه‌ككه‌ی جێهێشت و له مه‌عان له ئه‌رده‌ن ژیانی به‌سه‌ر برد دوای ئه‌وه نه‌وه‌كانی هاتن بۆ كه‌ناره‌كانی فورات له عێراق. به‌وه به‌ناوبانگن كه بنه‌ماڵه‌كه‌یان له كۆنه‌وه هاوڕێی عوسمانیه‌كان بون, هه‌روه‌ها هه‌ندێك له بنه‌ماڵه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیان به ئینگلیزه‌كانه‌وه هه‌بوه له كاتی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی عێراقدا به شێوه‌یه‌ك كه باپیری عه‌جیل یاوه‌ر له بۆنه‌ی تاج له‌سه‌رنانی جۆرجی شه‌شه‌م ساڵی 1935 ئاماده بوه. غازی یاوه‌ر له 11 مارسی 1958 له پارێزگای موصڵ له باكوری عێراق هاتۆته دنیاوه و ئه‌و ساڵه بو كه ڕژێمی پاشایه‌تی له عێراق گۆڕا به كۆماری.
ماڵئاوایی له سیاسه‌ت
یاوه‌ر نه‌به‌سراوه‌ته‌وه به هیچ پارتێكی سیاسی عێراقه‌وه به‌ڵام ئه‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنێكی بچوكی په‌رله‌مان بو كه پێنج كورسی له ئه‌نجومه‌نی ئینتیقالی عێراقی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2005دا به‌ده‌ست هێنا. ئه‌نجومه‌نێك كه كه‌متر له ساڵێك مایه‌وه. له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراقدا فراكسیۆنی یاوه‌ر هیچ كورسیه‌كی له په‌رله‌مان به‌ده‌ست نه‌هێنا له‌به‌ر ئه‌وه ماڵئاوایی له سیاسه‌ت كرد و ڕوی كرده كاروباره بازرگانیه‌كانی له عه‌ممانی پایته‌خی ئه‌رده‌ن.