چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ: ئه‌حمه‌د داڤود ئوغلو، باڵیۆز‌و راوێژكاری سه‌ره‌كی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركی
چاوپێكه‌وتن له‌لایه‌ن: گریك برونۆ
به‌روار: 19ی سێپته‌مبه‌ری 2008
(ئه‌حمه‌د داڤود ئوغلۆ)ی راوێژكاری سه‌ره‌كی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌ڵێت ده‌ترسێت كه‌ئه‌و گه‌شبینییه هه‌نووكه‌ییه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌باره‌ت به‌عیراق دروست بووه فه‌رامۆشكردنی كێشه‌و گیروگرفته مه‌ترسیداره‌كانی لێ بكه‌وێته‌وه كه تائێستا بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه.
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنی له‌ئه‌نكه‌ره‌و له‌گه‌ڵ (CFR.org)و هه‌ندێ له‌ڕۆژنامه‌وانه ئه‌مریكییه‌كاندا، داڤت ئوغلو رایگه‌یاند جیاوازیی ئاینی و نه‌ژادی له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی عیراقی‌دا به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رله‌نوێ دێته‌كایه‌وه، ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند له‌ئه‌نجامی په‌یوه‌ندی بازرگانی گرنگ له‌گه‌ڵ روسیادا توركیا ناتوانێت سیاسه‌تی گۆشه‌گیربوون له‌گه‌ڵ مۆسكۆ یاخود هه‌ر دراوسێیه‌كی دیكه‌دا به‌كاربهێنێت.
*ئه‌جێندای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه كه له‌لایه‌ن به‌ڕێزته‌وه نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه، سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ روسیادا خۆی له‌دووڕیانێكدا ده‌بینێته‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه‌توركیا پێویست بكات یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت؟ رۆژهه‌ڵات یاخود رۆژئاوا؟
-نه‌خێر، چونكه ئێمه پێشوه‌خست پێگه‌ی خۆمان ده‌ستنیشانكردووه، توركیا ئه‌ندامێكی ناتۆیه، توركیا كاندیدێكی یه‌كێتی ئه‌ورووپایه، هه‌ربۆیه له‌ئاڕاسته‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا پله‌وپایه‌ی ئێمه ئاشكرایه، به‌ڵام جیاوازی له‌وه‌دایه چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌لانه‌دا ره‌فتار بكه‌ین، بۆنموونه له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-روسیادا، توركیا ئه‌ندامێكی ناتۆیه، توركیا كاندیدێكی یه‌كێتی ئه‌ورووپایه له‌كوتله‌ی رۆژئاوا‌و گوومانی له‌وه‌دا نییه، به‌ڵام ناوانیت بڵێیت په‌یوه‌ندی توركیا-رووسی ده‌شێت وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی دانیماركی-رووسی یا په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌رویژی-رووسی یاخود په‌یوه‌ندییه‌كانی كه‌نه‌دی-رووسی بێت، هه‌رووڵاتێكی ئه‌ورووپی ده‌توانێت چه‌ند سیاسه‌تێكی دوره‌په‌رێزی له‌دژی روسیا په‌ریڕه‌وبكات، ئایا توركیا ده‌توانێت وابكات؟ داوات لێده‌كه‌م له‌هه‌لومه‌رجی جوگرافی وڵاتی توركیا تێ بگه‌یت، له‌بنه‌ڕ‌تدا ئێمه له‌دژی گۆشه‌گیربوونین، ئێمه له‌دژی دووره‌په‌رێزین له‌دژی سوریا،ئێمه له‌دژی گۆشه‌گیرو كه‌نارگیری بووین سه‌باره‌ت به‌عیراق، چونكه دووره‌په‌رێزی چه‌ق به‌ستوویی ئابووری به‌دوای خۆیدا دێنێ.
دووره‌په‌رێزی ئاسته‌نگ دروستده‌كات، پێشتر چه‌ند خواستێك له‌ئارادابوون سه‌باره‌ت به‌په‌راوێزخستنی سوریا‌و ئێران له‌هه‌مان كاتدا، ئه‌گه‌ر ئێمه (واته توركیا) له‌هه‌مان كاتدا ئێران و سوریا گۆشه‌گیر بكه‌ین، مانای وایه ئێمه سنووره‌كانمان داده‌خه‌ین، له‌گه‌ڵ سوریادا ئێمه خاوه‌نی 800 كیلۆمه‌ترین، له‌گه‌ڵ عیراق هاوبه‌شین له‌سنووره‌كه‌ماندا كه‌له‌وێدا جه‌نگ هه‌یه، دواتر ئه‌گه‌ر ئێمه به‌زووترین كات ئێرانمان كه‌نارگیركرد ئه‌وا سه‌باره‌ت به‌ئه‌رمینیا رووبه‌ڕووی كێشه‌و گرفت ده‌بینه‌وه، هه‌ربۆیه تاكه سنووری كراوه پێده‌چێت جۆرجیابێت، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ئابووری روسیات دوورخسته‌وه، ئایا توركیا ده‌توانێت ئه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكات؟ به‌داخه‌وه ده‌بێت دان به‌و راستییه‌دا بنێین، پشتئه‌ستووری توركیا سه‌باره‌ت به‌ڕوسیاو له‌ڕووی ئابوورییه‌وه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا حه‌فتاو پێنج-هه‌شتا ده‌بێت، ئێمه نامانه‌وێت رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی روسیا-ئه‌مریكا یاخوود روسی-ناتۆ ببینین ئێمه ناخوازین باجی ئه‌و هه‌ڵه ستراتیژییانه‌ی روسیا یان جۆرجیا بده‌ین.
*له‌ئاینده‌دا عیراق چۆن دێته به‌رچاو؟
-ناتوانم وێنه‌یه‌كی زۆر گه‌شبین به‌دی بكه‌م، كێشه‌ی زۆر له‌ئارادایه، له‌گه‌ڵ هه‌موو گرووپه تایفی و نه‌ژادییه‌كاندا په‌یوه‌ندیی زۆر نزیكمان هه‌یه، په‌یوه‌ندیی تایبه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ گرووپه سونییه‌كاندا فاكته‌ری به‌شداری كردنی ئه‌وان بوو له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2005، له‌ئه‌نجامی رۆڵی گرنگی ئێمه (تاریق هاشمی)ی سه‌ركرده‌ی سیاسی سوننه‌و (زاڵمای خه‌لیل زاد)ی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌شاری ئه‌سته‌نبول چاوپێكه‌وتنیان ئه‌نجامداو ئێستاش هاشمی جێگری سه‌رۆكی عیراقه كه‌نوێنه‌رایه‌تی سوننیه‌كانی عیراق ده‌كات، ئێمه زۆر به‌جددی كارمان كرد تاكو ئه‌وان پێكبهێنینه‌وه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك بابه‌تی هه‌ستیارو دیاریكراو له‌ئارادایه:
یه‌كه‌م: بریتییه له‌پێكهێنانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، بۆئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئاسایش و سه‌قامگیریی بین له‌و وڵاته‌دا، پێویسته خاوه‌نی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بین.
هێزه‌كانی سوپا‌و پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان نابێت ناسنامه‌ی تایفی‌یان هه‌بێت، ئه‌مڕۆ له‌عیراقدا سوپایه‌ك هه‌یه كه‌سوننیه‌كان له‌باره‌یه‌وه دڵنیانین، چونكه سوپاكه له‌بنه‌ڕه‌تدا شیعه‌یه، پێشمه‌رگه‌ی كورد بوونی هه‌یه كه‌ئه‌وانیش خاوه‌ن چه‌كن، چه‌ند میلیشیایه‌كی سوننیش به‌دیده‌كرێن كه‌به‌رگری له‌ئه‌نبارو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر ده‌كه‌ن له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی قاعیده، تیمی به‌درو میلیشیا شیعه‌كان هه‌موو رێگه‌پێدراون، بێگوومان سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كانیش له‌و ناوچانه‌دا ده‌بینرێن، چۆن ئاسایش به‌ركه‌ماڵده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌من و ئاسایش بوونی نه‌بێت چۆن یاسا بنیاد ده‌نرێت؟ ئه‌وساته‌ی ئه‌مریكیكییه‌كان وڵات به‌جێدێڵن، به‌بێ فرمان پێكردنی سوپای نه‌ته‌وه‌یی، چه‌ندین زیان دێته‌كایه‌وه، به‌ڵام گه‌ر به‌رده‌وامبن به‌بێ ئه‌وه‌ی ماندێتێكی ره‌وایان هه‌بێت، ئه‌وا گرفتێكی تر بۆ ئه‌مریكییه‌كان و هاووڵاتیانی عیراقی دێنێته كایه‌وه، هه‌ربۆیه پێویسته سیسته‌مێكی نوێی ئه‌منی له‌عیراقدا بوونی هه‌بێت، له‌ڕاستیدا ئه‌وه زۆر گرنگه.
دووه‌م: لایه‌نی ئابوورییه، چۆن سه‌رچاوه‌ی ئابوورییه عیراقییه‌كان به‌كاردێنێ؟ به‌تایبه‌تی نه‌وت و گاز؟ یاسای نه‌وت له‌ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌ییدا هێشتا وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ڵواسراو ماوه‌ته‌وه، بۆچی له‌عیراقدا رووبه‌ڕووی هێنده گیروگرفت ده‌بینه‌وه له‌كاتێكدا له‌سوریاو یه‌مه‌ن و ئه‌رده‌ن و ته‌نانه‌ت میسریشدا به‌وجۆره نییه، وه‌ڵامه‌كه بریتییه له‌وه‌ی عیراق به‌نه‌وت و وزه ده‌وڵه‌مه‌نده هه‌ریه‌كه ده‌یه‌وێت به‌شێك بۆخۆی به‌ده‌ست بێنێن ئه‌مڕۆش یاسایه‌ك نییه سه‌رپه‌رشتی ئه‌وه‌بكات ئه‌م سه‌رچاوانه به‌چ شێواز‌و میتۆدێك دابه‌ش ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه.
سێیه‌م: خودی ده‌ستووری عیراقی و پێكهاته‌ی سیاسی، ره‌شنووسی ده‌ستووری عیراقی له‌و وڵاته‌دا نه‌نووسراوه‌و له‌شێوازی ده‌قێكی ئه‌كادیمی و له‌لایه‌ن چه‌ند پسپۆڕێكه‌وه نووسراوه‌ته‌وه، ئێمه وه‌ك تورك له‌میانه‌ی فه‌رمانڕه‌وای ئیمپراتۆری عوسمانی‌دا پتر له‌چوار سه‌د ساڵ فه‌رمانڕه‌وای عیراقمان كرد‌و كۆمه‌ڵگای عیراقی باش ده‌ناسین و كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌ده‌ستووری عیراقی‌دا بریتییه له‌وه‌ی پێناسه‌ی ره‌گه‌زو میلله‌تی جیاواز ده‌كات، دابه‌ش بوونی تایفی عیراقی له‌نێو ده‌وستووره‌كه‌دا نییه، شیعه هه‌یه، سوننی هه‌یه، كورد هه‌یه، توركمان هه‌یه‌و ده‌ستووری عیراقیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئاماژه به‌شیعه‌و سوننه‌و عه‌ره‌ب و كورد ده‌دات و ئه‌مه‌ش ته‌نگوچه‌ڵه‌مه به‌دوای خۆیدا دێنێت، له‌و ده‌ستووره‌دا گرنگی به‌مانی كلتووری و نه‌ژادی ده‌درێت و هه‌وڵ ده‌درێت له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ژادی و جیاوازیی ناسنامه‌یی رێسا دابنرێت، ۆگۆسلاڤیا هه‌ره‌سی هێناوه، به‌ڵام به‌بێ په‌ند وه‌رگرتن له‌و هه‌ره‌س هێنانه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین یوگوسلافیایه‌كی تر له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا بنیاد بنێین، لوبنانیش به‌هۆی پێكهاته‌یه‌كی سیاسی له‌و چه‌شنه‌وه بووه خاوه‌نی 40 ساڵ له‌جه‌نگی ناوخۆ، به‌ڵام عیراق له‌ئه‌نجامی پێناسه‌ی تایفی و نه‌ژادییه‌وه بووه‌ته لوبنانێكی تر، نیشانه‌ی هه‌ره مه‌ترسیداری ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ش شاری كه‌ركوكه، عیراق بریتییه له‌به‌شێكی بچووككراوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌موو نه‌ژاده جۆراوجۆره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌و وڵاته‌دا ده‌بینرێن و كه‌ركوكیش له‌خۆیدا عیراقێكی بچووكه، كه‌ركوك له‌كاتێكدا شارێكی بچوكه‌و هێنده گه‌وره‌نییه (وه‌ك موسڵ یخود به‌غدا)، به‌ڵام هه‌موو نه‌ژاده جیاوازه‌كانی شان به‌شانی یه‌كتر له‌شاره‌كه‌و پێكه‌وه ده‌ژین له‌وانه كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان و مه‌سیحی و سوننی و شیعه‌كان.
هه‌موو ئه‌مانه پێكه‌وه ده‌ژین، له‌ساڵی 2005و له‌و ساته‌دا سوننه‌كان ره‌خنه‌یان له‌ده‌ستوور گرت، شیعه‌و كورده‌كان گه‌یشتنه رێككه‌وتننامه‌یه‌ك، ئه‌وان وتیان كه تاكۆتایی ساڵی 2007 پێویسته بڕیار له‌سه‌ر پێكهاته‌ی فیدراڵی كه‌ركوك بدرێت.
ئه‌وه هه‌روه‌ك بۆمبێك وابوو كه‌واده‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له (31)ی دیسه‌مبه‌ری 2007دا بێت.
به‌خۆشحاڵییه‌وه‌و له‌ئه‌نجامی هێزه ئه‌مریكییه‌كان و هاوپه‌یمانان توانیمان ئه‌و به‌راوره دوابخه‌ین، به‌ڵام ماوه‌ی رابردوو په‌رله‌مانی عیراقی سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا، بۆئه‌وه گرنگه؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ركوك شارێكی فره نه‌ژادی و شارێكی به‌نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده، هه‌ربۆیه هه‌موو كه‌س ده‌یه‌وێت كه‌ركوك بۆخۆی به‌ده‌ست بێنێن، گرووپه كوردییه‌كانیش ده‌یانه‌وێت ریفراندۆمێك له‌كه‌ركوك ئه‌نجام بده‌ن تابه‌هۆیه‌وه كه‌ركوك بكه‌نه به‌شێك له‌كوردستان، به‌ڵام رێژه‌ی دانیشتووانی كوردی له‌وشاره‌دا نزیكه‌ی له‌سه‌دا چل و پێنج بۆ په‌نجاو پێنج ده‌بێت، به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنی رابردوودا هه‌موو گرووپه سوننیی و توركمانه‌كان سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كه ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و رێژه‌ی له‌سه‌دا په‌نجاو دووی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هێنا له‌ساڵی 2007دا، هه‌ربۆیه ریفراندۆم له‌سیاسه‌تدا ئامرازێكی مه‌ترسیداره، چونكه تۆ ده‌توانیت بڵێیت به‌ڵێ یان نه‌خێر، ناوه‌ندێك له‌ئارادا نییه، ئه‌گه‌ر وادابنێین بڕیارێكی وه‌ها ده‌ركرابێت كه‌ركوك درابێت به‌كوردستان ئه‌وا نێوه‌ی دانیشتووان له‌دژی بارودۆخه‌كه ده‌بێت و كێشه به‌رپاده‌كات، كه‌ركوك بریتییه له‌نیشانه‌ی نه‌ژادی و تایبه‌تمه‌ندی تایفی ئه‌م سیسته‌مه له‌عیراقدا، كه‌واته ئاینده چۆن ده‌بینم؟ چه‌ندین گیروگرفت له‌ئارادایه، تاكه شتێك كه‌وه‌ك توركیا توانیبێتمان له‌مه‌سه‌له‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عیراقدا به‌ئه‌نجامی گه‌یه‌نین ئه‌وه‌ی كه‌ئێمه خاوه‌نی چوار رێساین: ئه‌من و ئاسایش بۆ هه‌مووان، دایالۆگی سیاسی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ململانێكان، سه‌ربه‌خۆی ئابووری، پێكه‌وه ژیانی كه‌لتووری له‌كه‌ركوك و عیراقدا، له‌به‌رئه‌و هۆیانه ئێمه زۆر به‌جددی كارده‌كه‌ین تائه‌وگرووپه نه‌ژادییانه به‌ره‌و یه‌كدی بێنین و له‌ووڵاتانی دراوسێدا سنوورێكی بۆ دابنێین، پێویسته لیژنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌ئارادابێت سه‌باره‌ت به‌یه‌كێتی عیراق و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی، پێویسته ده‌وڵه‌تانی دراوسێ لیژنه‌یه‌ك پێك‌بێنن، پێویسته لیژنه‌یه‌كی ناوخۆیی گرووپه عیراقییه‌كان سه‌باره‌ت به‌هاووڵاتیان و ئاینده‌ی سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌ی عیراق بوونی هه‌بێت، زۆر ئه‌سته‌مه به‌بێ ئه‌م سێ لیژنه‌یه سه‌قامگیری له‌عیراقدا به‌ركه‌ماڵ ببێت، مه‌سه‌له‌ی عیراق ته‌نها مایه‌ی گرفت نییه بۆ ئه‌مریكییه‌كان، به‌ڵكو بۆ توركیا‌و هه‌موو ئێمه‌ش بۆیه ئێمه هه‌میشه وتووێژی برایانه‌ی ئه‌مریكی-توركیا په‌سه‌ند ده‌كه‌ین.